په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا !

عەبدوڵا کەریم مەحمود


له‌ 26 / 11/ 2021  چه‌ند په‌له‌مانتارێک  ، به‌ سه‌رپه‌رشتی جۆن کریستڤ سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی فه‌ره‌نسه‌ .

پرۆژه‌ یاسای کۆمه‌ڵکوژی  ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە یان لە باشووری کوردستان  ،   بۆ به‌ جینۆساید ناسینی  کورد   ، به‌ به‌شداری 26 په‌رله‌مانتار، له‌ په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا   به‌ دۆکیومینتەوە ، لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە خسته‌ روو .

لە ناو هۆڵی پەرلەمان دا ، تەنیا 9 په‌رله‌مانتار   پرۆژه‌که‌یان   په‌سه‌ند کرد ، ١٧  په‌رله‌منتاریان  دژی پرۆژه‌که‌ وه‌ستانه‌وه‌  .

بە بیانوی ئەوەی ،  ئه‌و فراکسیۆنه‌ی حکومه‌تی پێک هێناوه‌ ،پرۆژه‌که‌ی نه‌داوه‌ به‌ په‌رله‌مان .

ئه‌م جۆره‌  ماندووبوون و هه‌وڵ وپه‌رۆشیانه‌ ، له‌ په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا  ، به‌ چاودێڕی میدیا کانی  فه‌ره‌نساو دنیا ، چه‌ند  به‌های   گرنگی هەیە ، بۆ ناساندنی  جینۆسایدی کورد لە فه‌ره‌نساو  جیهان  .

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، په‌سه‌ند نه‌کردنی پرۆژه‌که‌ لە ناو هۆڵی ؛پەرلەمانی فەرەنسا  ، له‌  به‌های ده‌ستووریی و یاسایی کۆمه‌ڵکوژی کورد بۆ ناساندنی به‌ جینۆساید ، وه‌ک دۆکیو مینتێکی  نیوده‌وڵه‌تی  که‌م و بچووک ده‌کاته‌وه‌ .

 له 24 / 7/ 1923  له‌ په‌یمان نامه‌ی لۆزانی سویسرا ‌،  سیناریۆی  به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ( به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساوتورکیاو  یه‌کێتی سۆڤیه‌ت  )بۆ سڕینه‌وه‌ی په‌یمان نامه‌ی سیڤه‌ریان  هێناینەوە یاد  .

لە هۆڵی لۆزان دا ، هەموو ئەو دەوڵەتە زلهێزانە  ، گەورەترین غه‌درو وزوڵم و خیانه‌تییان  لە  کورد  کرد ، لەو سەردەمەوە  کورد یان رووبه‌رووی زنجیره‌ کۆمه‌ڵکوژی کردوەتەوە .

   (فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا وئیتالیاو ئه‌ڵمانیاو تورکیاوبه‌لجیکاو وڵاته‌ یه‌کرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی ئه‌وروپا ) ، خۆیان خاوەنی  هه‌زاره‌ها  دۆکیومینتی کۆمەڵ کوژی کوردن ،  له‌ میدیای بیستراوتۆمارو  بینراوەکانیانەوە ،  لایه‌ن رۆژنامه‌ نووسانی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌  لە هەڵەبجەو ناوچە جیا جیاکان  تۆمار یان کردووە.

‌ میدیاکانیان راسته‌و خۆ سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه‌ ، رۆژنامه‌ نووسەکانیان  ،له‌ ناو ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژییه‌دا ، توشی تێڕامان بوون .

هه‌ر یه‌که‌یان   به‌ چه‌ند ان  گوزارشتی جیا جیا ،ئاماژه‌ یان به‌و دیمه‌نه‌ تراژیدیانه‌ کردووه‌ ،  به‌ چاوی خۆیان و کامێراکانیان بینیویانه‌ .

 لێره‌دا   چەند لێدوانێکی  میدیاکانی  فه‌ره‌نسا، کە لە ١٦-١٧-١٨ / ٣ /  ١٩٨٨دا ، راسته‌و خۆ له‌ ناو  ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک دۆکیومینت تۆمارو بڵاو یان کردوه‌ته‌وه‌ ، بوون به‌ دۆکیومینتی نیوده‌وڵه‌تی  بڵاو دەکەمەوە.

دوای ئەو هەموو تراژیدیا کۆمەڵکوژیانە ، پەرلەمانی فەرەنسا ، به‌ چ پێوه‌رو ده‌ستوورو یاسا و رێسایه‌ک  

(چۆن له‌و (26 )په‌رله‌مانتاره‌ ( 9) په‌رله‌مانتاریان  ، بڕیاری پرۆژه‌ یاسای کۆمه‌ڵکوژی کورد و جینۆساید  په‌سه‌ند ده‌که‌ن و  (17) په‌رله‌مانتاره‌که‌ی  تریان  دژ به‌  پرۆژه‌ی جینۆسایده‌که‌ ی کورد  ده‌وه‌ستنه‌وه‌ . 

