ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی به‌گشتی و ئه‌م دووساڵه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌ی بردووه، جگه له ملهوڕی سیاسی و له‌ده‌ستدانی ژیری و ئه‌قڵ و لۆژیك هیچی تر نییه. به‌مه‌ش ئه‌ردۆغان خۆی و پارته‌كه‌ی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و ته‌واوی ده‌وڵه‌تی توركیای به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكی زۆر مه‌ترسیدار بردووه. چونكه:
1. له‌لایه‌كه‌وه زه‌مینه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد و دیموكراتیزه‌بوونی سیسته‌می ده‌ستووری و سیاسی و ئیداری توركیا نه‌هێشتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی گه‌لانی توركیا له‌چوارچێوه‌ی ئێستای سیسته‌می توركیای زۆر لاواز كردووه. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و پرۆژه و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی ته‌ره‌فی كورد (له ئیمراڵی، قه‌ندیل، ئامه‌د) بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دیموكراتیزه‌بوون تا ئێستا كردوویانه، پشتگوێخستووه.
2.له‌لایه‌كی دیكه‌وه؛ توركیا هه‌رچه‌نده به‌فه‌رمی له ناتۆدا ماوه، به‌ڵام به كرداری له ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانی ناتۆدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. به‌مه‌ش توركیا له سككه‌ی خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ناتۆیی لای داوه و هێشتا نه‌چۆته سه‌ر سككه‌ی هیچ په‌یمانێكی دیكه‌شه‌وه.
3.توركیا ئێستا ده‌وڵه‌تێكه له فاشیزمی كه‌مالییه‌وه به‌ره‌و فاشیزمی ئیسلامی چووه. ئه‌م فاشیزمی ئیسلامییه توركیای له‌جاران زیاتر خه‌ڵتانی خوێن كردووه، له‌ڕووی ئابووری و دارایی و سیاسییه‌وه له داڕووخانێكی خێرا و مه‌ترسیدار دایه.
4.بۆیه ئێستا توركیا دۆستی ستراتیژی نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی دۆسته كاتیی و تاكتیكییه‌كانییه‌تی، ئێستا نه‌یارانی ده‌ره‌كی توركیا له جیهان و ناوچه‌كه، زۆرتر و به‌هێزتر بوونه و زه‌مینه‌ی هاتنه‌لای یه‌كتریان و دژ به توركیا رابوه‌ستنه‌وه و ته‌نانه‌ت پارچه‌ی بكه‌ن زۆر زیاتر بووه. بۆیه توركیا ئه‌گه‌ر وا بڕوات ئه‌وا نه‌ك هه‌ر وه‌كو سوریای لێدێت، به‌ڵكو زۆر له سوریا خراپتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له‌دۆخی سوریادا؛ ئێران و روسیا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان خۆیان لێكردووه به دۆست و خاوه‌ندارێتی لێده‌كه‌ن، ئه‌وا توركیا له دۆخی ئێستایدا ئه‌گه‌ر وه‌ها به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ری زۆره نه ناتۆ و نه هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه خاوه‌ندارێتی لێنه‌كه‌ن، به‌مه‌ش وه‌ك كێكێك هه‌ر لایه‌نه و هه‌وڵده‌دات به‌شه كێكی خۆی زیاتر به‌ده‌ستبخات.
5.ئه‌مه‌ش واتا به یۆگسلافیابوونی توركیا دێت. وه‌ك ده‌زانرێت؛ یۆگسلاڤیا له‌سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا كه ره‌وشی ئابووری و سیاسی تێكچوو بوو، ئه‌وا نه له‌ناو‌خۆی وڵاته‌كه و نه له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا هیچ گه‌ل و ده‌وڵه‌تێك خاوه‌نداری لێنه‌كرد و هه‌ر بابایه هه‌وڵیده‌دا به‌شی هه‌ره‌زۆری یۆگسلاڤیا بۆخۆی ببات، له‌ئاكامدا له‌دوای شه‌ڕێكی خوێناوی چه‌ندین ساڵه و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی زۆردا یۆگسلاڤیا پارچه پارچه كرا و حه‌وت ده‌وڵه‌تی بچووكی لێ‌دروست بوو.
6.بۆیه ئه‌گه‌ر توركیا به‌په‌له هه‌نگاوی جددی به‌ره‌و چاره‌سه‌ری پرسی كورد و دیموكراتیزه‌بوونی سیسته‌می توركیا نه‌هاوێژێت ئه‌وا ئه‌وه‌ی شیمانه‌ی روودانی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه له توركیا ئاڵۆزییه‌كان قووڵتر و فراوانتر ببن و شه‌ڕی ناوخۆ رووبدات و دواتریش پارچه‌بوونی ته‌واوی توركیای لێبكه‌وێته‌وه..!! واتا؛ ئه‌گه‌ری به‌سوریابوونی توركیا ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، به‌ڵام له‌و ئه‌گه‌ره‌ش به‌هێزتر ئه‌گه‌ری به یۆگسلاڤیابوونی توركیایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ده‌سته‌به‌رداری ملهوڕی بێت و ئاقڵ ببێ..!!
