ئه‌و جه‌نگه‌ی
كه له كوبانێ ده‌كرێت جه‌نگی داعش و یهپهگهنیه. به‌لكو جه‌نگی ڕۆژئاوا‌و توركیا‌و
هاوپه‌یمانه‌كانیانه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی ڕۆژئاوا، ئه‌و خۆڕاگری و
به‌رخۆدانه‌ی كه كچ و كوڕانی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژئاوادهی كه‌ن به‌ڕامبه‌ر به هه‌موو
جیهان. له مێژوودا شتی واتۆمارنهكراوه و بۆته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی دنیا. ته‌نانه‌ت
هه‌ندێك له چه‌ته داعشیهكانیش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و تویته‌ر. دانیان
به‌و ڕاستیهداناوه. كه شه‌كه‌ت و ماندون له‌به‌رامبه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه)
یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن(یه‌په‌ژه) هه‌روه‌ك خۆیان ده‌لێن تائێستا رووبه‌ڕووی هیچ
جه‌نگێك نه‌بونه‌ته‌وه كه وه‌ك (یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه) به‌رگریه‌كی پۆڵاین له خۆیان
و گه‌ل و خاكیان بكه‌ن،
ئه‌گه‌ر خۆمان
له گێلی نه‌ده‌ین ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له سه‌ر گه‌له‌كه‌مان به‌ریوه ده‌چێت له كوبانی
و ته‌واوی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌نها داعش نیه. به‌ڵكو هه‌ڵبژارده‌ی مافیاكانی جیهانیشه
به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد،
هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌شه
به‌قه‌د زیادبون و توندبون و زۆربونی مافیا چهتهییهكان. دووهێنده به‌رگری خۆڕاگری
و به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژئاوا زیاد ده‌كات. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین داعش نه‌ك
ته‌نها كۆمه‌ڵێك چه‌ته و رێگری خیڵه‌كی عه‌ره‌بین به‌ڵكو بۆئێستا بونه‌ته هێزێكی
نێونه‌ته‌وه‌یی و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه هه‌رچی پیاو كوژ و گیراوانی هه‌تاهه‌تایی
هه‌یه به ڕیگه‌ی ده‌ربازبونی ژیانیان دینه ناو داعش. بۆتاههتایی شه‌ڕی مان و نه‌مان
ده‌كه‌ن,
ئه‌وه‌ی كه ئاگاداریش
بین شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌ڵێنی مان و نه‌مانیان داوه تاكۆتایی ژیانیان
به‌رگری له كوبانی ده‌كه‌ن. به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ته‌سلیم بون لهناخیاندانیه. به‌ڵام
چه‌ته‌كانی داعش ته‌نها فڕۆكه‌ی شه‌ركه‌ر و ساروخی زه‌به‌لاحیان پێ نیه. له‌به‌رامبه‌ردا
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ته‌نها به كڵاشینكۆفی ئاسایی و ڕومانه به‌رگری ده‌كه‌ن،
به‌ڵام وره‌یان له هه‌موو شتێك به‌رزتره.
جیهانیش له ئاست
ئه‌و فیداكاریانهی گه‌لی كورد له ڕۆژئاوا و ئه‌و په‌لاماره دڕندانه‌یه‌ی داعش بێ
ده‌نگه. بێگومان چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چه‌ته‌كانی داعشن له كوبانێ. به‌ڵام
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر سێ سه‌د ساڵیش بخه‌ون و دواتر هه‌ستن ئینجانابینن گه‌له‌كه‌مان
له باشور كه‌وتبێت،