 لێره‌دا  بە وردی بڕوانینه‌ چه‌ند  دۆکیومینتێکی  میدیاکانی فه‌ره‌نسا،

رۆژنامه‌ نووسه‌کانیان ، رووداوه‌کانیان له‌ که‌ناڵه‌ جیا جیاکانی فەرەنساوە گه‌یاندووته‌ دنیا .

*ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسا 28/ 3/ 1988 ده‌ڵێ:

-هه‌ڵه‌بجه‌ شارێکی سه‌ر به‌کوردستانی عێراقه‌ ، له‌ 16-17 – 18ی مارس له‌ لایه‌ن سه‌دام حسین به‌ چه‌کی کیمیایی بۆردومان کرا ، ئێستا ئه‌و شاره‌ وه‌ک شارێکی به‌ستووی بێ جوڵه‌ ده‌رده‌که‌وێت ، مه‌رگ باڵی به‌سه‌رداکێشاوه‌ ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ خه‌وێکی قوڵدابێ .
لێره‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ شه‌ڕه‌نگیزی مرۆڤ ده‌کات ، کاتێ ده‌بینرێ ژیان له‌و بۆمبانه‌وه‌ کۆتایی یان  پێ دێ، به‌سه‌ر  شوێنه‌ جیا جیاکانی شاره‌که‌دا باراون.

*رۆژنامه‌ی نۆفیل ئه‌بزر فاتۆر ی فه‌ره‌نسا له‌ مارسی 1988له‌ باره‌ی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ئه‌م رستانه‌ی  تۆمار کردووه‌ :

-ئه‌و فه‌رمانانه‌ی سه‌دام حسین سه‌رۆکی عێراق ده‌ریکردوون بۆ بۆردومان کردنی کورده‌کانی به‌ گازی کیمیایی ،له‌ روانگه‌ی مافه‌ نیو ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه‌ ،به‌ تاوانه‌کانی جه‌نگ ده‌ژمێرێ، به‌  به‌ڵگه‌کانیشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوه‌:

که‌ده‌سه‌ڵتدارانی به‌غداد هیچ رێزو گرنگیه‌ک ، بۆ رێکه‌وتنه‌کانی جنیڤ دانانێن.

یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌ڵمانیا له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانی دا ،له‌وپه‌ڕی توندی و سه‌ختی شه‌ڕه‌کانیان دا ، ئه‌و جۆره‌ ژه‌هره‌یان ، به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کتریی به‌کار نه‌هێنا وە ،له‌و کاته‌دا ئه‌ڵمانیاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ، خاوه‌نی زۆرترین عه‌مباری ژه‌هری کیمیاوی بوون .

*جۆن ئه‌فریک –مارس 1988
-رژێمی عێرق دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌ ناوچه‌که‌ له‌ده‌ست دا ،فه‌رمانی بۆردوومانکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ چه‌کی کیمیایی  ده‌رکرد ، بۆیه‌ بۆرومانی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی کردوه‌ ،  لە به‌رناچاری و بارودۆخه‌که‌ ، رووه‌و سنووره‌کانی ئێران  هه‌ڵاتن ، گازه‌ ژه‌هراوییه‌کانیشی له‌ بۆردومانه‌که‌دا به‌کار هێناوه‌ .

مایسی 1988رۆژنامه‌ نووسان و  میدیاکانی فه‌ره‌نسا  له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی کورد له‌ هه‌ڵه‌بجه‌  به‌م شێوه‌ دۆکیومیتاره‌  دواون ، لێدوانه‌کانیان بووه‌به‌ دۆکیۆمینتی فه‌ره‌نسا، 

له‌26 / 11 / 2021  ، 17 په‌رله‌مانتاری  فه‌ره‌نسا  دژ کۆمه‌ڵکوژی کورد ‌وه‌ستانه‌وه‌ ، پرۆژه‌ یاسای  به‌ جینۆسایدی کوردا یان خسته‌ په‌راوێزه‌وه‌ .

به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ، پەرلەمانی فەرەنسا ، جارێکی تر  په‌یمان نامه‌ی لۆزان یان  زیندووکرده‌وه‌ ،پارێزگاریان  له‌  تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژی و جینۆسایدی کورد  کرد ،.

به‌ڵگه‌نامه‌ و دۆکیومینتی رۆژنامه‌ نووس و میدیاکانی  (فەرەنسا )  ی  وڵاتی  خۆ یان به‌تاڵ کردوه‌ ‌!



30/01/2024



وتارەکانی تری نوسەر