بەغدای بەھێز، ئومێدێک لەسەراب

د. دڵشاد عەبدولرەحمان

لەدوای روخانی سەدام حسین ،یٔاڕاستەیەک لای کەسایەتیەکوردە بەشداربوەکانی دەسەڵاتی بەغدا پەیدابوو ،کەبەغدای بەھێزو جێگیر ،ھەولێریش بەھێزوجێگیر دەکاو یٔەو دوانە دوولای ھاوکێشەیەکی راستەوانەن .یٔەویٔاراستەیەی کوردانی بەغدا ھی یٔەندامانی یەکێتی وپارتی وحزبەکانی تریش بوون .لەبەرانبەریش دا یٔاراستەیەکی تر لەھەرێم لەسەرجەم حزبەکان ھەبوو ،بەپێچەوانەی یٔەویٔاراستەیەی بەغدا ،گەشەسەندنی ھەرێمی لەپەرتەوازەیی بەغدادادەبینی .بێگومان ھەریەک لەودوویٔاراستەیە پاساوی خۆیان ھەبوو.

بەڵام یٔەوەی یٔەمڕۆ دەگوزەرێ جیاوازە لەوسەردەمە ،یٔەگەر یٔەوکات تەنھا کاربەدەستە کوردەکانی بەغدا ،بانگەشەی بەغدایەکی بەھێزیان دەکرد ،لەیٔێستادا ھێزی سیاسی لەکوردستان وخەڵکێکی زۆری فرەڕەنگ پشتگیری ھەمان دیدگای بەغدای بەھێز دەکاو پێیان وایە یٔەگەر بەغدا بەھێزو جێگیربێ یٔەوا بە پۆزەتیڤی کار لەژیان وگوزەرانی خەڵکی ھەرێم دەکاو دەکرێ کورد لەسایەی یٔەوبەغدایەدا مافەدەستوریەکانی خۆی بەتەواوی وەرگرێ.ھۆکاری یٔەو پشتگیریە زۆرەی یٔێستا بۆ بەغدای بەھێز وپاڵنەرەکانی لەلای کاربەدەستانی کوردی بەغدا جیاوازە لە پاڵنەرەکانی پشتگیری یٔەویٔاڕاستەیە لەلای خەڵکی یٔاسایی .پشتگیریە زۆرەکەی یٔێستای خەڵکی ھەرێم لە دەرەنجامی شکستی حوکمڕانی پارتی ویەکێتی و دواتریش شکستی یٔۆپۆزیسیۆن و بێ یٔومێدکردنی خەڵکی ناڕازی لەلایەن گۆڕان و دواتریش ھاوپەیمانی بۆدیموکراسی ودادپەروەری یەوە سەرچاوە دەگرێ .یٔەوپشتگیریەی بەشێکی بەرچاو لەدانیشتوانی ھەرێم بەرھەمی یٔەو گەندەڵیەیە، کەتەنھا لەدەروازەکانی ھەرێم مانگانە بە سەدوپەنجا ملوێن دۆلار مەزەندە دەکرێ ،لەیٔەنجامی بەھەدەردان وناشەفافیەتی داھاتی نەوت دایە ،لەیٔەنجامی نەدانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دێ .کورت وکرمانج بانگەشەی بەغدای بەھێز لەلایەن بەشێکی بەرچاو لەدانیشتوانی ھەرێم دەرەنجامی بێیٔومێدیانە لەحکومەت وحزبەدەسەڵاتدارەکانی ھەرێم .

بەڵام یٔایا یٔەودروستکردنی یٔومێدە لەسەر بەغدای بەھێز دیسان خەڵکی ستەمدیدەی دەستی ستەمی دەیان ساڵەی دەسەڵاتەداگیرکەرەکانی کوردستان وستەمی چەندین ساڵەی دەسەڵاتی حزبی کوردی جارێکی تر یٔەوخەڵکە توشی نایٔومێدیەکی گورچکبڕتر ناکا؟یٔایا بەغدای بەھێز خەوی پێدانی موچەی مانگانە بۆ فەرمانبەران دێنێتە دی ؟یان وەک ھێزی سیاسی بانگەشەی بۆدەکا بەغدای بەھێز مافە دەستوریە جێبەجێنەکراوەکانی کورد جێبەجێدەکا؟وەڵامی یٔەوپرسیارانە گرنگن و بۆیٔەوەی ڕێگا دروستەکەی خەباتی مەدەنی بۆ خەڵکی کوردستان ڕون بکرێتەوە .لە پێناو ڕوو ھەڵماڵین لەدروشمە پۆپۆلیستیەکانی کەسان وھێزە سیاسیەکان وەڵامی زانستیانەی یٔەوپرسیارانە گرنگن ،ھەتا چیتر موعاناتی خەڵکی کوردستان نەکرێتە قوربانی یٔامانجی بەدیھێنانی خواستە کەسی و تایبەتیەکان.

