عه‌ره‌فات كه‌ره‌م
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به ده‌نگی
به‌رز هاواری ده‌كرد و ده‌یوت؛ ئه‌م دیموكراسییه‌ی عیراق ئێمه دروستمان كردووه و
به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئێمه له وتوێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بین و به‌غدا
بۆ كه‌س به‌جێ ناهێڵێن موزایه‌ده‌مان به‌سه‌ردا بكات و یه‌كه‌مین شوێن په‌نای بۆ
به‌رین بۆ وتوێژ به‌غدایه . هه‌ر لێره‌دا
كۆمه‌ڵێك پرسیارم به‌میشكدا هات :
*ئه‌گه‌ر به‌غدا دیموكراسیه و ئێوه دروستتان كردووه،
بۆچی ئه‌م ماوه دوورودرێژه ته‌بڵی ئه‌وه
لێده‌ده‌ن كه عیراق له شڵه‌ژانێكدا ده‌ژیت و بواری پراكتیزه‌كردنی دیموكراسی
تێدا نابێته‌وه و هه‌ر به‌عه‌قڵی ناوه‌ندێتی و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تیه‌كانی تردا ده‌كات و هه‌زار و یه‌ك نمونه‌ی
پێشیلكاریتان باس ده‌كرد و به‌هانه‌تان بۆ نادیموكراسیبونی به‌غدا ده‌هێنایه‌وه .
* ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه دیموكراسیتان له‌به‌غدا چه‌سپاندووه،
خێره له كوردستان ئه‌وه‌ی به دیموكراسیتان كرد با به‌ده‌واری شڕی نه‌كردبێت و
گرنگترین و پێویسترین ده‌زگای دیموكراسیتان په‌كخست . كه‌سانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكتان به فه‌رمانی حزب نارده‌ماڵه‌وه و، شه‌قێكتان وه‌شاندوه هه‌ر وه‌ك
سه‌ركرده ملهوره‌كان قاچتان له چمكی كه‌واكه گیری به‌ستووه و لیی نابێته‌وه و
بۆتان چاره‌نه‌كرێت .
* ئه‌گه‌ر به‌غدا دیموكراسی بێت و ئێوه‌ش بنیاتنه‌ری بن،
بۆچی ئیستا و هه‌ر له‌م كاته‌دا حزبه‌كه‌ی كاكه عه‌ره‌فات ده‌ڵێت: باشترین چاره‌سه‌ر
بۆ ناكۆكیه‌كانی به‌غدا و كوردستان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و جیابونه‌وه‌یه
و وا موزایه‌ده به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیه‌شه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك واده‌زانێت سالێك نابات ئاڵای كوردستان
له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌شه‌كێته‌وه .
* ئه‌گه‌ر به‌غدا دیموكراسیه و ئێوه‌ش شه‌ره‌فی ئه‌وه‌تان
به‌خوتان داوه كه ئه‌ودیموكراسیه‌ته به‌ری ره‌نجی ئێوه‌یه. خێره هه‌ر به قسه‌ی
ئێوه، هه‌ر ئه‌م به‌غدایه ماف و پێویستیه‌كانی گه‌لی كوردستان دابین ناكات و عه‌داله‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌یسه‌ر ناكات، كه به‌خۆتان
به ئاشكرا قسه له‌م باره‌وه ده‌كه‌ن و ده‌ڵین له ناعه‌داله‌تی به‌غدا په‌نامان
بۆ شوێنی تر بردووه .
*ئه‌گه‌ر ئێوه دیموكراسیتان له به‌غدا چه‌سپاندووه،
یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی دیموكراسی به باشی به‌كارهێنانی ئابووری وڵاته
و باشكردنی داهاتی خه‌ڵك و به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م
هاوڵاتیاندا، ئه‌ی خێره ئێوه ئیدعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه باشترین رێگه بۆ خزمه‌تی كوردستان و راییكردنی
كاروباری ئیداری هه‌رێم له رێی سه‌ربه‌خۆی
ئابوورییه‌وه به‌ده‌ر له‌به‌غدا ده‌بێت و، به‌م بۆچونه‌تان یه‌ك دونیا زه‌ره‌ر‌تان
له كوردستان دا و خستتانه قه‌یرانێكی ئابوری واوه كه ناتوانن ته‌نانه‌ت مه‌عاشی
فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن .
