پانۆڕامای نه‌وت

د.محمد ئەمین


نه‌وت وه‌كو سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی جیهان، كاریگهریراستهوخۆی له‌سه‌ر ئابوری جیهان و ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤه‌كان هه‌یه. ئه‌م گرنگیهئابوریهجیهانیهی كه‌نه‌وت هه‌یه‌تی وا ده‌كات كه‌ئابوری نه‌وت له‌چاو كه‌رته‌كانی تری ئابوری ئه‌م تایبهتمهندیهیی هه‌بێ كهجگهلهمانا ئابوریه‌كه‌ی كهلهدۆزینهوه، ده‌رهێنان، گواستنه‌وه، پاره‌ی كاشی سه‌رمایه‌گوزاری و باج پێك دێت،كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌قازانج وهبهدهستهێنانی پاره‌ی خێرادا بهرجهستهئهبێ،په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆى به‌سیاسه‌تی جیۆپۆلیتیك و گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی، هه‌روه‌ها جوڵه‌و هاوسه‌نگی هێزه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كانه‌وه هه‌یه، واتا په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕ و ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له‌رووی مێژوویی، سیاسی، ئابوری وه سه‌ربازیه‌وه.

هه‌ر كاڵایه‌ك وه‌ك نه‌وت كه گرنگی جیهانی هه‌بێ ، وه له هه‌مان كاتا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بێ له‌سه‌ر كایه‌كانی ژیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئیتر له‌مانا ئابوریه‌كه‌ی زیاتر ره‌هه‌ندی سیاسی وه‌رئه‌گرێ، نه‌ك وه‌ك كاڵایه‌ك كه‌ته‌نها ره‌هه‌نده ئابوریه‌كه‌ی له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو داوا واتا supply and demand بێ.

ئه‌گه‌ر له‌دیدی ئابوری/كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یری نه‌وت / وزه بكه‌ین، له‌مێژووی ئابوری/ كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه ئاشكرایه كه پێشكه‌وتنی به‌كارهێنانی وزه كاریگه‌ری سه‌ره‌كی هه‌بووه‌و هه‌یه له سه‌ر زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان. به‌هۆی زۆربوونی وزه‌و به‌كارهێنانی وزه لهئاستیكى فراوانا له‌بواره‌كانی پیشه‌سازیدا رێگهخۆشكهربوو بۆ دروستبوونی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی هه‌موو بواره‌كانی وه كه‌رته‌كانی ئابوری، هه‌ر له‌پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و خزمه‌ت گوزاری و ته‌ندروستی و گهشتو گوزار، تا دهگاتهبواری بازرگانی و گواستنه‌وه.

له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی نه‌وت وه‌ك وزه‌ی جێگره‌وه بۆ خه‌ڵووز له‌هه‌موو بواره‌كانی پیشه‌سازی و گواستنه‌وه‌و به‌رهه‌م هێنانیا شۆرشێكی ئابوری دروست كرد به‌زیادبوونی داهاتی وه‌ڵات و تاك وه به‌مه‌ش پێشكه‌وتنی بواره‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی رێژه يي فه‌راهه‌مبوونی ژیان و گوزه‌رانی با ش بۆ وه‌ڵاتانی به‌كاربه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر بوه هؤ ى پێشكه‌وتنی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی .

له‌رووی پیشه‌سازیه‌وه، نه‌وت توانی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌م هێنانی پیشه‌سازی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دیار/SIGNIFICANT زیاد بكات، به‌مه‌ش كه‌رته‌كانى به رهه م هێنا نبوون به‌شوێنی كار‌و داهات بۆ خه‌ڵكیا نێكى زۆر، هه‌ر بۆیه ده‌بیبین له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی نه‌وت به‌تایبه‌ت له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه له بواره‌كانی پیشه‌سازیدا ژماره‌ی بێكاران له‌وه‌ڵاتانی پیشه‌سازی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دیار و به‌رچاو نزم بؤوه بۆ كه‌مترین ئاست به‌مه‌ش هه‌م داهاتی تاك هه‌م ده‌وڵه‌ت گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌رهات، به‌م زیادبوونه‌ی داهاته توانرا زۆرلایه‌نی تری ژیانی شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته ندروستى بره‌وی پێبدرێ، هه‌ر له‌ئاستی خوێندن و په‌روه‌رده‌و فه‌رهه‌نگ تا ئهگاتهلایهنی وه‌رزش و چالاكیه‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی.

