د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
بانگه‌وازێك بۆ هاورێ كورده عیلمانیه‌كانم
تكایه داعش ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆى ده‌كات!
هاورێیان: یه‌كێك له تێگه‌شتنه هه‌ڵه بێماناكانی (هه‌ندێك براده‌ری به دروشم عیلمانی) ئه‌وه‌یه، كه به‌هۆی بروایه‌كی پێشوه‌ختی خۆى یان هه‌ڵوێستێكی ئایدیۆلۆجیه‌وه سه‌باره‌ت به ئایین به‌گشتی و ئیسلام به‌تایبه‌تی، به هه‌ر نرخـێك بێت ده‌یه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت ئه‌وه‌ى داعش ده‌یكات ئیسلامی راسته‌قینه‌یه‌و هه‌ر ئیسلامیه‌ك یان موسڵمانێك وه‌ك داعش نه‌بێت یان به هه‌ڵه له ئیسلام تێگه‌شتووه‌و خۆى ده‌خه‌ڵه‌تێنێت یان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی نییه و چاوه‌روانه وه‌ك داعش هه‌لێكی بۆ بلوێت تا ده‌ست بكات به كرده‌وه‌كانی داعش.
(به راى من و ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربم) زۆربه‌ى هه‌ر زۆر، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم سه‌رجه‌م ئیسلامیه‌كانی كوردستان، به تایبه‌ت له توێژی زانایانی ئایینی ئیسلام و ئه‌كادیمی و رۆشنبیران و سیاسیه‌كان، به وتار‌و نووسین و ده‌ربڕینی ئاشكرا، وه‌ك هه‌ڵوێستێكی ئایینی و ئینسانی ئه‌وه‌یان دووپات و چه‌ندباره كرده‌وه كه داعش گروپێك (تیرۆریست یان توندره‌و یان گه‌نجی خه‌ڵه‌تێنراو یان رێكخراوی دروستكراوی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان یان به‌رهه‌می شه‌رى تایه‌فی نێوان توندره‌وانی سونه‌و شیعه‌ى عه‌ره‌بن یان هتد...) هه‌ركه‌س به لێكدانه‌وه‌و به‌ڵگه‌ى جیاواز‌و بۆچووونی خۆی، به‌ڵام هه‌رگیز كه‌سیان داعش و (داعش فیكر‌و داعش ره‌فتاران) نه وه‌ك: (موسڵمانی راسته‌قینه، نه نموونه‌ی ره‌فتارى جوان، نه پرۆژه‌س سیاسی، نه دۆستی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه هاوبه‌شی ئابورى، نه دراوسێی خاك، نه ته‌نانه‌ت به مرۆڤێكی دروست و فیكر‌و ره‌فتار ساغ و سه‌لامه‌ت) نه ناساند.
به‌رێزان: ئاساییه كه كوردستان وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه چه‌ندین ته‌وژمی فیكرى و سیاسی جیاوازی تێدابێت، كه باوه‌ریان به پێكه‌وه‌ژیان و ته‌نانه‌ت كێبڕكێی فیكری و سیاسیش هه‌بێت، له رێگه‌ى پرۆژه‌ى جیاوازه‌وه (ئیسلامی،لیبراڵ، سۆسیالیست، ناسیۆنالیست...هتد) هه‌وڵى گه‌یاندنی بۆچوونی خۆیان بده‌ن و به رێگه‌ى جیاواز و له چوارچێوه‌ى یاسا‌و ئامرازه مه‌ده‌نیه‌كاندا خزمه‌تی خۆیان بگه‌یه‌نن به كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نا ئاساییه كه هه‌ندێك ئاراسته‌ى ره‌خنه‌كانیان له داعشه‌وه، كه دوژمنى هه‌موومانه، بگوازنه‌وه بۆ ئیسلامیه‌كان یان موسڵمانان یان ئایینی ئیسلام و ته‌رو وشك پێكه‌وه بسوتێنن، چونكه سه‌ره‌نجام جگه له خراپ لێكتێگه‌یشتن و شه‌رى فیكرى و سیاسی نه‌شیاو هیچی لێ سه‌وزنابێت بۆ كورد و كوردستانیان و، سه‌ره‌رای به خه‌رجدانی توانا‌و كاتی ناسكی چه‌ندین كه‌س و خوڵقاندنی شه‌رێكی بێ‌مانا.
