زۆر سه‌ر‌سورێنه‌ر بوو كه ئیمڕۆ به هە‌ر دوو چاو كۆچی دوایی و هه‌تا هه‌تای یاسام بینی كه له تابوتیكا ماموستایانی گه‌ل له سه‌ر شانیان به‌رەو گورستانیان ده‌برد.
سه‌یر بوو كه بینیم كه‌سوكارانی یاسا له دادوه‌ران و داواكارانی گشتی له ژیر تابوته‌كه دا مه‌راسیمی رێزلینان و به خاك سپاردنی یاسایان نه‌گرتوته ئه‌ستۆ و زۆر زۆر دورن له‌وه‌ی خۆیان به كه‌سوكاری یاسا دانین. بینیم تابوت له‌سه‌رشانی ماموستایانایه ئه‌و ماموستایانه‌ی كه هه‌زران نه‌وه‌ی یاسایان فیری الف و بێی كوردی كرد. بینم گورستانی یاسا له كوردستانه، بینیم ولآت نه‌فام و نه‌خوێنه‌وار ده‌یبات به‌رێوه.
كاتێك كه گوێبیستی وه‌زیری په‌روه‌رده بووم هه‌ڕه‌شه‌ی ئاراسته‌ی ماموستایان كرد كه ده‌بێت تابوت به جێبه‌یلن و زۆر به ئاسانی پرسه بو یاسا دانه‌نین و بچن هه‌لپه‌رن له قوتابخانه‌كانا، وا دیاره به‌رێز وه‌زیری په‌رورده هیچ رایه‌كی یاسایی له‌به‌شی یاسایی ناو وه‌زاره‌ت وه‌رنه‌گرتوه، یاخود یاساناسه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت یاسا نازانن یاخود به حه‌قی خویان نه‌چونه‌ته ئه‌و شوینه و جه‌ماعه‌تی اشه‌د بالآن.
1- ئه‌مه ێت بۆ به‌رێز وه‌زیری په‌روه‌رده رونكه‌مه‌وه كه لە رووی یاساوە ناتوانین هیچ ریكاریكی یاسایی له غیاب و فەسڵ به‌رامبه‌ر ماموستایان بگریته به‌ر، چونكه له یاسادا هاتوه " التزام مقابل، ئایا حكومه‌ت التزامی خۆی به جێهینا به‌رامبه‌ر ماموستا و موچه‌ی خوی پێدان، تا ماموستاش به كاری خوی هه‌ستێ؟.
٢- موچەی ماموستایان و فه‌رمانبه‌ران به هیچ یاسایه‌ك نه‌براوه ته‌نها به بریاری حكومه‌ته‌كه بێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییه.
٣- بنه‌مای یاسایی بۆ موچه بڕین و قه‌یرانی دارایی ده‌بیت حكومه‌ت یاداشتیك بداته په‌رله‌مان و په‌رله‌مان دانیشتنی بو بكات و كاره‌كانی رون بكاته‌وه بۆ میلله‌ت، گه‌ر ده‌ركه‌وت كاتیك كه حكومه‌ت دوچاری قه‌یرانی دارای بوه‌وه و بابەتەکە له ده‌سته‌لاتی حكومه‌ت به‌ده‌ره و ئه‌وا میلله‌ت به شدار ده‌بیت له و قه یرانه.
٤- به‌لآم گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و قه‌یران و نه‌بوونییه به‌هۆوی خراپ خه‌رج كردنی حكومه‌ته له سه‌ر حسابی میلله‌ت كه گه‌یانویته سه‌ر روخاندنی ژیرخانی ئابوری، ئه‌وكات ده‌بیت په‌رله‌مان بریاربدات به هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت یاخوت حكومه‌ت خوی ده‌بیت استقاله بدات، ئه‌و كات جه‌نابی وه‌زیر ئیمه‌ی ماموستاش غائب نابین له پوله‌كانی خویندن و توش هه‌ره‌شه‌ی نایاسای ناكه‌یت له‌و ماموستایه‌ی ده‌ستی گرتیت و فیری نوسینی كردی، چونكه ئه‌و كات تۆ له سه‌ر كورسی وه‌زاره‌ت نامینیت و له گه‌ڵ حكومه‌ته گه‌نده‌له‌كه‌ت هه‌لده‌وه‌شییته‌وه.
٥- له به‌رئه وه‌ی به‌بێ یاسا موچه بڕاوه، بۆیه هه‌موو موچه‌خورێك ده‌توانی سكالای یاسای بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی كه ئیستا یه‌كیك له فه‌رمانبه‌ران بریاری وه‌رگرتوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو موچه‌كانی له هیئه‌ی ئینزبات.
دەمەوێت ئەوە بڵێم به ریز وه زیری په روه رده ته نها بریاری حیزب جێبەجێ دەکەیت.
بو یه ئه‌لیم پیش به خاك سپاردنی یاسا با هه‌موو پیكه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ستبین خاوه‌ن یه‌ك هاوار بین سوربین له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بیت یاسا زیندووبیته‌وه.