به‌هه‌مان شێوه له‌بواری به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كهبهشۆرشی سه‌وز ناسراوه، به‌كارهێنانی وزه‌ی نه‌وت له‌بواری به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و كهرستهخۆراكیهكانا، رۆڵی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری هه‌بووه‌كه به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌می كشتوكاڵی وه خۆراكی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو زیاد بكات، تابتوانرێت به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست خۆراك بۆ دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی به‌رهه‌م بهێنرێت.

له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی پیشه‌سازی و كۆچكر دنى زۆری خه‌ڵكی گونده‌كان له‌وه‌ڵاتانی پیشه‌سازی بۆ ناو شاره‌كان به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌كارگه‌كان بۆ په‌یداكردنی داهاتی زیاتر، ئه‌گه‌ر شۆرشی سه‌وز نه‌بوایه وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا نه‌وت وه به كار هينانى وزه رۆڵی سه‌ره‌كی تیا بینی، نه‌ك له‌وه‌ڵاتانی جیهانی سێیه‌م، به‌ڵكو له‌وه‌ڵاتانی پیشهسازیشا خه‌ڵك تووشی كه‌می خۆراك و برسیه‌تی ئه‌بوونه‌وه.

له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی وه دروستبوونی ديارده ى ده‌وڵه‌تی خۆش گوزه‌ران له‌وه‌ڵاتانی رۆژئاوا‌و جيها ن هه‌موو به‌هۆی زیادبوونی داهاته‌وه بوو كه‌له‌رێگه‌ی وزه‌ی نه‌وته‌وه فه‌راهه‌م كرا. بۆیهئهتوانین هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له‌دوای جه‌نگی جیهانیه‌وه جیهان به‌خۆیه‌وه‌بینی ناوی بنێین شۆرشی نه‌وت.

كاڵای نه‌وت ته نها كاڵایه كه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ به‌كاربه‌ران بۆته مایه‌یی خۆشگوزه‌رانی و فه‌راهه‌م بوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هیچ جۆرێك به، چاره‌گی ئه‌م ئه‌ندازه‌یه‌ش بۆ بهمیللهتان و وه‌ڵاتانی به‌هه‌م هێنه‌ر سوودی نه‌بووه هه‌ڵبه‌ته جگه له نه‌رویج، هه‌روه‌ها كاڵای نه‌وت دووبارهتهنها كاڵایه‌كه ك هتائێستاش سیاسه‌ت و ئابوریه‌كه‌ی له‌ده‌ست زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری وه‌ڵاتانی به‌رهه‌م هێنه‌ردا نیه، به‌ڵكو وه‌ڵاتانی تر خاوه‌نی سیاسه‌تی نه‌وتن و نه‌وت به‌كاردێنن له‌هه‌موو هاوكێشهسیاسی و جیۆپۆلیتك وها و سه نگى هێزدا هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی وه‌هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانیدا. وه‌كو لهسهرهوهئاماژهمان پێدا نه‌وت بۆ وه‌ڵاتانی بهكابهری پیشه‌سازی بووهتهرێگهی كارا بۆ خۆشگوزه‌رانی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌وپێشچوونی هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و دروستبوونی سیسته‌م و ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران"wilferd state" به‌پله‌ی جیاواز . به‌ڵام نه‌وت بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری وه‌ڵاتانی به‌رهه‌م هێنه‌ر، نه‌ك هه‌ر نه‌بۆته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكو له‌زۆر كاتدا وه‌كو له‌وتارێكی پێشووترا باسم لێوه‌كردبوو، نه‌وت له‌بری ئه‌وه‌ی ببیێته روناكی بووه‌ته ئاگر بۆ ژیان و گوزه‌رانی زؤرى خه‌ڵكانی وه وه‌ڵاتانی به‌رهه‌م هێنه‌ر. بۆ وه لا مى ئه‌م پرسیاره بۆچی ئه‌م جیاوازیهههیه له‌نێوان وه‌ڵاتانی به‌كاربه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی سوود وه‌رگرتن له‌ئابوری نه‌وت، پێویست ئه‌كات ئاماژه به گرنگترین كاریگه‌ریه خراپه‌كانی نه‌وت بكه‌ین له‌سه‌ر گه‌لان و وه‌ڵاتانی به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وت به‌تایبه‌ت له‌وه‌ڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌كوردستانیشه‌وه.

