تورکیاو هەڵبژاردنی کوردستان

لەتیف فاتیح

بەلای تورکیاوە هەڵبژاردنی کوردستان لەڕۆژئاوای کوردستان بێت یان باشور مەترسی گەورەن بۆ سەر ئەو ، تورکیا وایدەبینێت هەڵبژاردن کورد لەکەناری سەربەخۆی نزیکدەکاتەوە بۆیە هەموو کارێک دەکات، تا بەڕێوە نەچێت، لەمکارەیدا تورکیا هەردژی کوردنیە، دژی نەتەوە یەکگرتوەکان و هاوپەیمانیشە، کەبەردەوام داوای هەڵبژاردن دەکەن بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان، تورکیا بۆ سەرکەوتنی ئمکارەی هەموو هەنگاوێک دەنێت، تەنانەت ئامادەیە،چەک و پارەوشەرەفیش بۆ ئەوە بکاتە قوربانی، ئەوە جگە لەوەی لەتەک ئێران و عێراق و سوریاو شوێنگەلی دیکەش لەماخۆلاندایە، کێشە ئەوەیە کورد بکەوێتە ژێر ئەو هەژموونەوە، وەک ئێستا.

پارتی و ماڵباتی بارزانی زۆر باش دەزانن تورکیا دوژمنی کوردە، پێشتریش جەزرەبەی تورکیان خواردوە، ئەوەش دەزانن تورکیا بۆی بلوێ سبەی لەچەقی هەولێردا پەتی خنکان بۆ مەسعود بارزانی هەڵدەخات، ئەمەڕاستیەو ئەو بنەماڵەیەش ئازاری دەستی تورکیان بینیووە، لێ کەس هۆکاری ئەو هەموو پێکەوە بوونەی ئاکەپەو پارتی و ماڵباتی بارزانی تێناگات، بۆ وایە بەڕاستی هەقە وەڵام هەبێت، من خۆم لەکتێبی ڕوناهی زەردەشتی فەلەکەدین کاکەیدا وەڵامەکەم دۆزیوەتەوە، نازانم پارتی ئەو کتێبەیان خوێندوەتەوە یان نا، ڕەوانڕوون فەلەکەدین کاکەی کارەکتەرێکی دیارو ناوداری پارتی بوو.

من گومانی تەواوم هەیە تورکیا، هاوکاری سەرسەختی داعش بوو، ئەمەریکاو فەڕەنساش زۆر باش ئەوەیان دەزانی ، هاوکاری داعش پێش هەرشت بۆ خستنی کۆبانی و ڕۆژئاوابوو، ئێستاش هەموو کارێک دەکات بۆ ئەو خستنە، لەباشوریش هۆی فیتنەی نێوان پارتی و یەکێتی هەر تورکیایە، هەرئەویش لەڕێی دەست و پێیەکانیەوە ناهێڵێت وەزارەتی پێشمەرگە ببێتە وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان، نەک وەزارەتی پارتی و یەکێتی، تورکیا دژی هەموو پێشکەوتنێکی کوردە، ئەوەش ناشارێتەوە، بۆیە  ئێستا تورکیا دوژمنی سەرەکی کوردستانەو نایەوێت کوردستان بمێنێ، بۆ ئەمە هیچ جیاوازیەک لەنێوان پارتی و یەکێتی و پەکەکەدا نابینێت، ئەوە کوردە نابیناو نابیستە.

کورد دەبێ بەپێکەوەیی خۆی لەتەڵەو داوی تورکیا رزگار بکات، وەک چۆن بەردەوام زۆربەی پێشمەرگەی پارتی ئامادەنین شەڕی گەریلا بکەن ، گەریلاش نایەوێت ئەوە بکات، پێویستە سەرانی ئەو دوو لایەنە دابنیشن و پێکەوە بیر لەستۆپی تورکیا بکەنەوە، گەوجیەلەنێوان تورکیاو کورد تورکیا هەڵبژێردرێت، ئەوە کوێر بینی دیرکە،ڕێی دەربازبوون و دەرچە هەر ئەوەیە پێچەوانەی سیاسەتەکانی تورکیا هەنگاو بنرێت، ئەمەریکاو فەڕەنساو ئەوانی تریش ئەوەیان دەوێت.

04/07/2024



وتارەکانی تری نوسەر