له دوای 3 مانگ ، لە گفت‌و گۆی نێوان حکومه‌تی عێڕاق و مه‌لا مسته‌فابارزانی سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول ،له10 / 3 / 1970 رێکه‌تنامەیەک ،له‌لایه‌ن مەلا مستەفا و سه‌دام حسین جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ،له‌قوتابخانه‌یه‌کی ناوپردان ئیمزا کرا و له 11 ئازار ی 1970، بڵاو کرایەوە.
دوای ئه‌و رێکه‌وین نامه‌یه ، په‌یامنێری (لۆمۆندی )-ی فه‌ره‌نسی پرسیارێکی رووبه‌رووی سه‌دام کرده‌وه:
-ئایا ئێوه گه‌لی کورد به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب داده‌نێن.
سه‌دام ده‌ڵێ :
_عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی یه ،ئێمه دژی ئه‌وه نین که که‌مینه ی نه‌ته‌وه‌یی ، له وڵاتانی عه‌ره‌بی بژین ،به‌ڵام ئه گه‌ر ئێمه خاکیان بۆ دابین بکه‌ین ،ئه‌وا ئه‌وان جیا ده‌بنه‌وه ،حکومه‌تی عێراق و حیزبی به‌عس ، ئۆتۆنۆ می بە کورد دەدەن ، نه‌ک خاک.
له 7 / 7 / 1970رژێمی عێراق ، له ده‌ستوری کاتی عێراق له به‌ندی حه‌وته‌م –ی رێکه‌وتن نامه‌ی 11-ی ئازاری 1970دا ده‌ڵێت:
(عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی کوردوعه‌ره‌ب پێک هاتووه ).
له‌و ده‌ستوره کاتییه‌دا ، ده‌یان پلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه ی سیناریۆ ی داڕێژراو جێ به‌جێ کرا :
*له 17 / 12 / 1970 عێراق هه‌وڵی تیرۆر کردنی ئیدریس بارزانی له به‌غداد دا .
*له 29/ 9/ 1971 وه‌فدێک له‌زانایانی ئاینی ، به دوو
ئۆتۆمۆبیل له به‌غداده‌وه گه‌یشتنه لای مه‌لا مسته‌فا بۆ گفتوگۆ ، نازم گزار به‌رێوه‌به‌ری ئه‌منی عامه ، له سینارێویه‌کدا میکرۆفۆنێکی
بۆ یەکێک لەمەلاکان دانابوو ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی مه‌لا مسته‌فا تۆمار بکات ، ئەو وه‌فده نەیان زانی بوو ، بۆمبی چێنراویان پێوه لکێنراوه.
مه‌لا مسته‌فا پێشوازی له‌وه‌فده‌که کرد ،دوای چه‌ند خوله‌کێک ،مه‌لایەک ویستبووی به ریکۆرده‌که ، ده‌نگی مه‌لا مسته‌فا تۆمارکات ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ناوپردانی هه‌ژاند ، له‌کاته‌دا چایچی یه‌که چای ده هێنا بۆ میوانه‌کان ، که‌وتبوه نێوان مه‌لا مسته‌فاو مەلاکەی رژێم ،چایچی یه‌که کوژرا، مه‌لا مسته‌فا به‌رنه‌که‌وت .
* له مانگی 12/ 1971 ده‌وڵه‌تی عێراق ، چوارسه‌د هه‌زار ، کوردی فه‌یلی ، له سنووری عێراقه‌وه ، ئاو دیوی ئێران کرد و ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵ و موڵک وسه‌روه‌ت و سامانیانیان دا گرت و تاڵانی کرد .
*عێراق کۆمپانیای نه‌وت خۆماڵی کرد ،ژێر خانی ئابوری عێراقی بوژانده وه .
.*سه‌دام سیناریۆ لە جیا جیاکانی دا ، هەموو کادێره پێشکه‌وتوه‌کانی حیزبی به‌عسی له‌ناو برد.
*له 17 / 7/ 1973 حیزبی به‌عس و حیزبی شیوعی عێراق ، به‌ره‌ی نیشتمانیان دامه‌زراند .
پارتی دیوکراتی کوردستان نه‌چووه ناو ئه‌و به‌ره‌یه‌وه ، بە نهینی یارمەتی لە ئەمەریکاو ئیران وەردەگرت ،گفتوگۆی بەرەو ئاراستەیەکی دژوار برد ، په‌یوه‌ندی نێوان مه‌لا مسته‌فاو سەدام ی ، سارتر کردەوە .
*سه‌دام هه‌موو دام و ده‌زگای (ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌رات )ی بە تەوای کۆنترۆڵ کرد ، گرنگی زیاتری به‌سوپای عیراق دا‌و فراوانتری کرد ، چه‌کی نوێی کڕی .
سه‌دام ده‌ستی به‌سه‌ر حیزبی به‌عس دا گرت ،ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د حەسه‌ن به‌کری لاواز کرد .
سوپایه‌کی پڕچه‌کی مۆدرێن –ی ، بۆ جینۆسایدکردنی کورد، پێک هێنا.
دوای 4 ساڵه‌که، سه‌دام حسین جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ، له سیناریۆیه‌کی تردا ، ناوەرۆکی بەیاننامەی ئازاری ١٩٧٠یان جێ بە جێ نەکرد .
لە دوای ١١ی ئازاری ١٩٧٤ ، شەڕ بەرپا بوەوە .