1- نه‌وت وه‌ك ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ئابوری و داهاتی كاش سودى لێ وه رگيرا وه بێ به‌كارهێنانی هیچ هێزێكی عه‌قلی و زانستی و ته‌كنه‌لۆژی له لا يه ن ولا تا نىبهرههم هێنه‌ری نه‌وت دوباره جگه له نه ر ويج بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه: A - كه‌رته‌كانی تری ئابوری بۆ ژیان ته‌واو پشت گوێ بخرێن یان زۆر گرنگیان پێنه‌درێ كه ئه‌مه له زۆربه‌ی هه ره زۆری وه‌ڵاتانی به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وت به‌ئاشكرا ئه‌بینرێت به‌كوردستانیشه‌وه، وه‌كو ئه‌مڕۆ هه‌موومان شاهید حاڵی كوردستانین كه‌پاره‌ی نه‌وت نه‌بێ هه تا نيوه مووچه‌و چاره گه مووچه شنابێ، به‌مه‌ش هه‌موو كایه‌كانی ژیان وه‌ستاوه. كاتێ به‌نده له به‌رنامه‌یه‌كی تیڤی باسی گرنگی كه‌رته‌كانی تری ئابووری ئه‌كرد یه‌كێ له‌به‌لاش خۆره‌كانی میلیشیا به‌ناو رۆژنامه‌نووس به‌ئاشكرا ئه‌مه‌ی ده‌گووت كه"ئێمه وه‌ڵاتی نه‌وتین پێویسمان به‌كه‌رته‌كانی تری ئابوری نیه".

B ئه‌م پشت به‌ستنه ره‌هایه به نه‌وت له زۆرى وه لا تا نى نه وتى بۆ ژیان و خۆش گوزهرانیهكی ساخته وه ك وه لاتانى كه نداو بۆ نمونه هه‌موو كایه‌كانی كاری فكری په‌ك خست له‌سه‌ر ئاستی مه‌عریفه، زانستی و فه‌رهه‌نگی كه دووبارهههموو ئه‌و دواكه‌وتوییه فكری وزانستى و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه له‌وه‌ڵاتانی به ر هه م هێنه رىنهوت به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره . نه‌وت له‌بری ئه‌وه‌ی تاك، كۆمه‌ڵ و هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی سیاسی فكری، فه‌رهه‌نگی، شارستانی، هه‌ره‌وه‌ها هه‌موو بواره‌كانی كه‌رته‌كانی تری ئابوری چالاك بكات، له‌راستیدا هه‌موویانی سڕ‌و بێ كاریگه‌ر كرد له وه لا تا نى نه وتى .

B - پاره‌ی نه‌ختینه‌ی نه‌وت كه له زۆر وه‌ڵاتانی به‌رهه‌م هێنه‌ر وه‌ك به‌لاش سه‌یر ئه‌كرێ، چونكه بێ ماندوبوون دێته ده‌ستیان، وه فه‌رهه‌نگی كار و به‌های كاریش نه‌بۆته كاراكته‌ری په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه، بۆیه به‌شی هه‌ره‌زۆرى تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه وه هه تا له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش له‌م شوێنانه‌ی كه‌نه‌وت ههیههێندهی فهرهنگی به‌لاش خۆری و سه‌رفكردنی گه‌مژانه باوه، نیو ئه‌وه‌نده‌ش فه‌رهه‌نگی كار و به‌رهه‌م هێنان و خۆماندوكردن بوونی نیه، بێ گومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه‌و ئه‌بێ له‌سه‌ر بواری په‌روه‌رده‌ی فكری و خۆ رێكخستن و متمانهبهتواناكانی خۆ.

2- له‌زۆربه‌ی وه‌ڵاتانی به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وت داهات و كه‌رتی نه‌وت له‌لایه‌ن چه‌ند یان چه‌نده‌ها كۆمپانیای جۆراوجۆرى بواری وزه وه به‌هاوكاری نوخبه‌یه‌كی به‌ناو سیاسی یان هه‌ندێ جار له‌لایه‌ن خێلێك یان خێزانێكهوهكۆنتڕۆڵ و مۆنۆپۆل/قۆرخ كراوه بێ به شدارى خه لك له بريارى سيا سه ت و ئا بوورى نه وتا . ئه‌م قۆرخكارانهههموو داهات و سوده‌كانی نه‌وت بۆ خۆش گوزه‌رانی سوڵتانانه‌ی خۆ و به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی خۆیان به‌كار ئه‌هێنن بێگوێدانههیچ به‌هایه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی میللی و نیشتمانی.