له‌به‌ر ئه‌وه تكایه ئێوه‌ش وه‌ك هه‌ڵوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆتان به روونی ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه لێكتر جیابكه‌نه‌وه، رێگه مه‌ده‌ن (هه‌ندێك به دروشم عیلمانی و مه‌ده‌نیه‌تخواز) دۆسیه‌كان تێكه‌ڵاو بكه‌ن، تكایه له هه‌ڵوێست و لێكدانه‌وه‌كانتاندا به ئاشكرا (كوردی ئیسلامی و داعش) لێكتر جیابكه‌نه‌وه، لاى خۆتانه‌وه ئه‌و شه‌ره ئایدیۆلۆجیه بێتامه ریسوا بكه‌ن كه هه‌ندێك له‌ژێر دروشمی عیلمانیه‌ت یان نه‌ته‌وایه‌تی یان كوردایه‌تی یان نیشتمان په‌روه‌ریی، ئاگرى بۆ خۆش ده‌كه‌ن، ئێمه‌ى هاونیشتمانی و هاوسه‌نگه‌رتان تووشی ئازاریی سته‌می دۆستان مه‌كه‌ن، چونكه ئێمه (زیاتر له هه‌ر كوردستانیه‌ك) به گه‌رمی سه‌رقاڵی ئازار‌و مه‌راقی داعش و بیر‌و كرده‌وه قیزه‌ونه‌كانیان به‌ناوی ئیسلامه‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌مانه‌وێت ئه‌و به‌ڕه‌یان له‌ژێر پێ راكێشین و دایانماڵین له شه‌رعیه‌تی ئیسلامی و گوتارى ئیسلامی راسته‌قینه، لاى به‌رێزیشتان روونه كه ئه‌و مه‌یدانه‌ش هیچی كه‌متر نییه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریی سه‌ربازیی.
هاورێیان: من به قوڵی له مه‌ترسی توندره‌ویی ئایینی و چه‌كی مه‌ترسیدارى به كافركردن (تكفیر) و تیرۆری به‌ناو ئیسلامه‌وه تێده‌گه‌م، دڵنیاشم ئه‌و شه‌ڕه ئه‌وه‌نده به ئیسلامێكی میانڕه‌وی ژیاندۆستی كوردستانی گۆشكراو به ئیمانی قوڵ (الذين آمنوا وعملوا الصالحات)و ئیسلامی ره‌حمه‌ت (وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين)و (إنما أنا رحمة مهداة)و ئه‌مانه‌تپارێزی و دادپه‌روه‌ریی (إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ)و په‌یامبه‌رى ته‌واوكه‌ری ئه‌خلاقه جوانه‌كان (إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق)و (وإنك لعلى خلق عظيم) و خۆشه‌ویستی نیشتمان و خزمه‌تی خه‌ڵك و گوتارى چاكه‌خوازی و چاكسازی (إِنْ أُرِيدُ إِلاّ الإِصْلاَحَ مَا اسْتَطَعْتُ)..هتد ده‌كرێت ره‌نگه به كه‌سێكیتر نه‌كرێت، ئه‌وه‌ش كارێكه ئێمه وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی و نیشتمانی به‌رده‌وامین له‌سه‌ریى، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌موكوڕیه‌ك هه‌بوو ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، ره‌خنه‌مان لێ‌بگرن، لۆمه‌مان بكه‌ن، زۆر ئاساییه.
له به‌رامبه‌ردا له‌وه‌ش دڵنیام كه چه‌كی تۆمه‌تباركردن و په‌راوێزخستن و به خائینزانین (تخوین) براى شه‌رعی هه‌مان بیركردنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر كافركردن (ته‌كفیر) چه‌كێكی ئایینی بێت ئه‌وا به خائینكردن (تخوین) چه‌كێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌و، هه‌مان كارى خودسه‌نته‌ریی و خودپاكژی و سڕینه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌دات، بۆیه پێویسته هه‌ردووكیان نابودو شه‌رمه‌زاربكرێن و دووربخرێنه‌وه له بوارى رۆشنبیریی و فیكرى و سیاسی كوردستان.
ئه‌م چه‌ند دێره بانگه‌وازێكه بۆ هه‌مووان تا ئه‌م قه‌یرانه بكه‌ین به سه‌رچاوه‌ى هێزو هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ى لێكتر گه‌یشتن و كارى هاوبه‌ش كه مه‌به‌ست خزمه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان و باڵاكردنی ئه‌زموونی فیكریی و سیاسیمان و سه‌قامگیریی گیانی لێبووردن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له كوردستان.
هاورێتان
د.ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج