حکومەتی هەرێم لە نێوان رووخان و چاکسازیدا!

ئارێز عەبدولآ

دووەم-  دەسەڵاتی دادوەری 

 
 بایەخی دەسەڵاتی دادوەری لە بایەخی دەسەڵاتەکانی تر کەمتر نییە، چونکە پایەیەکە لە پایەکانی حوکمڕانی سەردەم. لە هەر وڵاتێكیش دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ بێ، دەسەڵاتەکانی تریش بەرێک و پێکی بەڕێوە دەبرێن، بەڵام کاتێک دەسەڵاتی دادوەری  لایەنداریی سیاسی و دەسەڵاتداران بێ یٔەوا نەک هەر حکومەت خواروخێچ دەڕوا، بەڵکو کۆمەڵگەش رووبەڕووی قەیرانی گەورە دەکاتەوە.

 
دەسەڵاتی دادوەری هەیە، لەناو یٔەو دەسەڵاتەش دەیان دادوەری پسپۆڕ، دڵسۆز، زانا، بەیٔەزمون و لێهاتوو هەن، بەڵام بەداخەوە یٔەو پایە سەرەکییەی حوکمڕانی لە یٔاستی یٔەرکە مێژووییەکانی سەرشانیدا نییە. چونکە بەحزبی کراوە و حزبیش لە پێناوی بەرژەوەندیی خۆی و سەرکردەکانی گوێ بە پێشێلکردنی یاسا و بێ بایەخکردنی یٔەو دەسەڵاتە گرنگە نادا! 

 
رەنگە هەبێ بڵێ یٔە حوکمە قوڕس و سەرتاپاگیرە ناڕەوایە، بۆیە لێرەدا دەڵێـم مەبەستی من یٔەوە نییە کە هەموو کاروباری دادگاکان نارێکن، نا بەپێچەوانەوە بەپێی تایبەتمەندیی کاری زۆر باش دەکرێ، بەڵام شێوازی پێکهێنانی دامەزراوەکانی دەسەڵاتی دادوەری، چاو سورکردنەوە و لەبەر چاو نەگرتنی لێهاتوویی و شایستەیی لەبەرامبەر وەلا و ملکەچی مۆرکێکی زەقە بەسەر یٔەو دامەزراوە گرنگەدا. 

 
کەس نییە نەزانێ گەندەڵی تا سەر یٔێسکان چووە و خەریکە نەک تەنیا پەیکەری دەسەڵات دادەرزێنێ، بەڵکو کاری کردۆتە سەر تەونی کۆمەڵایەتیش. 
یٔایا یٔەگەر دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ و بێ لایەن بێ  ناتوانێ سنورێک بۆ یٔەو دیاردە مەترسیدارە دابنێ؟ 

 

 
یٔایا لەناو دامەزراوەی دادوەری هێز و توانایەکی وانییە کە لەوبواردا یٔەسپی تاوبدرێ و شانازی بۆ خۆی دەستەبەر بکا؟ 
دڵنیام یٔەگەر دامەزراوەی دادوەری سەربەخۆ، بێ لایەن بێ و لە جیاتی فشار خستنەسەر دادوەران و لێکۆڵەرەوان هان بدرێن و پشتیوانی بکرێن یٔەو دامەزراوەیە دەتوانێ رۆڵێکی کارا و کاریگەر لە نە روخانی حکومەتی هەرێم بگێرێ. 

 
یٔەی حکومەت!

 
یٔەی حزبەکان!

 
یٔەی دەسەڵاتداران! 

 
وەرن تەنیا دەست لەناو کاروبارەکانی دادوەری هەڵگرن و هانی دادگا و لێکۆڵەر و دادوەران بدەن کە بەدوای هەموو کەیسەکان دابچن و بەپێی یاسا و لە ژێر رۆشنایی دەسەڵاتەکانی دادوەریی بڕیار بدەن. بزانن چۆن شکۆی سیستمی حوکمڕانی بە گشتی و دەسەڵاتی دادوەری بەتایبەتی دەشەکێتەوە؟ 


هەرێمی کوردستان بەناو کۆمەڵێک قەیراندا تێدەپەڕێ، بەڵام هیچ قەیرانێک لە قەیرانی بێ متمانەیی نێوان دەسەڵات و هاوڵاتییان مەترسیدارتر نییە.
دەسەڵاتداران یٔێوە دەتانەوێ متمانە بگەڕێتەوە؟

 
یٔەگەر دەتانەوێ وەرن لە جیاتی بێ باکی، پوش بەسەرکردن، ڕاونانی چالاکە مەدەنیەکان و رۆژنامەنوسان. هانیان بدەن رۆڵی خۆیان بگێڕن، داواکاریەکانیان لەبەر چاو بگرن، زانیارییەکانیان لە دادگاکان ساغبکەنەوە. یٔەو کات دەزانن چۆن متمانە دروست دەبێتەوە.

 
 یٔەگەر دەسەڵاتی دادوەریی سەربەخۆ و بێ لایەن بکرێ بەدڵنیاییەوە یٔەو دەسەڵاتەی خۆمان نەک هەر ناروخێ، بگرە هەنگاوێکی زۆر گەورەش بەرەو پێشەوە دەنێ. 
یٔایا حکومەتەکە بڕوخێ باشترە یان ژمارەیەک دەسەڵاتدار و بەرژەوەندیخواز رووبەڕووی سزا بکرێنەوە؟

 

02/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر