ناوەندی رۆشنبیریی د. عیزەدین ، چراخانی شار!

عەبدوڵا کەریم مەحمود


لە مانگی تشرینی یەکەمی  ٢٠٢٣ ، لە گەڵ بەختیاری مەلا عیزەت ی هاوڕێم ، سەردانی دکتۆر رەئوف عوسمانی  بەڕێوەبەری (ناوەندی رۆشنبیری پڕۆ فیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ )ما ن کرد .

( دەرگای ناوەندە کە کراوەیە )
دکتۆر رەئوف عوسمان  ، لەکاتی بەسەرکردنەوەی هەردوو بەشە سەرەکییەکە ی ناوەندەکە ، ،بە زمانێکی شیرین  و پاراو بە وردی باسی به های ئەو ناوەندە رۆشنبیرییە  گرنگ و فراوانەی بۆ کرین ، لە لایەن کاک (فاروق ی مەلا مستەفا)ە و ە بۆخزمەتی بواری ئەدەبی و رۆشنبیری  دامەزراوە :

ئەم ناوەندە ،بە شیوەیەکی ئەندازەی جوان و سەرنج راکێشەر ،  لە سەر ١٣٥٠ مەتر دووجا زەوی دروست کراوە ،  لە ١٠/  ٣ / ٢٠٢١ کراوەتەوە ،  ٢٥ هەزار کتێبی بە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی وئینگلیزی لە   دووکتێبخانەی گەورە دا لە خۆ گرتووە ، جگە لە هۆڵێک  بۆ خوێندنەوە و سیمینارو کۆڕ و کۆبونەوەی ئەدیب و رشنبیران .

دەرگای ئەم ناوەندە بۆ نووسەران و رۆشنبیران  و خوێندکارانی زانکۆکان و هەموو خوێنەریک  کراوەیە ، ناوی هەموو کتێبەکان بە جۆرە سیستەمێک تۆمار کراوە ، بە ئاسانی کتیبەکان  دەخریتە بەر دەستی خوینەران.

( دەست نووسی کاک ئەحمەدی شێخ )
لە  نهۆمی خوارەوە  ١٢ هەزار کتێبی (مێژوو،  رۆمان ، چیرۆک ،  هۆنراوە ،  یادەوەری ، شانۆ ، رەخنە ،  بواری زانستی ، هونەر ی ،  فەرهەنگ ) ، بە زمانی کوردی  و کتێبخانە تایبەتەکەی مستەفا رەسوڵ ی باوکی دکتۆر عیزەدین و کتێبخانەکەی دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ دانراون .

 هەموو رۆژنامەو گۆڤارە کوردییەکان (گەڵاوێژ ،هاوکاری ،کۆڕی زانیاری کورد ،بەیان ،رۆشنبیری نوێ .........)، نامەی ماستەرو دکتۆراکانی دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ و هەموو بەرهەمەکانی دکتۆرعیزەدین لەم ناوەندەدا دانراون .

 چەندان  دەستنوسی كاک ئەحمەدی شێخ وکەسایەتی تر ، بە شێوەیەکی جوان لە ناو شوشە بەندا دانراون ، ئەو دەست نوسانە ،بەهایی گرنگی  کلتووریی و مێژوویی  باڵای هەیە  .

( دایکی کتێبەکان )
دواتر لە گەڵ  دکتۆر رەئوف عوسمان ، بە مەسعەدا سەرکەوتین بۆ نهۆمی دووەم ،بۆ کتێبخانە کەی  (دکتۆر ئیبراهیم عەلاویی )سکتێری حیزبی شیوعی (قیادە مەرکەزی)  ،هاوڕێ ی کاک فاروق ی مەلا مستەفا ، هەمووئەو کتێبانە ی  لە ١٨٠٠-١٩٠٠بە زمانی ئنگلیزی  چاپ کراون  ، چەندان کتێبی دانسقەی  کاک فاروق  هەمووی لە بەریتانییەوە هێناوە و لەم ناوەندەدا دانراون ، بەم کتێبخانە[ نایابە  تایبەتمەدە  دوترێت (دایکی کتێبەکان ).

عەبدوڵلا کەریم  مەحمود 

سەرجاوە و پەروێز :

١-دیداریکی مەیدانی لە گەڵ دکتۆر رەئوف عوسمان ،بەڕێوەبەری  ناوەندی  رۆشنبیری دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ.

*دکتۆر عیزەدین  مەلا مستەفا سەفوت ی حاجی مەلا رەسووڵ ی دێلێژە ، لە ١٩٣٤ لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سڵێمانی لە دایک بووە ،لە سەرەتادا لای باوکی لە مزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە خویندویەتی ، لە ١٩٣٩گوێگربووە ، لە بەر زیرەکی دەیکەن بەخویندکارو بەیەکەم دەردەچێ ، بۆ خوێندن رووی کردوەتە کۆلێجی شەریعەی بەغداد ،بە هۆی هەڵوێستی سیاسییەوە دەکراوە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی ، لە ١٩٥١ لە خانەی بەرزی مامۆستایان وەرگیراوە ، لە ١٩٥٢ بەشداری   راپەڕین لە بەغداد کردوە و بریندار کراوە ، لە کۆلێج دەریان کردوەوە.

لە ١٩٥٦رووی کردوەتە شام بۆ خوێندن ، دوای کۆدەتای ١٤یتەموزی ١٩٥٨گەإڕاوەتەوە بۆ بەغدادو خانەی بەرزی مامۆستایانی تەواو کردوە ، لە بەڕیوەبەرایەتی خوێندنی کوردی دامەزراوە ،بۆ خوێندن رووی کردوەتە سۆڤیەت ،لە گەڵ دکتۆر کەمال مەزهەر و دکتۆر نەسرین فەخری روویان کردوەتە باکۆ ، لە ٢٤/  ٦ / ١٩٦٣پلەی دکتۆرای وەرگرتووە، لە ١٩٦٥گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و بووە بە پێشمەرگەی حیزبی شیوعی .

 لە ٢٦/ ١٢/ ١٩٦٦بووە بە مامۆستا لە بەشی کوردی زانکۆی بەغداد، لە ١٩٦٩لە گەڵ ئەدیبانی کورد، یەکێتی نووسەرانی کورد یان لە بەغدا د دروست کرد ، لە ١٩٧٧ رووی کردوەتە مۆسکۆو پلەی دکتۆرای (ناوک پرۆفیسۆری وەرگرتووە ، لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ماڵ ئاوایی لە ژیان  کردووە/ ناوەندی رۆشنبیریی  د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ .

23/12/2023



وتارەکانی تری نوسەر