* ئه‌گه‌ر ئێوه شانازی به دیموكراسی به‌غداوه ده‌كه‌ن،
بۆچی هه‌را وهوریاتان گه‌یشتۆته ئاسمان و ده‌ڵێن تا ئێستا به‌غدا هیچ حه‌قوحقوقی
پێشمه‌رگه و جوتیارانی دابین نه‌كردووه و فه‌رقو جیاوازی له نێوان ئه‌و هێزانه‌دا
ده‌كات كه شه‌ری داعش ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت رێگڕی ده‌كات له گه‌یشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه
به‌خشراوه‌كانی ده‌وڵه‌تانیش به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .
*جا ئه‌گه‌ر به‌غدا دیموكراسی بێت و ئێوه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه رۆڵی سه‌ره‌كیتان
بینیوه له‌و چه‌مكه چه‌سپیوه‌دا، بۆچی په‌یوه‌ندیه‌كانتان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وره‌به‌ر
و جیهاندا به‌ده‌ر له به‌غدا ده‌به‌ستن و ئاستی په‌وه‌ندیه‌كانتان له‌گه‌ڵ به‌غداد
هه‌ر هیچ نه‌بێت با به‌قه‌ده‌ر ئه‌وان نیه .
* ئه‌گه‌ر به‌غدا دیموكراسیه‌كه‌ی ئێوه پراكتیزه ده‌كات،
بۆچی نارازیبون له‌ده‌ركردنی وه‌زیره‌كه‌تان له به‌غدا و یه‌كێك بۆ جێگره‌وه‌ی دانانێن و به قسه‌ی
خۆتان هه‌رچی به‌رپرسی ئێوه له‌به‌غدا بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ده‌رده‌كرێن،به قسه‌ی ئێوه بێت؛ ئه‌مانه‌ی ئێوه ده‌ست
و داوێن پاك و زاهیدن و ئه‌وان بوختانیان بۆ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی راوه‌دویان ده‌نێن و راده‌كه‌ن
بۆ كوردستان .
لێره‌دا ده‌بێت یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و بۆ خه‌ڵكی
كوردستان روونی بكه‌نه‌وه و ئه‌م دووفاقیه‌ته وه‌لاوه‌نێن، یان به‌غدا مافی كوردی زه‌وت كردووه و
نادیموكراسیه و باشترین چاره‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی راسته‌قینه‌یه،
یان دیموكراسی عه‌یار بیست و چواره و
ئێوه ده‌ستان هه‌یه له‌و سیما جوانه‌ی و به‌رهه‌می دیموكراسیه‌ته‌كه‌ی به‌ر ئێوه‌ش
ده‌كه‌وێت و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا رێكبكه‌ون، نه‌ك ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بكه‌نه
داری ده‌ستتان بۆ دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه
ته‌سكه‌كانتان له‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غداد یان له‌ملاوئه‌ولا دا، نه‌ك بۆچه‌واشه‌كاری شیعاری راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به‌كار بێنن .
له‌وێشدا ئه‌گه‌ر
به‌غدا مافه‌كانی كوردی به‌و دیموكراسیه دابینكردووه و ده‌توانێت ته‌نانه‌ت میله‌تی
كرودیش بخهاته خێر‌و خۆشیوه ئه‌ی ئه‌م ئیدعا چه‌واشه‌كاریه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌تان بۆچیه . له‌م راوبۆچون و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی
فراكسیۆنه‌كه‌ی پاتری جوهه‌ری نیاز و مه‌رامی پارتی له‌م سه‌رقاڵكردنه‌ی خه‌ڵك به
ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌نها ریفراندۆمیان وه‌ك كارتێك ده‌وێت
كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌غدایه‌ی كه به‌خۆیان
دیموكراسیان تێدا فه‌رزكردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی به‌كار بێنن و هیچیتر
.