تەنها روخاوەكان قەرزاری پارتیبونێكن

عیماد عەلی

زۆرجار دەبیسم خەلًكانی بە حەق روخاو دەڵێن لە كۆتاییدا هەمووان قەرزباری پارتیبونێكین. ئەوەی جێی خۆیەتی بیڵێین و بە راستی سەرسورهێنەری دەبینین كە زۆرینەی روخاوەكانن لە دواجاردا مل بەرەو پاڵدانەوە بۆ شوینێكی بەناو ئارام دەنێن وبە ئاسانی و خۆرٍایی ملكەچیی بۆ هەر لایەك دەبەن بۆ خۆقوتاركردن لە نابوتی و داماوی و گەیشتن بە نائۆمیدی، بۆیە پارتیش زۆر بەرژەوەندی تایبەتیی ئەو جۆرە خەڵكە دابین دەكات و ئەوانیش بەهەموو شێوەیەك لەوێدا مافی پەنابەری فكری و سیاسی و دابینكردنی پێداویستی  ژیانی خۆیان وەردەگرن،پەنابردن بۆ لایەن بۆ چارەسەری كەسی و روخانی فیكری خودیەتەنانەت  ئەگەر ئەو لایەنە پەنا بۆ براوەشلە رووی فكر و فەلسەفەوە بە خۆی  روخاو بێَت. بۆیە هیچ گرنگ نیە هەر روخاوێك لە پای كام وێستەگەدا پاڵی بۆ دەداتەوە و هیچی بۆنامێنێت و هیچیشی بۆ ناكرێت، بۆیە دواجار پەنا بۆ لاوازترین پەناگە دەبات و لەوێشدا باش دەزانێت هیچی پێ ناكرێت جگە لە دەستەبەری ژیانی خودی.
ئەوەی تێبینی دەكرێت كە زۆرینەی ئەوانەی لە كۆتاییدا روو لە پارتیبوون دەكەن، تا رادەیەكی زۆر  شیوعی و كۆنە چەپەكانن، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە كە ئەوانەی زەمینە و مەیدانی دوور لە واقیع و حەقیقەت بگرنەبەر دواجار  پاشەكشەدەكەن و دێنەوە بۆ سەر خودی دیفاكتۆكە، كەچی ئەوانەی رێز لە مێژووی خۆیان دەگرن هێوردەبنەوە و نەفرەت لە زۆر لایەن دەكەن و بە یەكجاری كۆتایی بە ژیانی سیاسیان دێنن.

لە زۆرێك لەو جۆرانەم پرسیوە، دەڵێن كە باری سیاسی كوردستان دەخوێنینەوە، بۆ زیاتر زامنكردنی ژیانی تایبەتی خۆمان و مانەوەمان لە چاوەرٍوانی واقعێكی نوێ ئەم ساحەیە زیاتر لە هەموو شوێنێكی تر دەستەبەر و گونجاوترە . دەك زیاتر ملكەچبن ، یان ئەوەتا كاری سیاسی بە وەزیفە و كار دادەنێن یان  بیرو فكر روخاون و هیچیان پێ نەماوە دەنا هیچ كەسێكی باوەردار بە فكر و بیرو باوەرٍی راستەقینە لە لایەكەوە نارٍوات بۆ پێچەوانەكەی.



29/06/2023



وتارەکانی تری نوسەر