له 31 / 3 / 1988 – 18/ 4 / 1988
سوپای عێراق به‌بڕیای سه‌دام حسین سه‌رۆکی عێراق وسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌کردایه‌تی شۆڕش و حیزبی به‌عس وبه‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی و باوه‌ڕپێکراوی نهێنی نوسینگه‌ی رێکخستنی باکوور، به فه‌رمانده‌ی عه‌مید روکن بارق عه‌بدوڵڵا حاج حنگه ، به پاڵپشتی جاشی خفیفه‌ی کورد به‌پێ ی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی چڕوپڕی عه‌سکه‌ری له چه‌ند قوڵ وسنووری جیا جیاوه هێرشی گه‌وره‌یان کرده سه‌رسه‌راپا ناوچه‌ی گه‌رمیان و به‌رو قوڵایی گه‌رمیان کشان.
هێرشه‌کان له‌م قۆڵانه‌وه بوو:
(چه‌مچه‌ماڵ ، سه‌نگاو، له‌یلان ، قادرکه‌ره‌م ، نه‌وجول ، دوزخورماتوو ، کفری ، سه‌رقه‌ڵا ، جه‌باره، که‌لار، باوه‌نوور ، تیله‌کۆ، ده‌ربه‌ه‌ندیخان ، قه‌ره‌داغ )به چڕی به بازنه‌یه‌کی عه‌سکه‌ری چوارده‌وری گه‌رمیانی ته‌نی.
+له دووزخورماتوه‌وه به‌ره‌وباش ته‌په‌و ئاوه‌سپی.
+له کفرییه‌وه به‌ره‌و ده‌راجی .
+ له که‌لاره‌وه به‌ره‌و تیله‌کۆ کوڵه‌جۆ...
+له پێبازه‌وه به‌ره‌و شێخ ته‌ویل.
+له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌ره‌و ته‌په‌گه‌روز
+له قادرکه‌ره‌مه‌وه به‌ره‌و ئیبراهیم غولام .
+له له‌یلانه‌وه به‌ره‌و تازه‌شار .
+له قه‌ره‌داغه وه به‌ره‌و هه‌ناره .
+له سه‌نگاوه‌وه به‌رره‌و سه‌قه‌ڵا .
گه‌رمیان به گردۆڵکه‌و نشێوه‌کانی یه‌وه گرنگترین شوێنی ستراتیژی هێزی پێشمه‌رگه‌کانی شۆڕشی ئه‌یلوول و نوێ بووه .نزیکترین شوێن بوو له کۆمپانیای بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک .رژێم زۆر سڵی له ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌کرده‌وه، به به‌رده‌وامی پشتێنه ئه‌منییه‌کانی له باری ئاماده‌بوون دابوون بۆ هه‌ر جم و جۆڵێک گه‌ر له‌و سنووره سه‌ری هه‌ڵبدایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان له کاتی چالاکی و نه‌به‌ردو داستانه‌کان –یان دا.
پێشمه‌رگه‌کانی تیپی( 21ی که‌رکوک ، ٢٥ ی خاڵخاڵان ،٩٣ی کۆیه ، 86ی ده‌شتی هه‌ولێر، 57یسه‌گرمه ، 51ی گه‌رمیان، 53یشیروانه ، 59 ی حه‌مرین نزیک بوون له که‌رکوک و زه‌بری توندیان له شوێنه ستراتیژه‌کانی رژێم ده‌دا .
جوغرافیای گه‌رمیان به‌ستراوه‌ته‌وه به شاری (که‌رکوکه‌و تکریت و دیاله )-وه که مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌کی مۆڵبوونی هێزی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌رربازی و بڕیاردان بوون وه‌ک :
( مکتب تنچیم الشمال ) ، (فه‌یله‌قی یه‌ک) و دام و ده‌زگاکانی ئه‌من ...ئیستیخبارات....مخابرات.
یەکه‌م هێرشی ئه‌نفاڵی سێ له 31 / 3 / 1988سوپای عێراق له سه‌نگاو و سه‌رقه‌ڵاوه په‌لاماری شاخی ئاژداخی دا ، له‌و کاته‌دا رووبه‌رووی هێزێکی مته‌فه‌ریقه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌وه .
پێشمه‌رگه‌کانی تیپه‌کانی گه‌رمیان له شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوان و قورسی ئه‌نفالی یه‌ک له دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه‌ودواتر شاناخسێ تازه گه‌ڕابونه‌وه ، به‌رێگاوه‌بوون .ئه‌وان به‌و رێگا سه‌خته‌و زۆردژواره، کاتێ گه‌یشتنه گه‌رمیان ماندووبوون ، سوپای عێراق کۆنترۆڵی زۆر شوێنی ستراتیژی کردبوو .
هێزی پێشمه‌رگه‌ی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ چه‌ند رۆژێک به چه‌کی ساده‌ی پارتیزانی رووبه‌رووی سوپا و جاش بوونه‌وه ،هه‌ل و مه‌رجه کان له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای عێراق دابوو.
سوپای عێراق به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ئه‌نفالی له گه‌رمیان دا .به ته‌واوی جێ به‌جێ کرد،له به‌ر ئه‌وه‌ی جوغرافیای گه‌رمیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو .دور بوو له سنووره‌کان ،ده‌ربازبوونی خه‌ڵکی گه‌رمیان به ناو ئه‌و هه‌موو سوپا‌و جاش وکەلاوە رووخاوانەدا کارێکی زۆر دژوار بوو،
سه‌دام ئه‌نفال و ژه‌هربارانی کوردی کرد ، که‌سێتی مرۆڤی کوردی تێک شکاند ، ئه نفال سه‌راپا باشووری کوردستانی گرته‌وه ،به‌ڵام ئه‌م تراژیدیای جینۆسایده زیاتر به جه‌سته‌ی گه‌رمیان دا شۆڕبووه‌وه .
پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیرنه‌یتوانی گه‌رمیان لێک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، گه‌رمیان قه‌ڵای به‌رگری بوو له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌کانی عێراق دا ،رێژه‌ی ئه‌نفا ل کراوه‌کانی گه‌رمیان بێ سنوور بوو، کام گوند‌و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی گه‌رمیانییه‌کان هه‌یه ، یا سه‌راپا هه‌مه ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی یاچه‌ند ئه‌ندامێکیان بێ سه‌روشوین نه‌کرابێت .
له 8/ 4/ 1988- 10/4 /1988سوپای عێراق بە پاڵپشتی ئیستیخباراتی عەسکەری عێراق ، ژماره‌یه‌کی بێ شوماری لە ژن و منداڵ و گەنجی خه‌ڵکی گونده‌کانی سه‌نگاوقادرکه‌رم –ی له گوندی قادر ئاوا وسەقەڵای سه نگاوی کۆکرده‌وه .
له ١٥ / ٤ / ١٩٨٨هه‌موویانی به زیلی سه‌ربازی و پاسی سوخره گواسته‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ ، تۆبزاوه ، دوای پۆلێن کردنیان ،کران بە چوار بەشی جیاوازەوە ، گویزرانەوە بۆ دبس و تکریت ونوگرەسەلمان و عەرعەر وچەندان حەشارگەی نهێنی و پەنهان .
ئه‌و ژن وپیاو منداڵانه دانیشتووی 400 گوندی (سه‌نگاو قادرکه‌ره‌م) و ناوچه جیا جیاکانی تر بوون
ده‌یانویست خۆیان له تۆڕی ئابڵوقه‌ی ئه‌نفال قوتار بکه‌ن ،به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای عێراق و جاشه‌کان ده‌سگیر کران و ره‌وانه‌ی چه‌مچه‌ماڵکران.
له 11/4/ 1988جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ ، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانیان دژ به‌ه‌داموده‌زگاکانی رژێمی عێراق نواند ، له‌وکاته‌دا کاروانی ئۆتۆمۆبیلی ئه‌نفالکراوه‌کان که‌نزیکه‌ی 650-700ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی وپاس بون به‌ناوچه‌مچه‌مال دا ده‌بران بۆ تۆبزاوه ، چه‌مچه‌ماڵییه‌کان له هه‌موو لایه‌که‌وه شاڵاویان بۆ ئۆتۆمۆبیله‌کان برد
جامی ئۆتۆ مبیله‌کانیان شکاند بۆ ئه‌وه‌ی دیله ئه‌نفالکراوه‌کان رزگار بکه‌ن ، له‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ئه‌نفال کراوێک توانیان فرسه‌ت بێنن و رزگار بن ، چه‌ند کۆپته‌رێک ئاسمانی ئاسمانی چه‌مچه‌ماڵیان داگیر کرد ..به‌نزمی ده‌سوڕانه‌وه‌و ده‌سڕێژیان له شه‌پۆلی خپۆپیشاندانه‌که کرد ، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێبکه‌ن
ئه‌من و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری چه‌مچه‌ماڵ وجاسوس ، شه‌قام و کۆڵان و ماڵه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌گه‌ڕان
به‌دوای ئه‌و ئه‌نفالکراوانه‌ی رایان ده‌کرد .
به‌موکه‌به‌ره ئاگاداری دا نیشتوانی چه‌مچه‌ماڵی کرد :
-که‌س ئه‌نفالکراوه‌کان له خۆی نه‌گرێت .....گه‌ر له هه‌ر ماڵێک دا ئه‌نفال کراوێک ده‌سگیر بکرێت
هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ش هه‌مان چاره‌نوسیان ده‌بێت .
دواتر هه‌موو ئه‌نفال کراوه‌کانیان گواسته‌وه بۆ تۆپزاوه ،له 14/4 /1988دا به‌ربڵاوترین شه‌پۆلی خه‌ڵکی گونده‌کانی کفری وسه‌رقه‌ڵا و که‌لار وباوه‌نوورو ده‌ربه‌ندیخان –یان له گوندی(کوڵه‌جۆی حاجی حه‌مه جان و مله‌سووره ) کۆکرده‌وه ، هه‌ر هه‌موویان بردن بۆ قۆره‌توو –ی لای مه‌یدان و پاشان گوێزرانه‌وه بۆ تۆپزاوه .
دواتر بپ دووز خورماتوو تکریت ونوگره‌سه‌لان وعه‌رعه‌ر وگرتوخانه نهێنی یه‌کانی شاره‌کانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق.
تا چه‌ند ساڵێک جل و به‌رگ و پێخه‌ف و پێڵاو عاره‌بانه‌ی تراکتۆری تێک شکاوی ئه‌نفال کراووه‌کان له ده‌وروبه‌ری سه‌ر بازگه‌ی قۆره‌توو مابوو،سوپای ئه‌نفال سه‌راپا گونده‌کانی گه‌رمیانی به (شۆفڵ و تی ئێن تی) خاپوور کرد
سامانی کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری گونده‌کانی تاڵان کرد ،هه‌مووکچه گه‌نجه‌کانی جیاکرده‌وه‌و ناردنیان بۆ وڵاتی میسر ،کوره گه‌نج و پیاوه کانی له گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا شوین بزرکرد ،پیرو په‌که‌وته‌کانی گوسته‌وه بۆ نوگره سه‌لمان و دوای ئازادی کردن ،که‌لتووری هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌رمیانی ورد‌و خاش کرد .
له دوای راپه‌رینه‌وه سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد ، له هه‌ڵپه‌ی کورسی و ده‌سه‌ڵات وده‌سکه‌وته‌کانیان ، ئه‌نفال و کیمیابارانی کورد-یان له بیر چووه‌ته‌وه ، گه‌ر ئه‌و شه‌ڕانه‌یان له ئاستی نیوده‌وڵه‌تی دا بۆئه‌نفا ل و گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان بکردایه، تراژیدیا‌کانی ئه‌نفا ل یان له ئاستی دنیادا بکردایه به دۆکۆمینتێکی نیو ده‌وڵه‌تی ، ئه‌نفالیان به جینۆساید له دیادا بناسیاییه ، ئێستا کورد له قۆناغی تردا ده‌بوو ،
ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کورد به هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه ، له په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێمی کورد ستان ، له ناو هه‌رێم له ئاستی عێڕاق له به‌غداد لاوازه و ده‌سه‌ڵاتێکی هیچ له بارانه‌بووه ، هه‌ر خه‌ریکی دژایه‌تی یه‌کترین .
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌و31 ساڵه ...بۆهه‌مووخوله‌کانی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان ، سیسته‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان وه‌ک سه‌دام کرد به ته‌زویر ، هیواو ئیرده و ده‌نگی مرۆڤی کورد و توانا و خه‌ونی گه‌نجی کوردیان به جۆرێک تێک شکاند، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیان به‌تاڵ کرد ه‌وه . ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردیان بچوک و کاڵ کرده‌وه.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه :
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود :ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی یه‌که‌م .