من به وردی په‌یامه‌كه‌ی تۆم خوێنده‌وه ، قسه له سه‌ر ئه‌وه ناكه‌م ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یڵێی به‌شێكی فشار‌و زه‌بری زه‌نگی توركانه‌و قسه له ناچاری ئه‌و قسانه‌ش ناكه‌م ، قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م كامیان داگیر كه‌رن ، توركیا یان په‌كه‌كه ، بۆیه‌خه‌گیری توركیا نه‌بین ، بۆ داوا له ئه‌مه‌ریكاو دنیا نه‌كه‌ین چۆن عه‌ره‌ب و ئیسرائیل رێك ده‌خه‌ن ، ئاواش توركیا‌و په‌كه‌كه‌و كورد رێكبخه‌ن ، توركیا 600 ساڵه كوردستانی داگیر‌و پارچه كردووه ، توركیا گۆی مه‌مكی گه‌ریلا ، گلێنه‌ی چاوی گه‌ریلای ژن ، گوێ و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی گه‌ریلا ده‌بڕێت و لاسای عوسمانیه‌كان ده‌كاته‌وه له بڕینی گۆی مه‌مكی كچانی ئه‌رمه‌ن و به ته‌سبیحكردنی ، توركیا 30 هه‌زار كوردی له زیندان ئاخنیوه ، توركیا باو باپیری تۆی كوشتوه ، ئازار داوه چه‌وساندوه‌ته‌وه ، هه‌ژاری شاعیر له باری دایكی باوكته‌وه ده‌ڵێ :
نۆ مانگه له به‌ر مه‌مكانه
دایكی یه‌خسیری توركانه
هه‌رچی ده‌یبینێ یه‌خسیره
وه‌ك دایكی مل به زنجیره
توركیا یان په‌كه‌كه ، ئه‌رێ گه‌لۆ په‌كه‌كه هه‌ولێری نه‌پاراست له كاتی په‌لاماری داعش ، په‌كه‌كه له كه‌ركوك ، له مه‌خمور ، له شه‌نگال ، شه‌ڕی داعشی نه‌كرد ، ئه‌وه په‌كه‌كه نیه ئێستا شاخ و داخی كوردستان له داگیر كه‌ری تورك ده‌پارێزێ ، ئه‌وه په‌كه‌كه نیه به چه‌كه كۆنێكه‌وه به گژ سته‌می ناتۆدا ده‌چێته‌وه ، ئه‌ی خۆت له مه‌خمور سه‌ردانت نه‌كردن و سوپاست نه‌كردن.
ئه‌و قسانه‌ی ئێستا وه‌ك جۆرێك له هاندان بۆ گه‌له كۆمه له سه‌ر په‌كه‌كه لێكده‌درێته‌وه ، بۆیه من بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه تۆ پێشتر به‌ڵێنی ته‌حریمكردن و ته‌جریمكردنی شه‌ڕی كوردبه كوردت داوه‌و له‌وه دڵنیام ئه‌و شه‌ڕه ناكه‌ی ، لێ ئه‌م په‌یامه ره‌نگه خه‌ڵكی تر هان بدات بۆ ئه‌و شه‌ڕه ، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ئێوه ده‌ڵێن په‌كه‌كه داگیری كردوه ، په‌كه‌كه نه‌بێت توركیا داگیریان ده‌كات .
له راستیدا من به نیاز بووم وه‌ڵامی بێركۆتیه‌كه‌ی یه‌كێتی بده‌مه‌وه ، به‌ڵام په‌یامه‌كه‌ی تۆ وه‌كو كوردێك ناچاری كردم ئه‌مه بڵێم، هه‌ڵبه‌ت توركیا زۆری مه‌به‌سته كوردان بكات به گژ یه‌كترا ، توركیا به چه‌ك و چۆڵی ناتۆوه له زۆر شوێن لوتی شكاوه ،ئێستا ده‌یه‌وێ ئاگر له ناو ماڵی كورد بكاته‌وه .
دڵنیام ئێوه تورك باش ده‌ناسن .