3- له‌رووی كۆمهڵایتیهوه، به‌هۆی گل بوونه‌وه‌ی سامانی نه‌وت له‌ده‌ستی كه‌مینه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار وه قۆرخ كردنی هه‌موو داهات و به‌كارهێنانی نه‌وت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان حاڵه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسرووشتی خوڵقاندوه به‌وه‌ی كه‌وا كه‌مینه‌یه‌ك له‌پرا به‌ده‌ست به‌سه‌راگرتنی نه‌وت ئهبنهخاوهن سه‌دان ملیارد دۆلار و سامانێك كهلهخهویش نه‌یان بیناوه ، واته ئه‌م نوخبه تازه به‌سه‌را كهوتووهبههۆی قۆرخكاری ته‌واوی داهاتی نه‌وته وه كۆمهڵگهكا نى وڵاتانی به‌رهه‌م هێنه‌رى نه‌وتیان دوو له‌ت كردوه نه‌ك به‌مانا سیاسی و ئابوری و چینایه‌تیه‌كه‌ی، به‌ڵكو به‌مانای یاسای هه‌ره سه‌رتایه جهنگهلیهكان، واتا دروستبوونی چینێكی دڕنده‌و فاسد پشت به‌ستوو به‌سامانی نه‌وت و قۆرخكردنی نه‌وت وه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بێ ماف و بێ ده‌نگ و بێ راو و بێ بڕیار و بێ ئازادی كهنمونهی ئه‌مه له هه‌موو وه‌ڵاتانی نه‌وتی جیهانی سێیه‌م كه‌م یان زۆر به‌دی ئه‌كرێ، ده‌سه‌ڵاتی "ئال السعود" نمونه‌ی هه‌ره‌زه‌قی ئه‌و دوو له‌ت كرنی كۆمهڵگهیهبۆ چینێكی زۆردار و ده‌وڵه‌مه‌ندو نه‌وتدار و چینێكی شێلدراو كه‌به‌شی هه‌ره‌زۆری هاوڵاتیان له‌خۆ ئه‌گرێ.

ئه‌م دوو له‌ت بوونی كۆمه‌ڵگه بۆ دوو چینی ته‌واو جیاواز له‌ژیان، گوزه‌ران، به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانج بۆته‌هۆی نه‌بوونی هیچ سهرنهوشتێكی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌م دوو چینه‌دا، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر هه‌میشه شه‌ڕێكی نهێنی و سا رد هه‌یه له نێوانیان كه‌دره‌نگ یان زوو ئه‌م شه‌ڕه نهێنیه ئه‌بێته شه‌ڕێكی گه‌رم كه‌ئه‌وكات نه‌ته‌نها ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كهلهبنهمادا له‌م كۆمه‌ڵگه نهوتیهد اگیركراوانهدا نیه به‌ته‌واوی بوونی نامێنێ، به‌ڵكو هه‌موو وه‌ڵات و كایه‌كانی ژیان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون و وێران بوونیان لێ ئه‌كرێ كه‌لێره‌دا عێراق و لیبیا نمونه‌ی زیندون بۆ ئه‌مه كه ئه‌شێ هه‌مان نمونه‌ی عێراق و لیبیا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی نه‌وتی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دووباره‌ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رچی زووتر سامان و ئابوری نه‌وت نه گه رێته وه بۆ خه لك وه كۆتایی بهخاوهنداریهتی نه‌وت نه هێنرێ له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵ و چاوچنۆك و سته‌مكار.

دوو كه‌رت بوون یان دوو له‌ت بوونی كۆمهڵگهنهوتیهكان له‌وه‌ڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای خاوه‌نداریه‌تی ته‌واوی ئابوری نه‌وت له‌لایه‌ن كهمینیهك و بێ به‌ش بوونی زۆرینه‌ش له‌هه‌موو خێرێكی نه‌وت بوه ته هۆى به فيرۆدانى سا ما نێكى گه وره ى گشتى بێ وێنه . ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م 10 ساڵه‌ی دوایی وه‌ربگرین وه ته‌نها ئه‌گه‌ر وه‌ڵاتانی كه‌نداو عێراق و ئێران وه‌ربگرین به‌هه‌زاران ملیار دۆلار له فرؤشتنى نه وت ده ست كه وتيا ن هه بووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌بینین هیچ پێشكهتنێكی به‌رچاو له‌م شوێنانهرووی نه‌داوه له رووی گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی تری ئابوری له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و ته‌كنه‌لۆژی و بازاڕ.

