هەڵگيرسانی شەڕ لە نێوان پارتی و پەکەکە لە بەرژەوەندی هيچ کەس و لايەك نييە، جگە لە دوژمنانی کوردستان.
هێشتا دەرفەتی ئەوە ماوە لە جياتی چەك زمان بەکاربهێندرێ، چونکە هەرکە زمان بچێتەوە کالانی ئاگری چەک تەڕ و وشك بە يەکەوە دەسوتێنێ.
ئەگەر بمانەوێ شەڕ هەڵگيرسێنين دەتوانين دەيان پاساو بدۆزينەوە و ئەگەر بە دوای ئاشتيشەوە بين ڕێگاکانمان تەختن.
ئەو ئامادەکاريەی بۆ ئەم شەڕە دەکرێ جگە لە وێرانکردنی جارێکی تری ماڵی کوردان و بنکۆڵکردنی قەوارەی هەرێم هيچی تر نييە.
پێويستە لەو بارەيەوە پارتی و پەکەکە دانبەخۆدابگرن و ڵايەنەکانی ديش ئاوی خۆيان بەو ئاگرە دابکەن کە ئەگەر تەشەنەی کرد ماڵی هەموان دەسوتێنێ.