به چ ویژدانێک ، به چ پێوه‌رێکی یاسایی ، هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ،گازی فرمێسک رێژ دژ به ده‌نگی ئازادی شه‌قامی شاره‌که‌ت سلێمانی هه‌ڵده‌ڕێژیت ، ئایا ئێوه له به‌ره‌ی گه‌لن یا جه‌للاده‌کانی کۆمه‌ڵ کوژی نیشتمان ؟
هه‌ڵبه‌ست و نوا و هاوڕێکانی ، له نێو ئاپۆره‌ی شه‌قامی ده‌نگی ئازادی شار ، دژ به جینۆسایدی کور د له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان.، به یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤایه‌تی ، هه‌موو پلان و به‌رنامه و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌رانی نیشتمانیان ره‌د کرده‌وه ، به‌ڵام تیمێکێکی دیاری کراوی ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هه‌ڵمه‌ت و هه‌ڵوێست وناڕازی ، ،به گازی فرمێسک رێژ ، ئازاری توندی ئه‌و شه‌پۆله‌ی شه‌قام یان دا و فرمێسکیان به چاوه‌کانیان دا هێنایه خواره‌وه و هه‌ناسه‌یان ته‌نگ کردن .
گه‌ر ئه‌م شه‌پۆلی شه‌قامی ئازادی یه له (سنه‌و کرمانشاو سه‌قزو مهابادو تاران) بوایه ، هه‌ر ئاوا هه‌ڵسوکه‌وتیان له گه‌ڵدا ده‌کردن ، ده‌نگی ناڕازی و بانگی ئازادی له هه‌موو شوێنێک قه‌ده‌غه‌یه .
له هه‌موو ته‌نگانه‌و نه‌هامه‌تیه‌کان ، له ئه‌نفال و له کۆچ و ره‌و دا ، هه‌مووبه‌سته خاكێک و ماڵێکی رۆژهه‌لاتی کوردستان ، خاک و ماڵی ئێمه‌ی کوردی باشوور بوو ، به‌ڵام پاداشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور بۆ کوردی رۆژهه‌ڵات ، گازی فرمێسک رێژه ، بۆ مرۆڤه خاوه‌ن هه‌ست و به هه‌ڵوێسته کان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له لایه‌که‌وه ناڕه زای به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئێران په‌خش ده‌که‌ن ،له لایه‌کی تره‌وه چاوی شه‌پۆلی شه‌قامی ئازادی شاری سلێمانی پڕ له فرمێسک ده‌که‌ن.