کۆڕەو

عەبدوڵا کەریم مەحمود
دوای  هەرەسی ئاش بە تاڵ ، دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ سەرکردەسیاسییەکانی کورد  ، لە گۆشە نیگای دۆگمای   حیزبایەتی یەوە، لە شاخ ، کوردیان ،  بە کورد، بەکوشت دا  .

 لەناوەڕاستی هەشتاکان دا، سەرکردەی حیزبەکان ، نوێنەریان نارد بۆ لای یەکتریی ، بۆ گفتوگۆ ،  لە یەکتریی نزیک بوونەوە  ،هه‌نگاو یان نا ، بۆ  پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستا نی .

له‌ 21/ 2 ‏‏/1988تا 6/ 9 /1988 ، سوپای عێراق وجاش ،  به‌ 8قۆناغ  ، ئه‌نفالی باشووری کوردستان و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ جیا جیاکانیان کرد .

دوای ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو نیشتمان  ، حزبه‌ کانی کوردستان ، بە یەک دەنگ و بە یەک هەڵوێست ، لە بەرەی کوردستانی دا لە ئیران ،خۆیان رێک خست  .

  له‌ 2  /  8 / 1990  سوپای عێراق  ، کوێتی داگیر کرد ، به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ،ئه‌مه‌ریکاو سه‌رکردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی ،عێراق له‌ کوێت ده‌رکرا  .

راپه‌رین له‌ خوارو  و ناوه‌ڕاستی عێراق و لە کوردستان ، به‌رپا بوو ،شیرازه‌ی سوپا ی عێراق ‌ بچڕا و ‌هه‌ڵاتن .

له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ ئاڵۆز و دژواره‌دا ،هێزه‌کانی  ئەمەریکاو هاوپه‌یمان ‏، به‌ پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ بۆ داڕیژراو  ، ره‌وتی راپه‌ڕینی  شیعەکان و  کوردیان ، بە جۆرێک ئاڕاستە کرد ، ،سه‌دام له‌ به‌غداد له‌ ده‌سه‌ڵات  ‏بمێنێته‌وه‌.

ده‌رفه‌تیان بۆ سەدام ره‌خساند ،سوپا  په‌رته‌وازه و تێك شکاوەکه‌ی  کۆبکاته‌وه‌  ، به‌ جانه‌وه‌رترین ره‌فتار ، په‌لاماری ‏شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقیان  داو ، کۆمەڵکوژی شیعەکان یان کرد.

سوپای عێرق ،  لە گەڵ مجاهیدین ی خه‌لقی ئێران ، جارێکی تر په‌لاماری کوردستانیان  دایه‌وه‌  ، کوردیان کۆمەڵ کوژ کرد ەوە.

 گه‌لی عێراق  به‌ کوردو شیعه‌وه‌ ، له‌ لایه‌که‌وه‌ ، رووبه‌رووی سه‌رکه‌وتنێکی  کاتی دیاری کراو نوونەوە .

لەلایه‌کی تره‌وه‌  ، راپەرینەکەیان ،   بە جۆێک تێک شکاند  ، لە  ‏چاوه‌ڕوانی  کەس دا نەبوو.

 [3 ] ملیۆن  مرۆڤی کورد ، به‌ ژن و پیاو منداڵ و پیر ، به‌ره‌و ‏سنووره‌کان  کۆچ و ره‌ویان کرد ، بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی زه‌برو زه‌نگی سەدام و رووبه‌ روو بوونه‌وه‌ی  کۆمەڵ کوژی وجینۆساید.

لەو   تراژیدیا  یانەدا   ، دوو دیمه‌نی دژ به‌ یه‌ک ده‌بینین ،وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌ لایه‌که‌وه‌ ، به‌هه‌موو ‏توانایه‌کیانه‌وه‌ پارێزگاریان ، له‌ کوێت کرد و سوپای عێراقیان  به‌ رسواییه‌وه‌  ، لەوێ وه‌ده‌رنا .

 له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ، به‌ رامبه‌ر به‌  کۆمەڵکوژی شیعه کان ، له‌ ناوه‌راست و خوار ووی  عێراق و  کۆمەڵ کوژی کورد له‌  باشووری کوردستان ، بێ ده‌نگیان نواند  .

 له‌ 2 /4 / 1991، [3] ملیۆن ژن و پیاو منداڵی کورد، ، کۆچ و ره‌ویان ، له‌ رێگای هات و نه‌هات  کرد ، رووبه‌رووی برسێتی و سه‌رماو ‏مه‌رگ و چاره‌نوسێکی ون  بوونه‌وه‌ .

به‌ڵام ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، هیچ کاردانەوەیەکیان نەنوند ، لەئاستی یه‌ک دەنگی و یەک ئیرادەیی و  و یەک هەڵوێست و یەک چارەنووسی ، رەوە   بە کۆمەڵەکەی کوردا بێت .

 کامێرای ‏میدیای که‌ناڵه‌ جیهانییه‌کان ،تراژیدیای  کۆچ و ره‌وی کوردیان ، له‌ رێگاو بان وسه‌ر سنووره‌کانی کوردستان خسته‌ روو . دیمەنەکانی ئه‌و تراژیدیا‌ ‏سامناکه‌ ی کۆڕەو ،  ویژدانی هه‌موو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی دنیای شه‌رمه‌زار کرد  .

ئەنجومەنی  ئاسایشی نێودەوڵەتی ، لە ٥ / ٤ / ١٩٩١  ،  بریاری ٦٨٨ ،ی نەتەوە یەکگرتوەکان  دەرکرد:

 ( نابێ سوپای عێراق  ، پەلاماری باشووری کوردستان بدات و کۆمەڵ کوژی کورد بکات ،  ناوچەیەکی ئارامی ، لە سەرووی هێڵی ٣٦  ،  بۆ پاراستنی کورد دیاری کرد ، هیزی وڵاتانی  هاوپەیمان گەیشتنە بنکە ی سەربازی ئەنجەلیک لە تورکیا ، بۆ پاراستنی کورد لەوێ دامەزران ،هێزی چەکوشی ئامادەیان دانا بۆ  پاراستن وگەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنەکانی خۆیان .

 کۆچ ره‌و ئه‌زموونی زنجیره‌ کۆمه‌ڵکوژی میلله‌ تێک بوو ،  71 ساڵ  لە عێراق دا کۆمەڵ کوژوو جینۆساید دەکرا  .
کۆج و ره‌و ئه‌زموونێکی ، ‏ پڕله‌  ته‌حه‌دای لۆژیکانە   میلله‌تێک بوو ، تراژیدیای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و  کۆمەڵ کوژی وئه‌نفال و جینۆسایدیان ره‌ت کرده‌وه‌.‏
‏ 

01/04/2024



وتارەکانی تری نوسەر