تە نیا دوو قسەی حسابی

لەتیف فاتیح

نازانم مەلا بەختیا ئەم دوازدەو سێزدەی مانگەی لە كوێوە هێنا بۆ بە گەڕ خستنەوەی پارلەمان ، ئاخر كەس بۆنی پیلان و كودەتایەكی تر ناكات ، كودەتای كارا كردنەوە ، خوا بكەم یەكێتیە بە هەڵوێستەكان و یەكگرتوە ئازاكان دیوی پشتەوەی یاریەكە بخوێننەوە ، راستی مەلابەختیار پیاوێك سەریح و راشكاوە ، من هەمیشە خوێندنەوەی ترم بۆ قسەكانی هەیە ، ئەو راشكاویەش زۆر باشەو ناكرێ‌ هەڵوەستەی لە سەر نەكرێت ، بەڵام خۆ مەلا بەختیار و یەكێتی پێشتر وتویانە بێ‌ گۆڕان  هیچ هەنگاوێك نانەین ، هەڕەشە لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە دور خستنەوەو هەواڵی نەخۆشی هێرۆخان ، كە من گومانم لێی هەیەو ئەم هەواڵی 12و 13ی مانگە هەموو دەچنە خانەی خزمەت بە بارزانیەوە ، لە كاتێكا بارزانی دوو ساڵە بە بێ‌ هۆ پارلەمانی پەكخستوەو تەنیا هۆی لە كار خستنی پارلەمان لە لایەن بارزانیەوە دەستبردن بوو بۆ یاسای سەرۆكایەتی هەرێم .
2
راستی من لە گەڵ ئەو قسەیەی شاسوار نیم كە دەڵێ‌ دەنگی نەخێر بە ڕووی بەڵێ دا  رێگە راستەكەیە ، بە بڕوای من رێگە راستەكە ئەوەیە لە ئێستاوە خەڵك ئامادە بكرێت بۆ ئەوەی نەهێڵرێت ئەم ۆیفۆاندۆمە بكرێت ، ئەم ریفراندۆمە ، جگە لە بەخشینی هەرێمی كوردستان بە ئاكەپەو توركیا هیچی تر نیە ، هیوادارم روسیا لەم یاریەدا نەبێت ، ئاخر ڕوسیا كاتی خۆیشی كۆماری مهابادیان بە نەوت فرۆشت ، كێشە ئەوەیە ئەمڕۆ خۆمانیش بە شێكین لە پلانەكە ، ریفراندۆم لە ئێستادا بۆ بە قوبرسە توركیەكەی هەرێمی كوردستانە بە كەركوكیشەوە ، ئەها بە نەجمەدین كەریمیان دەگوت جەنابی والی ، دەی بارزانیش والیەكی سەروترە، توركەكان ئەوەیان دەوێت ، دەبێت باكوری كوردستان و باشورو یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو ، هەروەها رۆژئاوای كوردستان و ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی ئەم یاریە لە بار بەرن ، یاریەكە یاریەكی ترسناكە گەلۆ .
من لام وانیە نەخێر باشتر بێت لە رێگری كردن لە بەڕێوە چوونی ئەم یاریە ، خۆ ئەگەر هەر بەڕێوەش چوو دەبێت هەزار جار بڵێن نەخێر ، بۆ ئەجندایەكی شاراوەو تاریك .





PM:02:12:05/08/2017