نه‌خشه‌ی رێکه‌وتن نامه‌ی 11- ی ئازار ی 1970ی سه‌دام وحیزبی به‌عس ،سیناریۆیەکی ،پڕ له پیلان و بەرنامەو نه‌خشه بۆ داڕێژراو بوو .
زنجیرەیەک سیناریۆی جیا جیای ره‌گه‌ز په‌رستانه‌ی چه‌ق به‌ستوو بوو ،له گه‌ڵ داوا کارییە سه‌ره‌تاییه‌کانی کوردا یه‌کیان نه‌ده‌گرته‌وه .
لە کاتی ، رێکەوتنی بەیانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ی نێوان سەدام و بارزانی ، ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی سۆڤیەت و ئەمەریکا،جۆرە هاوکێشەیەکی دروست کرد.
عێراق سەر یەکێتی سۆڤیەت و ئیران و تورکیا سەر بە ئەمەریکابوون .
ئەمەریکا و ئێران ، لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیان ، لە ١٩٧٢تا ١٩٧٤، هاوکاری بارزانی یان کرد .
هێنری کیسنجەر لە یاداشتەکەی دا وتویەتی ، لە ١٨ی شوباتی ١٩٧٥(شای ئێران) م ، لە (زیوخ)بینی و پێ ی وتم :
-بە نیازم لە گەڵ سدام حسین رێبکەوم ،گومان دەکەم و دەترسم ، بە هۆی کێشەی (حکومەتی عێراق و کورد)ەوە ، (کێشەی کورد )ببێ بە (کێشەیەکی نێودەوڵەتی) ، بگات بە ( نەتەوە یەکگرتوەکان )، بەمەش (کێشەی کورد) لە (ئێران ) سەرهەڵدەداتەوە .
کیسنجەر دەڵێ بە (شا )م وت :
-بەم رێکەوتنەتان کورد دەروخێنن .
کیسنجەر هەواڵەکەی گەیاند ، بە (جیرڵد فۆرد)ی سەرۆکی ئەمەریکا .
لە ١٩٧٥دا ئەمەریکاو ئیران ، بۆئەوەی لە(سەدام و عێراق ) نزیک ببنەوە ،یارمەتیەکانیان لەکورد بڕی و (شا) ی ئێران ، ناوەرۆکی رێکەوتنی جەزائیری بەسەر بارزانی دا سەپاند ،
له6ی ئازاری 1975رێکه‌وتن نامه‌ی جه‌زائیری له نێوان سەدام حسین ی جێگری سەرۆک کۆمار و محه‌مه‌د ره‌زا ی پەهلەوی شای ئێران و هه‌واری بۆمەدیەن سه‌رۆکی کۆماری جه‌زائیر . له جه‌زائیر جێ به‌جێ کرا،
ئه‌نجامه‌که‌ی ئاش به‌تاڵ وبێ هیوایی و ترس وگومان وچاره‌نووسێکی نادیا ر بوو.
شۆرشی ئەیلوول لە ١٩٦١- تا ١٩٧٠ ، داوی (١٥)ساڵ ،ئەنجامەکەی هەرەس بوو ، سوپای عیراق و ئەمن و ئیستیخباراتی ، گەیاندەهەموو سنووی نیشتمان ، بۆ کۆمەڵکوژی کورد وخاپورکردنی گوندەکان وگوستنەوەی جوتیارەکان بۆ ئۆردوگاکان .
له 1976 تا 1988، شۆڕشی نوێ ،دوای (١٣)ساڵ ،ئەنجامەکەی ، ئەنفال و کیمیا بارانی هەڵەبجەو گوندەکان و خاپوورکردنی نیشتمان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان بوو.
لە ئازاری ١٩٩٩١ راپەرین بەرپا بوو ، نیشتمان ئازاد کرا ، دوای ڕاپه‌رین ، هەموو کورد ، لە هەموو شارەکانەوە ،ئەنجامەکەی ،کۆچ و رەو بوو ، بەرەوە سنوورەکانی ئێران و تورکیا .
لە ١٩٩٢ . کورد لە دوای هەڵبژاردن ی په‌رله‌مان وحکومه‌تی هەرێمی کوردستان کورد ، هیوایان به ژیانێکی نوێ بوو ، مافی هەموو تاکێکی کورد ، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانی کورده‌وه بۆ دابین بکرێت .
ئه‌وه ٣٣ ساڵه کورد ، رووبه‌رووی نه‌هامه‌تیی، تراژیدیای سه‌رانی کورد بوونه‌وه ، تا ئێستا تاکی کورد مافی هاوڵاتی نی یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی عەرەبی و کوردی ، دوور له ده‌ستوورو یاسا‌و رێساکان کورد دەچەوسێننەوە .
ئەزمونی ده‌وڵه‌تی عێراق لە ،1920تا 2024 ، لە ماوەی ( 104)، ده‌سه‌ڵاتی :
( پاشایه‌تی عێراقی عەرەبی سونە ) ،
( کۆماری عیراقی عەرەبی سونە )،
(عێراقی نوێ ی عەرەبی شیعە) ،
( حکومەتی هەرێمی کوردستانی ،کورد )
هیچ کامیان ،نوێنەری مافە سەرەتاییەکانی کورد نەبوون .
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفاڵ، به‌رگی دووه‌م .ل 16.ێ