ئێستا ئه‌ردۆغان هه‌موو شتێكه له توركیا؛ ئه‌ردۆغان خۆی ئاكه‌په‌یه، حكومه‌ته، په‌رله‌مانه، دادگایه....هتد ئه‌ردۆغان وه‌ك هه‌ر دیكتاتۆرێكی دیكه خۆی بۆته ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت بۆته ئه‌ردۆغان. بۆیه ده‌بێ مرۆڤ بڵێ: "ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان فڵانه شت بكات..."، نه‌ك ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت...". له‌به‌ر ئه‌وه كه؛ ئه‌ردۆغان ئێستا ئه‌قڵی سیاسه‌ت و كۆنترۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی خۆی له‌ده‌ستداوه و شیرازه‌ی سیاسه‌ته‌كه‌ی له گرێژنه ده‌رچووه، ئه‌مه‌ش واتا پارته‌كه‌ی و حكومه‌ته‌كه‌ی و كۆی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یشی شیرازه‌یان تێكچووه. بۆنممونه؛ ئێستا له‌یه‌ككاتدا له چه‌ندین میحوه‌ری دژ به‌یه‌ك دایه، ئه‌م پارادۆكسییه (ئیزدواجیه‌ته) له ئاراسته‌ی سیاسه‌تی توركیا ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته ملهوڕییه‌یه كه ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. بۆیه ئه‌رۆدغان چیبكات و چیبڵێ ئه‌وا واتا پارته‌كه‌ی و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگا و كۆی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌وه ده‌ڵێن. ئیدی ده‌توانین بڵێین: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ئه‌قڵی خۆی بێنێته‌وه مێشكی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی توركیا به‌ره‌و سوریایه‌كی دیكه، یان به‌ره‌و یۆگسلاڤیایه‌كی دیكه نه‌ڕوات ئه‌وا پێویسته ئه‌و هه‌نگاوانه بنێت:
1.ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه په‌سند بكات و "گه‌ڵاڵه‌نامه ده خاڵییه‌كه‌ی دۆڵمه‌باخچه - 28.2.2015) په‌سند بكات و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ (رێبه‌ر ئۆجه‌لان، په‌كه‌كه، هه‌ده‌په) بكه‌وێته نێو دانوستاندنه‌وه و نه‌خشه‌ڕێیه‌كه‌ی رێبه‌ر ئۆجه‌لان په‌سند بكات و هه‌نگاو بۆ دیموكراتیزه‌كردنی سیسته‌می توركیا بهاوێژێت.
2.توركیا شه‌ڕی سه‌ر‌تاسه‌ری خۆی دژ به رۆژئاوا رابوه‌ستێنێت و ئابڵۆقه‌ی ئابووری و سیاسی له‌سه‌ر رۆژئاوا هه‌ڵبگرێت و ده‌رگای گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا و ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی باكووری سوریا بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌واره نوێیه‌ی رۆژئاوا و باكووری سوریا ئاسایی بكاته‌وه و دان به هه‌بوونی ئه‌و قه‌واره‌یه‌دا بنێت.
3.خۆی له میحوه‌ری تیڕۆر ده‌ربخات و هه‌وڵبدات له‌گه‌ڵ میحوه‌ری هێڵی سێیه‌م - میحوه‌ری كوردان و گه‌لانی ئازادیخواز - بكه‌وێته نێو هه‌ماهه‌نگی و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی تر له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا په‌سند بكات.
4.ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سێ هه‌نگاوه‌ی به ته‌واوی جێبه‌جێكرد ئه‌وا توركیا وه‌كو سوریای ئێستا یان وه‌كو یۆگسلاڤیای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووی لێنایه‌ت، كه بۆ چه‌ندین ساڵ شه‌ڕی خوێناوی نێوان ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان و نێوان خودی هه‌رێمه‌كان به‌رده‌وام بوو و له ئاكامدا یۆگسلاڤیا پارچه‌پارچه بوو و بووه چه‌ندین قه‌واره و ده‌وڵه‌تۆكه. هه‌روه‌ها چاره‌نووسی ئه‌ردۆغانیش وه‌ك چاره‌نووسی سلۆڤۆدان میلۆسۆڤیچی سه‌رۆكی سربیای لێنایه‌ت كه هه‌م تاوانبار بوو به گه‌نده‌ڵی هه‌میش وه‌ك تاوانباری جه‌نگ بوو، بێگومان ئه‌ردۆغان هه‌ردوو تاوانیشی كردووه..!!
مسۆگه‌ر دیكتاتۆره‌كان به سروشتی خۆیان ملهوڕن و ئاقڵ نابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ هه‌نگاوه‌ی هاویشت – ئه‌مه ئه‌گه‌رێكه و ده‌كرێ شیمانه‌ی بۆ بكه‌ین..!! – ئه‌وا توركیا له سوریابوون و یۆگسلاڤیابوون رزگاری ده‌بێت. له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێبوونی ئه‌و شیمانه‌یه‌دا ئه‌وا ته‌واوی رووداوه‌كان و هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئێستاش ده‌گۆڕدرێن..!! ئه‌گه‌رنا؛ ئه‌وا توركیا - وه‌ك قه‌ده‌ری ده‌وڵه‌ته فاشیسته‌كانی دیكه - رووبه‌ڕووی قه‌ده‌ری شه‌ڕی ناوخۆ و پارچه‌بوون ده‌بێته‌وه و شتێك نامێنێت ناوی توركیا بێت..!!.