هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وه شه‌ڕی ئامۆزكانه به‌رۆكی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ی گرتوه ، تۆ سه‌یری میدیا‌و لایه‌نگرو زمانحاڵه‌كانیان كه چۆن یه‌كتر شڵپ و شۆ ده‌كه‌ن و چۆن چۆنی یه‌كتر ده‌شكێننه‌وه ، ئاخرئه‌وانی سه‌ر به ئه‌وی ئێستا ده‌ڵێن ئه‌وه كه‌ڵه‌كه بووی 29 ساڵ گه‌نده‌ڵی و نادادی و سته‌مه‌و 27 ملیار قه‌رزه‌كه‌ش میراتی ئه‌وی پێشووه ، كاكی شیك پۆشی پێشووش خۆی نا هاله‌كه‌ی ده‌ڵێن سه‌یركه ئه‌م پیاوه چۆن هبچی به هیچه‌وه نه‌هێشت و ناتوانێ هیچ بكات ، ته‌نانه‌ت داوای ته‌سلیم بوون و هه‌ڵكردنی ئاڵای سپی لێده‌كه‌ن ، من دڵنیام ئه‌مه شه‌ڕی ئامۆزاكانه‌و بازاڕی خۆیانی پێگه‌رم ده‌كه‌ن ، ته‌نانه‌ت مه‌سعود بارزانیش كه باوكی ئه‌می ئێستا‌و مامی ئه‌وی پێشووه ناتوانێ هیچ هه‌نگاوێك بنێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌یان ساڵه هه‌یه‌و ئێستا له هه‌ر كات زه‌قتره‌و میله‌ت به‌گشتی و كادیر‌و لایه‌نگرو هه‌واداری پارتیشی به تایبه‌تی تیا ده‌سوتێ.
شه‌ڕی ئامۆزاكانه له سه‌ر حسابی خه‌ڵكه به‌گشتی ، به‌ڵام ئه‌ی سه‌رانی یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر له گوێی چیدا نووستوون ، گه‌لۆ ناكرێت هه‌موو خه‌ڵك سه‌یری ئه‌و شه‌ڕه بكات و كه‌سیش هیچ چاره‌سه‌رێكی تری پێنه‌بێت ، ئه‌وانه‌ی رۆژانه مژده‌و نوقڵانه‌ی خۆش و مزگێنی ده‌ده‌ن به خه‌ڵك ، ئه‌وانه‌ی باسی لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ی له به‌رنامه‌كانی هه‌ڵبژاردنا باسی چاكسازی و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و ته‌نانه‌ت موچه‌ی كابانی ماڵیشیان ده‌كرد ، ده‌سته پاچه‌ن و له سه‌یر كه‌رێك زیاتر هیچی تر نین ، ئه‌مانه دوو ئامۆزایان كردووه به دوو یه‌كه‌می سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی وڵات و خۆیشیان زه‌ق زه‌ق سه‌یر ده‌كه‌ن و خوا خوایانه ئامۆزاكان سڵاوێكیان لێبكه‌ن .