بەڵی دەرماڵە بۆ خوێندنی بەخۆڕایی ھەیە

لەتیف مستەفا
لەزۆر وڵات بەتایبەتی لەسایەی ئەو ڕژێمی بەعسە رەفتار فاشیستە دوژمن بەکوردەی کە خەباتمان دەکرد لەژێر چنگی رزگارمان بێت دەرماڵە ھەبوو ، بەندە ١٠ ساڵ   دەرمالەم وەرگرت، فەرموون ئەوە ئەزمونی خۆم: 

لەپۆلی دوەمی ناوەندی لەماوەتەوە ھاتمە شارو لەماڵی برا گەورەکەم بووم جارێ ماڵی خۆمان نەھاتبوو ، رۆژێک تیمێک لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەوە ھاتن بۆ قوتابخانەکەمان « ناوەندی برایەتی لەگەرەکی ئاشتی نزیک مزگەوتی دارالسالام» وتیان کێ خەڵکی دەرەوەی شارە ناوی دەنوسین بۆ بەشی ناوخۆیی، ئەوەی خەلکی دەرەوە بوو دەستی بەرزکردەوە، بەندە دەستم بەرز نەکردەوە، ھاورێکانم وتیان بۆ دەست بەرز ناکەیتەوە خۆ تۆش خەلکی دەرەوەی شاری ، وتم من نامەوێ بچمە بەشی ناوخۆیی و لەماڵی براکەمم ، وتیان باشتر ئەگەر نەچی بەخارجی دەتنوسن و جگە لەدەرماڵە پارەی زیاتریشت  دەدەنێ لە جیاتی بەشی ناوخۆیی، ناوم نوسی تیم رۆیشتن، سەری مانگ ئەوانەی ناومان نوسیبوو بانگیان کردین  بۆ « دار الطلبە »لەنزیک ئامادەیی کوردستانی کچان لەوێ ناویان خۆێندینەوە بەسەرە دەچوینە بەردەمی ژمێریارەکە کە ئافرەتێک بوو ئەوەی لە بەشی ناوخۆیی بون بڕی ٢٣ دینار و ئەوەی خارجی بوو واتە لەدەرەوەی بەشی ناوخۆیی بوو٣٣ دیناریان داینێ، سێ دەدیناری و سێ تاک دینار کەتا ئەوکاتە شتی وام بەدەستی خۆمەوە نەبینیبوو ، دوای ئەوە جەنگی ئێران و عێراق دەستی پێکرد ١١ دیناریان کەم  کردەوەو کردیان بە ٢٢ دینار تا پۆلی شەشەم « دوازدەی ئێستا » ھەموو مانگێک دەچووم ٢٢ تاکە دینارم وەردەگرت نیوەیم خەرج دەکردو لێشم زیاد بوو ئەویترم دەدا بەدایکم .

کە لە زانکۆی بەغداش وەرگیراین جگە لەبەشی ناوخۆیی بە پێداویستیەکانی وەک جێگای خەوتن و لۆکەرو ئاوی گەرم، ٢٢ دینارەکەشمان بەردەوام بوو، جگە لەوەی چێشتخانەی بەشی ناوخۆیی خواردنی بە نرخێکی رەمزی زۆر کەم پێ دەفرۆشتین کە ھەر وەک خۆڕایی وابوو.  

ھەر دەشمان ووت بروخێ دوژمنی بەعسی رەفتار فاشی دژبەکورد

27/11/2021



وتارەکانی تری نوسەر