لێرەدا بەکورتی ھەوڵ دەدەم سەرنجی خۆم لەسەر مژارەکە دەربڕم وخۆزگە بابەتەکەش دەبوە جێی مشت ومڕو دایەلۆگی ڕۆشنبیروسیاسەتمەداران بەتێڕوانینە جیاوازەکانەوە .

یٔەگەر سەیرێکی سەرەتای ڕوخانی سەدام و پێگەی کورد لەبەغداو دۆخی یٔەوکاتی بەغدابکەین ،دەبینین کورد لەوپەڕی پێگەی بەھێزدابوو ،ھەم لەبەغدا وەھەم حکومەتی ھەرێم جێگای یٔومێدی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بوو .نێوانی پارتی ویەکێتی زۆر باش بوو ،ڕێکەوتننامەی ستراتیجی لەنێوانیان ھەبوو کۆمەڵ ویەکگرتوو سۆشیالیست بەشداری حکومەتی ھەرێم بوون ،لەبەرانبەریش بەغدای لاوازی گیرۆدەی دەستی تیرۆروشەڕی تایٔیفی وگەندەڵی ھەبوو .لەبەغدا مام جەلال نمایندەی کوردی دەکرد کەجێگای پێزانینێکی گەورەی شیعەوسوننەو تورکمان وسەرجەم پێکھاتەکان بوو یٔەوە جگە لە پشتگیریکردنی لەلایەن یٔەمەریکاویٔێران و تەنانەت تورکیاو سعودیەش .لەو دۆخەی یٔەو عێراقەدا،کەپارسەنگی ھاوکێشەی ھێزی ھەولێرو بەغدا زۆر بەلای کورددا شکابۆوە ،یٔایا کورد توانی مافەدەستوریەکانی خۆی وەرگرێ؟بێگومان نەخەیر سەبارەت بەمادەی سەدوچل تەنانەت مەخموریش نەتوانرا بگەڕێتەوە سەر ھەرێم.کێشەی زەوی وزاری جوتیارەکانی کورد لەکەرکوک وناوچەکوردستانیەکانی تر نەک ھەر چارەسەرنەکراوە یٔەوەتا بەیاسا جارێکی تر ڕوو بەڕووی تەعریب دەبنەوە .یاسای نەوت وغاز دەرنەکرا و یاسای دابەشکردنی داھاتە فیدراڵیەکان و دەیان مادەیی دەستوری ھەن کەلەبەرژەوەندی کوردن ھیچیان جێبەجێنەکران ،بەڵکو ھێزی دیجلە دروستکراو ھەڕەشەی لە سنورەکانی ھەرێم پێدەکرا .باشە یٔەوەی یٔەوکات کورد لەو دۆخە بەھێزە پێی نەکرابێ یٔایا دەکرێ یٔەوەی بەغدایەکی پەرتەوازەو گیرۆدەی شەری تایٔیفی بۆکوردی نەکردبێ یٔێستا بەغدایەکی بەھێز بیکا؟ یٔایا یٔەوەی کورد بە بوونی ڕەوانشاد مام جەلال لەبەغدا وەدەستی نەھێنابێ وتەنانەت مەخموری پێ نەگەڕێنرابێتەوە سەرھەرێم ،دەکرێ لەیٔێستای دۆخی کورددا کە کەس لەخراپیدا حەسودی پێ نابا ،بۆی بێتە دی ؟وەڵامی لۆجیکی دەڵێ نەخەیر یٔومێد لەسەر بەغدا سەرابەو سەراب .

وەک دەڵێن یٔەی چار؟ چار گەڕانەوەیە بۆ زیادکردنی فشارە مەدەنیەکان ، ھەتا پارتی ویەکێتی وگۆڕان ناچاردەکرێن کە دەست بە چاکسازی فیعلی لەداھاتی ھەرێمدابکەن و وازلەچاوبەستەکی خەڵکی کوردستان بێنن کەبەناوی چاکسازیەوە جگە لەبڕین وپێنەدانی موچەکانیان ھیچی دیکەیان نەبینیوە .

چارەسەر بنبڕکردنی گەندەڵیە لەھەرێم ودەستکردنە بە پەیڕەوکردنی حوکمڕانی دروست ،نەک دروستکردنی یٔومێدێکی سەرابی ،لەسەر بەغدای بەھێز.
تێبینی بەسوپاسەوە پۆرتاڵی ڕوداو بابەتەکەی بڵاو کردۆتەوە


24/07/2020



وتارەکانی تری نوسەر