ههڵبهتهههندێك وه‌ڵات وه‌ك عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام و شای ئێران و له‌گه‌ڵ لیبیای قه‌زافی به‌پاڵنه‌ری رۆحی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون كه سامانی نه‌وت به‌كاربێنن بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری و پیشه‌سازی و هه‌تا ته‌كنه‌لۆژیای ناوكی و سه‌ربازی، به‌ڵام به‌ئامانجی باڵاده‌ست بوونی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان وه‌له‌سه‌ر ژیان و حسابی ئازادی و دیموكراسی كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌كو بینیمان خراپتربوو له‌چاو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌نه‌وت ته‌نها بۆ ئاره‌زووی خۆشگوزه‌رانی كه‌مینه‌یه‌كی فاسدی سته‌مكار به‌كاردێ وه‌ك وه‌ڵاتانی كه‌نداو و هه‌ندێك وه‌ڵاتانی ئه‌فریقیا و اسيا.

به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ نه‌وت رۆڵی گرنگ و بڕیارده‌ری هه‌بووه له نه‌خشه‌ی جیۆپۆلۆتیك له‌هه‌موو ناوچهنهوتیهكانی جیهان، هه‌روه‌ها رۆڵی ههبووهلههاوسهنگی هێز و شێوازی جۆری فه‌رمانڕه‌وای دهسهڵاتهدهستنیشان كراوه‌كانی وه‌ڵاتانی نه‌وت هه‌روه‌كو له‌وتارێكی تردا گووتومه جیۆپۆلۆتیكی جیهان به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یوه‌ندی به‌بوونی نه‌وته‌وه هه‌یه به‌هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانیه‌وه وه‌ك شوێنی به‌رهه‌م هێنان، گواستنه‌وه، به‌بازاڕ كردن.هه‌روه‌ها خاوه‌نداریه‌تی نه‌وتیش به‌هه‌مان جۆر په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی جیۆپۆلۆتیكهوهههیهههروهكو لهسهرهوهئاماژهم پێكرد كه‌راسته نه‌وت خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ڵات و گهلانهیهكه نه‌وتی تیایه له رووى جیۆگرافيه وه ، به‌ڵام سیاسه‌ت و به‌های نه‌وت وهڵاتا نى تر وه كه‌سانی تر تر خاوه‌نداریه‌تی ئه‌كه‌ن. هه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌ناو ده‌سه‌ڵاتداران وه به‌ناو سه‌رۆك و خاوه‌ن نه وتن له زۆربه ى وهڵاتا نى نه وتى له‌ڕاستیدا ته‌نها ئه‌ركی ئاسایش و ئیداره‌كردنى نه وت ئه‌بینن له‌ناو خۆی وه‌ڵاته‌كانیان، كه‌خۆشیان خاوه‌نی هیچ توانا و ده‌سه‌ڵاتێك نین، به‌ڵكو پێیان بهخشراوهیان پێیان سپێراوهئهویش تا ئه‌وكاته‌ی كه‌توانای ئه‌وه‌یان ههیهئهرك به‌شێوه‌یه‌كی قبوڵ كرا‌و به‌ئه‌نجام بگێنن. هه‌ركات توانای ئه‌نجامدانی كار‌و فه‌رمانیان نه‌ما خۆیان هیوا بهوهئهخوازن نه‌ك سه‌رۆك بان، به‌ڵكو شوان و گاوانی چه‌ند مانگا و بزنێك بان. واتا خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی نه‌وت هێزهگهورهكانی جیهانن، وه‌ئه‌وه هێزه گه‌وره‌كانی جیهانن كهخاوهنداریهتی راسته‌قینه‌ی نه‌وت و وزهئهكهن، نه‌ك ئه‌مانه‌ی كه‌له‌به‌شێكی ئه‌م نه‌وته‌ی كه‌بۆ گه‌ل و وه‌ڵاته‌كانیان دیاری كراوهبهزۆر و سته‌م و ساختهبۆ خۆیان ده‌ستیان به‌سه ردا گرتووه وه خۆیان كرد كردۆتهخاوهنداری هه‌موو شتێك بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ به‌ها و به‌رپرسیاریه‌كی میللی و نیشتمانی و مرۆڤی و ئه‌خلاقی.

ئه‌وه‌ی جێگای كۆمێدیه هه‌موو ئه‌وانه كه له‌ڕێگه ى سامان و داهاتی نه‌وته‌وه لافی سه‌رۆكی و پاشایی لێ ئه‌ده‌ن ئه‌كه‌ونه ئه‌و وه‌همه‌وه كه به‌راستی خۆیان به‌سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتدارى راسته‌قینه ئه‌زانن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئهمانهبێباك و بێ هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تین وه‌هیچ كاراكته‌ری به‌رپرسیاریان نییه. وه‌همی ده‌سه‌ڵاتداری به‌رپرسانی وه‌ڵاتانی به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وت به‌تایبه‌ت له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ئه‌و راسییهیان لا ونه كه ‌‌ئا بوورى وه سيا سه تى نه وت كه له ده‌رهێنانی نه‌وت، گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كان و فرۆشتنی وه ديارى كردنى به‌های نه‌وت كه‌سانی تر و وه‌ڵاتانی تر بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن. واتا خاوه‌نداریه‌تی نه‌وه‌ت بهمهنیهكهبهحوكمی شوێنی جوگرافیا له‌م شوێنانه‌یه كه ئامانه‌ی تیا به‌ده‌سه‌ڵاتدار كراون.

ئه‌مڕۆ وه‌همی سامان و ده‌سه‌ڵاتی نه‌وت بۆتهگرفت بۆ گه‌لانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌نه‌وتی تیایه، هه‌تا بۆتهگرفت بۆ جیهانیش، چونكهدهسهڵاتدارانی ناوچه نه‌وتیه‌كان له‌بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا خه‌ڵكانی ناشێ ،بێ‌باك وه تازهبهسهردا كه‌وتوون تووشی ئه‌و وه‌هه‌مه بوون كهبهڕاست خۆیان به شایسته‌و به‌دیهێنه‌ری سامانی نه‌ختینه‌ی نه‌وت ئه زانن ، بۆیه زۆر جارنا ئاگا زیاتر له‌وه‌ی كه‌هه‌ن هه‌نگاو ئه‌نێن تا له‌شوێنێكدا گیر ئه‌كه‌ن و سه‌ری خۆیان له‌به‌ربه‌سته ئاسنینه‌كانی دنیای راستی و سیاسه‌ت ئه‌ده‌ن، ئینجا راستی بوونی خۆیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام كاتێك راستی بوون و كێشى خۆیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كات تێپه‌ڕیوه، نمونه‌ی ئهمانهلهدوای شۆرشی نه‌وت زۆره. هه موو ئه‌مانه‌ی كهلهناوچهنهوتیهكان بێ پاڵپشتی راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستوردا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ئه‌گه‌ر یه‌قینیش نه‌بێ، له‌بێباكی و هیچ و پووچیان ئه‌بێ گومانی جدی بكرێ كه‌ئه‌مانه ماڵی به‌رپرسیاریه‌تی نین. هه‌ركاتێك ده‌سه‌ڵاتدارنی وه‌ڵاتانی نه‌وتی راستی و توانا و پێگه‌ی خۆیان بۆ ده‌ركه‌وت ئهوكاتهزۆربهیان له‌جیاتی سه‌ركه‌شی وه‌ك سه‌دام و قه‌زافی په‌نا بۆ سامان و ئابوری نه‌وت ئه‌به ن بۆ دابن كردنی ئاسایشی ژیان و مانه‌وه‌ی خۆیان به‌وه‌ی كه‌ئاماده‌ن هه‌رچی ههیهوهك باج بیده‌ن بههێزهناوچهی و جیهانیه‌كان ته‌نها له‌بری ئه‌وه‌ی لهدهسهڵاتهساختهكهیان بمێنه‌وه،كه‌دیسان بۆ ئه‌م حاڵه‌ش نمونه‌ی كۆن و تازه‌مان زۆره. كاتێك ده‌سه‌ڵاتداران باج ئه‌ده‌ن بۆ كڕینی رۆژانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر حیسابی ژیان و گوزه‌ران و ئایندهی گه‌له‌كانیان ئه‌بێ چاوه رێي كرانه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاكانی تراژیدیا بین به‌ڕووی خه‌ڵكه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو به‌هاكانی ژیان و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی .

پانۆڕامای نه‌وت هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا تا ئێستاش چه‌نده‌ها درمای سیاسی، جیۆپۆلۆتیك، ئابوری له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها ده‌رهاویشته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خشه‌ی نوێی هێزو مه‌یدانی ململانێی ناوچه‌یی و جیهانی له‌خۆگرتووه، به‌جۆرێك ئه‌توانین بڵێین كه‌هیچ كێشه‌و ململانهیهك و قه‌یرانێك له‌م 80 ساڵه‌ی دوایدا نه‌بووه كه وه‌كو درامای نه‌وت رۆڵی سه‌ره‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ تیا نه‌بینیبێ، به‌جۆرێك له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا نه‌وت خۆی بۆتهسیاسهت و چه‌ك له‌كێشه وپه يوه نديه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، بۆ نمونهههرچی هێزهگهورهكانی جیهان و ناوچهیهكان هه‌ن نه‌وت سیاسهتیانهبۆ ده‌سكه‌وتن و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتن و بڕیاردانیان له‌سه‌ری، له‌زۆر حاڵه‌تیشدا ئه‌م نهوتهبهكاردێ وه‌ك چه‌كێك له‌سیاسه‌تی ئابوری و جیۆپۆلۆلیتیك و دابه‌شبوونی هاوسه‌نگی هێزه‌كان ئه‌ویش له رێگای كاریگه‌ری خستنه‌سه‌ر به‌های نه‌وت له‌بازاڕه‌كان، هه‌روه‌ها له رێگای رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان. ههركاتهو هه‌رجاره‌ی له‌شوێنی درامای نه‌وت له‌سه‌ر پشت و شانی هێزهكاریگهریهكانی ناوچه‌و جیهانیه‌كان كه‌نه‌وت و ئابوری نه‌وت جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌موو هێزهكانهبهجۆر و شێوازی جیاواز نیشان ئه‌درێت، كه بۆ هه‌ندێك گه‌ل و شوێن مژده‌ی خێر، وه به بۆ هه‌ندێكی تر هه‌واڵی تراژیدیا ئه‌دات. تا نه‌وت و گاز وه‌ك ته‌نها سه‌ره‌چاوه‌ی سه‌ره‌كی وزه بوونیان هه‌بێ شاهیدی گه‌لێك پانۆڕامای درامای نه‌وت ئه‌بین كه‌بێگومان ژیان و داهاتووی نه‌وه‌كانی جیهانی له‌سه‌ربه‌نده به فۆڕم و ئه‌ندازه‌ی جیاواز له‌شوێن و كاتی جیاوازدا. ئه‌وه‌ی گرنگ بێ بۆ هه‌ر گه‌ل و وه‌ڵاتێك بوونی سیاسه‌تێكی روون ،نیشتیمانی، مرۆڤ وه ژینگه‌دۆستانه‌یه تا بتوانن لانی كه‌می ژیان و داهاتوویه‌كی سهربهرزانهبۆ خه‌ڵك و گه‌لی خۆیان فه را هه م بكه‌ن، وه له‌درامای نه‌وتدا به‌ته‌واوی نهبنهقوربانی یاری كه‌رانی سه‌ره‌كی دراماكانی نه‌وت چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی یان نێوده‌وڵه‌تی .

به‌شداری چالاكانه‌و راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك لهبڕیارهسیاسی و ئابوریه‌كاندا له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا مه‌رجی بنهڕتیهبۆ قوربانی نه‌بوونی رۆڵه‌و نه‌وه‌كانی گه‌ل بۆ ژیان و گوزه‌رانی هێزهتهماحكارهكان.

