ئایا بنکەی جاسوسی ئیسرائیل لە کوردستان ھەیە؟؟

لەتیف مستەفا
ئێران چەند جارێک ھۆشداری داوەتە دەسەلاتدارانی ھەرێم لەسەر ئەم بابەتەو پێی وتون کە ئەو بنکانە لاببەن و ھەرەشەی بۆردومانکردنیانی کردوە، ئێستاش بەردەوامە و ھەرەشەی داگیرکردنیش دةکات
رۆژنامەی ھائارێتزی ئیسرائیلی دەقی بەیاننامەکەی سوپای پاسدارانی بلاو کردبۆە کە دەڵێت «بنکەی ئیسرائیلیمان بۆردومان کردوە» بەلام نەیوتوە ئەو بناکانە ھەن یان نین « ناشبێ چاوەروان بین روژنامەکە شتی وابلێ ئەگەر ھەش بن »
بەلام ئایا بوونی ئەو بنکانە بەراستی ھەن ؟ ھەقە دەسەلاتدارانی ھەرێم ئەگەر نیە بەرونی وەلام بدەنەوە.
ئەگەر ھەیە؟
ئایا ھەرێم لەو پێگەیەدایە ببێت بە تەرەف لە ململانێیەکی گەورەی ناوچەیی لەو شێوەیە؟
ئایا بوونی ئەو بنکانە چ سودێکیان ھەیە؟
ئایا کامیان دەتوانن ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری کوردستان زیاتر تێک بدەن یان بیپارێزن؟
ئایا ئەگەر ئێران ھێرشی کرد ئیسرائیل و پالپشتەکانی ھەلوێستیان دەبێ یان وەک جارانی تر خۆیان دەکەن بەکەڕەی شەربەت
ئەگەر ئێران  بۆردومانی تری کرد یان ھێرشی سەربازی کرد و کارەساتو کوشت و بڕو ئاوارە بوونی  لێکەوتەوە کێ بەرپرسیارە؟ 
بەداخەوە پەرلەمانیشمان نیە بتوانێ بانگھێشتی دەسەلاتدارانی ھەرێم بکات و ئەم پرسیارانەیان ئاراستە بکات و ئەگەر وەلامەکانی بەدل نەبوو لێپرسینەوەیان لەگەل بکات
دەبێ ئێمەی خەلکی کوردستانیش وەک ھەمیشە خۆمان بدەینە دەستی قەدەرو چارەنوسی نەزانراوو  بریاری چەند بەرپرسێکی نابەرپرس

14/03/2022



وتارەکانی تری نوسەر