ناوە ناوە لە هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی سوشیال میدیا و سێبەری سەرچاوە دیاری بە قوتی دزراوی خەڵك هەلسوڕاو دوور لە رەوشتی کوردەواری و ئاکاری راگەیاندن نە ڕەخنەم لێدەگیرێ و نە گفتوگۆی بۆچونەکانم دەکرێ، بەڵکو بەشێوەیەکی هێندە ئاست نزم درۆ و بوختانم بۆ هەڵدەبەسترێن نەك هەر دۆست، بگرە دوژمنیش دەزانن چەند شاخدار و مایە پوچن.
پێویستە ئەو لایەن و کەسانە بزانن کە ئەوان نەك هەر ناتوانن بەندە لەسەر هەڵویستەکانم سارد بکەنەوە، بگرە زیاتریش هانمدەدەن، با دڵنیاش بن چۆن بەری رۆژ بە بێژنگ ناگیرێ ئاواش ناتوانن خەڵکی نیشتیمانپەروەر و هۆشیاری کوردستان چەواشە بکەن.
من دڵنیام بۆیە ئاگاداریان دەکەمەوە، کە دواڕۆژ لەبەردەم دادگای گەل و دواتریش لەبەردەم خوا وێڕای شەرمەزاری سزای خۆیان وەردەگرن.
هەر بۆ زانین و ئاگاداری خەڵکیش چەند مانگێکە لەدادگا شکایەتم لە یەکێک لەو بوختانکەرانە کردوە، کەچی بە بیانووی بێ پاساو دادگا سستی لە یەکلایی کردنەوەی کەیسەکە دەکا، چونکە لە راستی و بەڵگەکانم دڵنیایە.