له‌گه‌ڵ دیاریده‌ی گلۆبالیزم و بازاڕی ئازاد گه‌لان و وه‌ڵاتانی به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وت رووبه‌ڕووی سه‌خترین قه‌یرانی دارای و ئابوری ئه‌بنه‌وه كه ئه‌شێ ئاكامه‌كانی له‌هه‌موو رووێكه‌وه تراژیدیابێت، چونكه ئه‌و وه‌ڵاتانه وه‌كو لهسهرتاوهئاماژهمان پێدا چه‌ند ده‌یه‌ك به پاڵپشت به‌سامان و داهاتی نه‌ختینه‌ی نه‌وت هه‌موو بوار و كه‌رته‌كانی تری ئابوریان پشت گوێ خست، هه‌روه‌ها سامانی مرۆیان له‌رووی زانستی، ته‌كنه‌لۆژی و مه‌عریفی و فهههنگیهوهبهتهواوی له‌چوارچێوه‌یه‌كی ناچالاك و ناكارادا سڕكرد. ژێرخانی توانا مرۆییه‌كانیان هه ر لهبنهڕهتهوهنهبوون وه ده سه لات دارانى بێ با ك و به سه راكه و توى نه و تيش هیچ زهمینهیهكیان دروست نه‌كرد بۆ گه شه پێ دا ن و پێ گه ياندنى توانا كان وه هه ره هازهمینه شيا ن دروست نه كرد كه توانا مرۆييه كان تێیدا به‌كاربێت و به‌رهه‌م هێنه‌ربێت هه ر له به رئه مه شه زۆرێ له خا وه ن توانا كان له‌گه‌ڵ په يدا بوونى هه ر هه لئ بێ دوو دلى كۆچ ئه كه ن . ئێستاش ئه‌م وهڵاتانهههریهكهو به‌جۆرێك ناچاركراون كه‌رۆڵی ئابوری ده‌وڵه‌تی كه‌م بكرێته‌وه، واتا كه‌رته‌كانی ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت بكرێن وه‌كو چۆن ئێستا سعویهخهریكی فرۆشتنی كۆمپانیایی نيشتيما نى ئارامكۆی نه‌وته به كه‌رتی تایبه‌تی و سهرمایهگوزهرانی بیانی، له‌هه‌مانكاتدا نزمبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ناچار بوون بۆ پڕكردنه‌وه ی بودجه‌ی پێویست باج و گومرگ و رسومات له‌سه‌ر هاوڵاتیان رۆژبه‌ڕۆژ زیاد بكرێت وه هه روه ها كه م كردنه وه ى مووچه ى فه ر ما ن به را نىكه ر تى گشتى. بێ گوومان ئه‌مه‌ش كاريگه رى سه‌ختی ئه بێ له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و داهاتووی ئا بوو رى تاك وكۆمه ڵ كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌زۆر وه‌ڵاتدا ئاسان نییه كه‌پێشبینی بكرێ، به‌ڵام هه‌موو قه رينه كان نیشانه‌ی هه‌واڵى خۆش ناده‌ن ئهگهرلهسهر ئاستی نیشتمانی وه به‌به‌شداری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك چاكسازی ریشه‌یی نه‌كرێ له‌بواری كارگێڕی، ده‌سه‌ڵات ، چاكسازی له‌به‌رنامه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له‌قۆناخی ههرهسهرهتاییهوه تا زانكۆكان به‌ئاراسته‌ى كارابوونیان له‌هه‌موو بواره‌كانی ئابوری و به‌رهه‌م هێنان له گه‌ڵ دروست كردنی زه‌مینه‌ی ته‌ندروست و ئامانجدار بۆ سه‌رمایه‌گوزاری ماددی و مرۆيی له‌چوارچێوه‌ی یاسایی و ده‌ستوریدا له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی هه‌ل و شانسی یه‌كسان بۆ هه‌مووان به یاسا.

پانۆڕامای نه‌وت له‌كوردستانیشدا به‌هه‌مان جۆره، به‌ڵام دژوارتر ئه‌بینرێ له‌چاو ئه‌و ناوچه‌و وه‌ڵاتانه‌ی تر كه نه وتيا ن هه يه له به ر زۆر هۆكاركه گرنگترینیان نه‌بوونی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی و نیشتیمانیهكانه كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و میللی مامڵه له گه‌ڵ نه‌وتدا بكه‌ن. له‌م شوێنانه‌ی كهدهوڵهتن كه‌م یان زۆر دهوڵهتدارن ناچارن هه ندێ هه‌ستى به‌رپرسیاریه‌تیان هه بێ به را مبه ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك هيچ نه بێ له‌به‌ر هه ندێ به رپر سيا ر يه تى جيهانى وه په يوه ديان به دامه زراوه جيهانىه كا نه وه ، به‌ڵام له‌كوردستان له‌بری ده‌وڵه‌تێكی یه‌كێتی نیشتمانی چه‌ند گرووپ و ده‌سته‌ی چه‌كدار به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گرووپی حیزبی مامڵه له گه‌ڵ نه‌وتدا ده‌كه‌ن، ههرهوهكو له‌میدیا كانهوهدهبینین و ده‌بیستین كه‌س نازانێ گرێبه‌ست چۆن كراوه به‌رهه‌م و داهات چه‌نده. هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆيه كه ئه مرۆ كوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی جددیی بۆته وه كهدهربازبوون لێی ئه‌گه‌ر مه‌حاڵیش نه‌بێ زۆر سه‌خته ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی جێی داخه كه ئه‌كراو ئه‌شیا وانه‌بێ.


01/10/2016



وتارەکانی تری نوسەر