بێ سەروشوین کرا !
بۆ یادی هونەرمەند قادر کابان وهەڵوێستە باڵاکانی
شه‌وی 6- 7 / 2 / 1981 (که‌مال محه‌مه ئه‌مین) *، له دەرەوە گەڕابوەوە بۆ ماڵه‌وه‌ی خۆیان ، هەر کە لە ده‌رگا کەوە هەنگاوی نا بوو بۆ ناوحەوشە کەیان ، لە ناکاو هێزێکی ئه‌منی بینی ، حه‌وشه‌و سه‌ربانی ماڵەکەیانی تەنی بوو، لولەی چەکەکانیان ئاڕاستە کرد ، هیچ یوارێکی ده‌رچوونی نه‌بوو، ئەمنەکان که‌مال یان به کەلەپجە و چاوبه ستراوی برد بۆ زیندانی ئه‌منی سلێمانی ، ماوه‌یه‌کی زۆر له لێکۆڵینه‌وه دا ، ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆریان دا .
دوای مانگێک ، رۆژێک ئەمنەکان قادر کابانی هونەرمەند یان هێنا بۆ زیندانی ئه‌منی سلێمانی،قاتێ جلی جوان و قاپوتێکی ره‌شی له به‌ردا بوو ، جوتێ پوتی قاوه‌یی لە پێدابوو ، ناسنامه‌ی (ده‌لاکی و هونه‌رمه‌ندان وفه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده‌ی پێ بوو ، له ناو هەموو زیندانییه‌کان دا ،ته‌نیا (نه‌ورۆز سدیق شا وه‌یس)** ی ناسییه‌وه.
لەو کاتەدا که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین ، بە هۆی ئەشکەنجەوە باری تەندروستی خراپ بوو،ته‌وقه‌ی له گه‌ڵ قادر کابان دا کرد، قادر کابان بە سەرسوڕمانەوە وتی :
-کاک که‌مال ئه‌وه تۆی ،روخسارت ، بە جۆرێکی وا گۆڕاوە ، به‌م ریشه‌دا نه‌مناسیته‌وه .
که‌مال وتی :
-کاک قادر له‌سه‌ر چێ ده‌سگیر کراویت .
- هیچ نازانم ، رۆژانە خه‌ڵکێکی زۆرروودەکەنە دوکانه‌که‌م ، ره‌نگه رۆژێ له رۆژان ، یەکێک له دوکانه‌م دا قسه‌یه‌کی کردبێت .
لەو کاتەدا قادر کابان بە هێمنییەوە ، رووی لە هاوڕێ زیندانییەکانی کرد و پێی وتن :
-من پاره‌م زۆر پێ یه، با پێکەوە به‌شی بکه‌ین .
ئه‌وان قبوڵیان نه‌کرد .
قادر کابان پێ ی وتن :
-ئه‌گه‌ر لێرە ماینه‌وه ، هه‌موومان خاوه‌نی یه‌ک گیرفانین ، بۆ ئه‌مانه بیخۆن ؟.
به زۆر( 15) دیناری دا به نهورۆزسدیق ، که‌مال یان بردبووە ژووره بچوکه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌وان ،( 2 ) دیناری بۆ کەمال نارد .
شه‌وێک زیندانی ئەمن ک‌ش و مات بوو ، خەو لە چاوی هەموو زیندانیەکان تۆرابوو ، لە وکاتەدا قادر کابان بە دەنگ و ئاوازێکی خەمناکی پڕ لە حەسرەتەوە ،ناخی هاوڕێ زیندانییه‌کانی هەژاند :
بە جارێ ماڵی وێرانم
بەسەرچوو وەعدەی ژینم
بە ناکامی لە دنیادا
بە با چوو عومری شیرینم
رەفیقان توخوا یەک یەک
لە دەوورم کۆمەڵێ بگرن
بەیادی کەن زەمانی زووم
ژیانی ساڵی پێشینم
بە خاکی گۆڕەکەم سوینتان ئەدەم
ئەی هام نیشینانم
لە گەڵ تابوتەکەم ساف ساف
بە مەحزوونی بتان بینم
وەسیەت بێ لەسەیوانا
بچن تەسلیم بە خاکم کەن
بەداوی زوڵفی لەیلا بێ
دروونی کفنی رەنگینم
لە ناو قەبرا دەمم پرکەن
لە خاکی رێگا کەی یارم
نەوەک ئاسمان بسوتێنێ
هەناسەی جەرگی خوێنینم
دوای چەند رۆژێک ، دوای ده‌وام ، ئەمنێک بە دەنگی بەرز ناوی قادر کابان ی ، خوێنده‌وه و ئەو بردنەی بردیان ، ئیتر جارێکی ترهیچ کام لە زیندانییەکان نەیان بینییەوە.
دوایی کە که‌مال محەمەد ئەمین لە زیندان ئازاد کرا ، ورەو هەڵوێستە باڵاکانی قادرکابانی به بیری نه‌ورۆز سدیق شاوەیسی هاوڕێ ی دا هێنایه‌وه .
نه‌ورۆز وتی :
-سه‌ردانی ماڵی قادر کابانم کرد ، ئه‌مانه‌ته‌که‌م دایه ده‌ست هاوسه‌ره‌که‌ی *.
سه‌رچاوه :
*چمکێک له یادو بیره‌وه‌رییه‌کانی شی‌و عییهک ، نوسینی که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین، ل96-97، 2010
**شه‌وی 5-6 / 2/ 19٨١ ئەمنی سلێمانی ، (خدر عه‌لی کاکل و مه‌لا به‌کرو نه‌ورۆز سدیق شاوه‌یس یان ده‌سگیر کرد .
***عەبدوڵڵا کەریم مەحمود ، دیمەنێک لە کتێبی (رەشەبای ژەهرو ئەنفال ) بەرگی سێیەم ، چاپ نەکراوە .