ئیرادە و سەركەوتن

محەمەد عەلی

ئەگەر زۆر دوورنەكەوینەوە لە رووداوەكانی چەند ساڵێك لەمەوبەر بەتایبەتی لە هێرشەكانی داعش  بۆسەر هەرێمی كوردستان هەمووان وتیان ئیدی كوردستان تەواو ، بەڵام بە ئیرادەی پێشمەرگەو  بوونی( سەرۆك بارزانی) لەبەرەكانی پێشەوەی شەڕ و سەرۆك وەزیران ( كاك مەسرور )بە پاراستنی رەوشی ئەمنی هەرێم وكاك(نێچیرڤان بارزانی )سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بەگەرخستنی هەوڵێكی دیبلۆماسی چڕ بۆ پالپشتی هەرێمی و كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە توانیان هەرێمی كوردستان بگەیەننە كەناری ئارام ئیرادەی كوردستانیان سەرخست، ئەوەی ئێستاش بەرامبەر هەرێم ئەنجامدەدرێت لە بڕینی بودجە و مووچە و فشار كانی دادگایی فیدرالی و هێرشە دڕۆنیەكان بۆ سەر پایتەخت دەیانەوێت ئیرادەمان لێ بستێنن بەڵام بەهەولەكانیان جارێكی تر هەرێم دەگاتەوە بەئاستی راستەقینەخۆی دووبارە ئیرادەی كوردستان سەردەكەوێت  .

ئەوەتا لە چەند رۆژی ڕابردوو  بەیاننامەی (سەرۆك بارزانی )تایبەت بە مووشەكبارانەكەی هەولێر یەكلاكەرەوە بوو و ئامادەبوونی لە كاتی بەخاكسپاردنی شەهیدانی وەك تەحدایەك بوو بۆهەمووان كە بەهیچ شێوەیەك ناتوانن ئیرادەمان لێ بستێنن و ناچینە ژێرباری هیچ فشارێك ئەگەر بەتەنیاش بین ، ئەم هەڵوێستەی سەرۆكیش بە جۆرێك بوو هەرزوو باڵوێزانی ئەمەریكا و بەریتانیا گەیاندە لای سەرۆك بارزانی و لە هەمان كاتدا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوە ئەمەش پێمان دەڵێت هەولێر هێلی سەرەو بێهەلوێستی لەم ڕووداوانە جێگەی قبوول نیە و هاوكات بووە هۆكارێك بۆ كاردانەوەیەكی فراوانی جەماوەر لەسەر ئاستی نێوخۆیی و كوردانی تاراوگەش كە لەماوەی رابڕدوو خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان ئەنجامدرا دژی هێرشەكانی ئێران ، ئەمە سەرباری كاردانەوەیەكی بەرفراوان لەسەر ئاستی جەماوەری لە عێراقیش .

ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران كاك(مەسرور بارزانی) لە كۆربەندی داڤۆس كرا سەكۆیەك بۆ ئیدانەكردنی هێرشەكانی ئێران ، كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیرانی هەرێم  لەگەڵ (ئەنتۆنی بلینكن ) وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاو (جەیك سۆلیڤان )ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا و بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە و كۆشكی سپی لە دژی هێرشەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان بەدوای خۆیدا هێنا ، كۆبوونەوە لەگەڵ (ئیمانوێل ماكرۆن)سەرۆكی فەرەنساو (دێڤید كامیرۆن) وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و (جاك ڕۆتا) سەرۆكوەزیرانی هۆڵەندا كاردانەوەی ئەوروپیەكانی بەدوای خۆیدا هێنا ، كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیران و سەرۆكوەزیرانی وڵاتانی  عەرەبی  كاردانەوەی كۆمكاری عەرەبی بەدوای خۆیدا هێنا ، ئەمە سەرباری كۆبوونەوەی لەگەڵ (ئەنتۆنی گۆتیرێس ) سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیاندنی پەیامی هەرێم و بەدەستهێنانی پالپشتی ئەم دامەزراوە گرینگەی جیهان و    ئیدانەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئەم هێرشانە دەكرێ كاردانەوەی زیاتر بەدوای خۆیدا بێنێت. 

 لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوو بینیمان گۆڕانكاری زۆرلەسەر ئاستی عێراق ڕوویدا ، ئەمەش دوایی سەردانەكەیسەرۆكی هەرێم كاك (نێچیرڤان بارزانی ) بۆ بەغداكۆبوونەوەیلەگەل زۆرینەی لایەنە سیاسیە كاریگەرەكانی سەرگۆڕەپانیسیاسی عێراق ، بڕیاردرا بە ناردنی بڕێكی پارەی دیاریكراومانگانەبۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەمووانپاڵپشتی خۆیان بۆ هەمواركردنەوەی یاسایی بودجە ڕاگەیاندو بۆ یەكەمجار لەدوای ٢٠٠٣ بەیاننامەی سەرۆكوەزیران سوودانی دژی مووشەكبارانی هەولێر جێگەی دلخۆشیە و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی سكالای تۆماركرد و هەڕەشەی پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنە ئەمینیەكان لەگەڵ ئێران دەكات ،ئەمە لەكاتێكدا بالوێزی عێراق تەهرانی جێهێشتووە بەرەو عێراق.

ئەوەی جێگەی سەرنجە هەڵوێستی زۆرینەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و سەرۆكی ئەم حیزبانەن زۆر شەرمنانە و لە ڕاستیدا زۆرینەیان ئامادەنەبوون تەنها بەیاننامەیە كیش بۆ ئیدانەكردنی ئەم هێرشانە دەربكەن ، هەروەك چۆن بەژداریش نەبوون لە پرسەی شەهیدان ، ئەمەش هەمان هەڵوێستە لە كاتی شەری داعش و ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر هەیان بوو سەرباری بێدەنگ بوونیان هەمیشە ئاراستەی قسەكانتان تۆمەتباركردنی هەرێمە لە بڕی ئیدانە ،ئەگەر چاوێكیش بە سەردێر و وتارەكانی زۆرینەی دەزگا میدییاكانیان بكەین هەموویان بە یەك ئاراستەن ئەویش هێنانەوەی بیانوو بۆ دوژمنان  كە هەمووان كۆكن هیچ بیانوویەك نیە بۆ ئەم هێرشانە ، لە لایەكی ترەوە جەماوەر بە شێوەیەك ئاراستە دەكەن كە بە تەواوی چەواشە كردنی ڕاستییەكانە ئەویش بەجۆرێك كە هەرێم بەرپرسە لەم هێرشانە و پێویستە هەرێم ئیرادەی خۆیی ڕادەستی وڵاتانی هەرێمی بكات ، ئەمەش پێمان دەڵێت سەرۆك بارزانی ئەگەر بەتەنیاش بێت ئەوا ئامادەنیە ئیرادەی هەرێم ڕادەستی هیچ لایەنێك بكرێت  .


26/01/2024



وتارەکانی تری نوسەر