یاخیبوونی مەدەنیی

د.محمد ئەمین

یاخیبوونی مەدەنیی (Civil disobediencee) رێگەیەكی سیاسییە بۆ پەرچدانەوە یان گوێڕایەڵینەكردنی سیاسیەتێک كە لە لایەن دەسەلاتدارانەوە دەرئەچێت بۆ سەپاندنی بەسەر خەلێكدا. هەروەها ڕێگایەكە بۆ گۆڕِینی دەسەلاێکی سیاسیی لە ڕیشەوە كە مەرجی دەسەلاتداریی بە هەر هۆكارێک بێت لە دەست دەدات بە گوێرەی پێوەری دەستور یان بەرژەوەندیی گەل، دادو دادگەریی. یاخیبوونی مەدەنییی دژی دەسەڵاتدارانی داگیركەریش بەكار هاتووە و بەكار دێت ڕێگەیەكی خەباتی سیاسییە بۆ ئازادیی و ڕزگاریی نیشتیمانیی.
 یەكەم جار لە سەردەمی ڕۆمانەكاندا یاخیبوونی مەدەنیی لە شێوەی خۆپیشاندا سەری هەڵدا كاتێک ئافرەتان لە سالی 195 پێش زایین دژی جۆرێک لە جل لەبەركردن خۆپیشاندانیان كرد. هەروها خۆپیشاندانی خەڵك هەر لە كاتی ڕۆمانەكان لە ساڵی 42 پێش زایین دژی باجی زۆر.
 وەكو فكر بیری یاخیبوون لە ساڵانی نیوەی سەدەی شانزە تیۆریزە بوو، كاتێک هەندێک كەس لە فەرەنسا بە تایبەت و بەگشتی لە ئەوڕەپا لەوانە (Eilenne de boetle)ی فەرەنسیی داوای یاخیبوونیان لە خەڵک ئەكرد دژی دەسەڵات كە ناونران فوچوی (Anarchist). بەڵام لە مێژووی تازەدا (Henry David Thoreau) بە پێشرەوی بیری یاخیبوونی مەدەنیی دائەنرێت كە داوای یاخیبوونی ئەكرد دژی ئەم یاسایانەی كە لە بەرژەوەندیی خەڵک نین و هاوتا نین لە گەڵ بەهاكانی ئینسانیی. بۆ نموونە داوای یاخیبوونی ئەكرد دژی شەڕی تەلریكایە بەرامبەر مكسیك .
لە درێژەی ئەم زیاتر لە 1600 ساڵەی دواییدا گەلێک یاخیبوونی مەدەنیی لە ناو كۆمەلگاوە گەلە جیاوازەكان روویان داوە. هەر لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوزای نیشتیمانیی و میللییەوە تا ئەگاتە بزوتنەوەی كڕێكاریی، خوێندكاران، ژنان و گەنجان.هەروەها ئەمرۆ یاخیبوونی مەدەنیی ماموستایان له كوردستان دژی یاسای میلیشایی بڕینی مووچەی ماموستایان لە لایەن خودی ماموستایەنەوە نمونەی زیندوی یاخیبوونی مەدەنییە كە لە مێژووی خەباتی سیاسیی گەلی كوردستاندا بێ وێنەیە.
 یاخیبوونی مەدەنیی ماموستایان وچین و توێژەكانی تری گەل هێڵی رێ گرتنە لە كرداری توندوتیژیی و خوێنڕێژیی بەرامبەر دەسەلاتی میلیشیا. بەلام ئەگەر دەسەلاتی بەناو كوردی وەك هەر دەسەڵاتێکی تر مل نەدات و مل كەچ نەبێت و بێ مەرج تەسلیمی داوای خەڵك نەبێت لە ڕێگای یاخیبوونی مەدەنییەوە ئەوا بێ گومان درەنگ یان زووبسەر ئەكێشێت بەرەو و كاری توندوتیژیی و تا دەگاتە شۆڕش.
 لە مێژووی تازەدا نموونەی گەورە و زیندومان هەیە كە یاخیبوونی مەدەنیی گەورەترین خزمەتی بە مرۆڤ و مرۆڤایەتیی كردوە، هەر لە یاخیبوونی مەدەنییانەی گاندی تا ئەگاتە مارتن لوترو ماندیلا.
 لە ڕۆژگاری هاوچەرخدا ئەم دەسەڵاتانەی لە لایەن خەڵكەوە هاتوون و دەسەلاتی خەلكن بە ئاسانیی ئەتوانرێت ناچار بكرێن و مل بدەن بۆ هەر فشار و یاخیبوونێكی مەدەنیی. بەلام زۆری هەرە زۆری ررژێمە دیكتاتۆرەكان و تۆتالیتەرەكان یان بە شۆڕش و كۆدەتا یان هێزێكی دەرەكیەوە ناچار كراون واز لە دەسەلات بێنن یان ڕوخێنراوان.
