ئابوری قه یران

د.محمد ئەمین

ئابوری قەیران واته  (ڕەوشی ئابوری به هه موو ڕه هه ندهكانیه وه لەكاتی قه یرانه ئابوری , دارایی, سیاسی, كۆمەڵایه تی) وه هه تا قەیرانه فكری و فه رهه نگیه كانا, له گه ڵ قەیرانی ئابوری  كه به هه هۆكارێك بێت  ڕوو دەدات, جیاوازیان هه یه  لە بنه مادا  وه ئامڕازی چارەسەڕ.
 قەیرانی ئابوری بەشێوەیەکی گشتی لەسەرخانی ئابوریدا ڕوودەدات, لەئەنجامی سستی یان نەبونی چالاکی بەھەرھۆکارێک بێت, کە مەرجە بۆ ئابوریەکی تەندروست. بۆنمونە لێرە دامەزراوەیەکی تۆکمەی ئابوری ھەیە بەڵام بەھۆی ھەندێک پێشھاتی چاوەڕوان کراو, یان چاوەڕوان نەکراو کار دەکاتە سەر, چالاکی ئەم دەزگا ئابوریە, لە بواری کارکردن و بەرھەم ھێناندا, بۆنمونە بەھۆی ھۆکاری دارایی لەئەنجامی چالاکی دارایی بازاڕی دارایی و دراوەکان, یان سیاسەتی نوێی   بان کۆک وەبازاڕی کارلەسەر ئاستی سنوری نیشتمانی بێت یان ناوچەیی و جیھانی وەھەندێک جار دەشێت بەھۆی ھەندێک ڕوداوی ھەتا مێژوویی بێت کەلەبواری سیاسی و ئابوریدا ڕویان دابێت نمونە پاش زیاترلە٢٥ساڵ لە داگیرکردنی عیراق بۆ کوەیت تا ئێستاش ئاکامە ئابوریەکانی بونیان ھەیە.  
 واتە کاتێک قەیرانی ئابوری دروست دەبێت کە ژێرخانی ئابوری ھەبێت وەبۆ چارەسەریش دەبێت سیاسەت و ئامڕازی نوێ , ڕێکخستنی نوێ, وە نوێ کردنەوە و  ئاڵوگۆڕ بەکاربھێنرێت بۆ چاککردنی سەرخانی ئابوری، بەڵام ئابوری قەیران واتە لەم کاتەدا کە قەیرانەکان ھەن پێویستە ئاوڕ بدرێتەوە لەژێرخانی ئابوری وە ئامادەسازی بۆبکرێت و ئاڕاستەبکرێن, کە بتوانرێت بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بین .
ھەڵبەتە لەقەیرانی ئابوریدا دەبێت ژێرخانی ئابوری لەبەرچاو بگیردرێت, بۆھەرھەوڵێک بۆچارەسەری قەیرانی ئابوری بەم جیاوازیە کە دروستکردنەوە(نوێ کردنەوە), وە چاککردن گشتگیرنیە, بەڵام بۆ ئابوری قەیران دەبێت تا ئەوپەڕی ھەوڵەکان وه  کارەکان گشتگیربن, بۆنمونە ئەم قەیرانانەی کە لە کوردستان و عیراق و زۆرێک لە وڵاتانی جیھانی سێ یەم ھەن, پێویستیان بەچارەسەری گشتگیرھەیە, لە ھەموو لایەنەکانی( سیاسی. فکری), بۆدروستکردنی ژینگه و ژێرخانی ئابوری .
 ئابوری قه یران  بەشێوەیەکی گشتی و کورت لەم خاڵانەدا پێناسە دەکرێت وه ك سیا سه ت,  میكا نیزم  وه ئامراز   بۆ  چارەسەر  .

1.    
دروستکردنی ئەنجومەنی شورای شار و ناوچەکان, کەکار لەسەر کایەکانی ئابوری بکەن, بێ خۆبەستنەوە بە بەرژەوەندیەکانی حزب و خێڵ و خێزان, ئەم حاڵە لەسەر ئاستی حکومەتیش ھەر دەبێت وابێت, کەپێی دەڵێین حکومەتی تەکنۆکرات وه ك سه ره تا بۆ دامه زراندنی ئا بوو ری  نیشتیمانی .
2.    ھەموو کەرتە ئابوریەکان, بخرێنە ژێر چاودێری ئەنجومەنەکانەوە, دادپەروەرانە بەکاربێن بۆ پڕکردنەوە پێداویستیە  ھەنوکەییەکانی خەڵک, بۆفەراھەم کردنی موچە و خۆراک و پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان و بەڕێوەبردنی دەزگاکانی وڵات.
3.    دانانی نەخشە و جوگرافیای ئابوری نیشتمانی وە دەست کردن بەدروستکردنی دامەزراوەی ئابوری کە ھەم بۆکاتی ئێستا بتوانێت ئیدارەی قەیرانەکان بکات, ھەم بۆداھاتوو ببنە ژێرخانی تۆکمە
4. په ره پئ دانی سسته می هه ره وه زی  له  كه رته  كانی ئا بووری له بواره كانی كشتو كال    پیشه سازی  خزمه ت   گو زا ری وه   كه رتی نیشته جئ بوون  به مه به ستی  فه را هه م  كردنی دیمكراتی ئا بوو ر ی  تا زۆرترینی جه لك راسته و جۆ   به شدار  بن هه م   له  بو اری  به رهه م هێنا نا   هه م   له  بواری   بازار و   قا زانجا.


04/05/2016



وتارەکانی تری نوسەر