 لەم شوێنانە كە دەسەلاتی میلیشیا هەیە زیاتر لە ڕژێمە دیكتاتۆر و تۆتالیتەرەكان سەخترن بۆ ملدان بۆ داواكاریی خەڵك. چونكە لە رژێمە دیكتاتورەكان بەهایەكی دەولەتداری و وەفادارییەك بۆ گەل و نیشتیمان بوونی هەیە كە بەجۆرێک لە جۆرەكان كەم یان زۆر خۆیان بە بەرپرس ئەزانن بەرامبەر ژیان و بەرژەوەندیی گەل و وڵات. بەڵام دەسەلاتی میلیشیایی دەسەلاتێكی نا بەرپرسە/خوێرییە به تئ گه یشتنه سیاسیه که ی واته بئ با که بەرامبەر ژیان و وداهاتووی خەڵک و وڵات. وه ئەمەی كە تەنها گرنگە لای میلیشیا مانەوەی دەسەلاتی خۆیەتی نه ك ژیان ٫ به رژه وه ندی ٫ داهاتوو وه شکۆی گه ل و ولات .
 ئەوەی كە پەیوەندیی بەم یاخیبوونە مەدەنییەی ئیستاوە هەیە كە ماموستایان پێشەنگی ئەكەن لە كوردستان گرنگیەكی مێژوویی، سیاسی، فەرهەنگی، نشتیمانی، نەتەوەیی و ئینسانیی هەیە كە بەرپرسانە هەڵساون بەم ئەركە بۆ ئەوەی ڕێگە لە كاردانەوەی توندوتیژانەی خەڵک بگرن دژی دەسەلاتی میلیشیایی لە كوردستان. بەمەش ولات وژیانی خەڵک بپارێزن لە وێرانبوونی زیاتر و كوشتن و توندوتیژیی كوێرانە. بۆیە زۆر گرنگە ئەم یاخیبوونە وەكو ئەزموونێكی سیاسی هەرە گرنگ تەماشا بكرێت و ئەبوو تا ئیستا نەك هەر ئەوەی كە ئیمە لەو تاریكییەدا باسی ئەكەین بەڵكو ئەبو دەیان وسەدان شرۆڤە و توێژینەوە و سمینار لەسەر ئەم یاخیبوونە مەدەنییانەی ئەمڕۆی ماموستایان بكرایە لە كوردستان.
ئەگەر پێش 50 ساڵی ئەقڵی سیاسییی كوردیی لە ڕووی فكریەوە  گەشەی كردبا بۆ ئاستی یاخیبوونی مەدەنیی وەكو ڕێگەیەكی سیاسیی ئیستا حاڵ و داهاتووی كوردستان جۆرێكی تر ئەبوو.
ئەم یاخیبوونە مەدەنییە كە بە ئاگاترین چینی كۆمەلگاكە كە ماموستایانن  پێشەنگی ئەكەن هیوا و مژدەی داهاتوویەكی ڕوناك ئەدەن بە نەوەكانی گەل. پێویستە ئەم یاخیبوونە مەدەنییە ببێتە نموونە لە سەراسەری كوردستان بۆ داواكردنی داواكانی گەلی كورد.
ئەم یاخیبوونە مەدەنییە ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەیە كە بەردەوام دەبێت بە هۆی چارسەرنەكردن و بێ وەڵامبوون بۆ داخوایەكانی خەڵک. بێگومان درەنگ یا زوو ئەبێت هەموو شارو گوندەكانی كوردستان بگرێتەوە لە زاخۆ تا خانەقین.
 ئەم یاخیبوونی مەدەنییەی ئەمرۆ بە قەدەر هەموو ئەوەی تا ئیستا ناویان ناوە شۆڕش و ڕاپەڕین لە كوردستان بە بایختر وگرنگترە لە ڕووی سیاسییی، فكریی، سلوك و فەرهەنگییەوە.
 هەروەكو لە سەرەوە ئاماژەم پێ دا ئەگەرئەقلی سیاسیی كورد لە فكرا گەشەی كردبا و بگەیشتایە ئاستی تێگەیشتنی یاخیبوونی مەدەنیی هاوكات لە كاتی یاخیبوونە مەدەنییە مەزنەكانی گاندی یان مارتن لوپر نە كوردستان ئاوا وێران ئەبوو و نە خەڵكی كوردستانیش ئاوا گیری ئەخوارد بەدەست ئەم حالەی ئیستاوەی. بۆ ئەمرۆ ئەگەر ئەم یاخیبوونە مەدەنییە شكست بێنێت و بەناو دەسەلاتیش بەردەوام بێت لە بێدەسەلاتی و بێ چارەییبوونی لە چارەسەری كێشەكان و بێ وەلام بمێنێتەوە بەرامبەر پێویستیەكانی خەلك و ولات بۆ ئیستاو داهاتوو ئەوا ئایندەی كوردستان بەرەو هەلدێرێكی هێندە ترسناك و تاریك ئەروا كە ئینسان بۆ دوژمنیشی ناخوازێ لە برسیەتی، رووخان، ئاوارەبوون، هەڵوەشانەوەی خێزان و كۆمەڵگا و هەموو كایەكانی بوون و ژیان و ئاسایش بە هەموو رەهەندەكانیەوە. ئەمە ترسێكی جددیە ئەبێت هەموان بە جددی هەم لە بەر چاویان بێت و هەم خۆی بۆ ئامادە بكەن.


22/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر