حکومەتی بێ کاغەز

ئاسۆ حاجی

هەر جارەی حکومەتی کوردستان خزمەتگوزاریەکی ئەلکترۆنی رادەگەیەنێ، ئەو نووسراوەم بەبیر دێتەوە کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە میدیا و سۆشیال میدیا بڵاوبۆوە و زیاتر لە بیست مۆری لێدرابوو. هەموو جارێ هەست بە موعاناتی هاوڵاتیەکە دەکەمەوە و هەستیش بەوە دەکەم حکومەت راستگۆیە لەگەڵ دروشمەکەی کە هاولاتی چەقی گرنگیدانیەتی.
جاران کە دەچوویە دائیرەی مروری، بۆ تۆمارکردنی تڕومبێل بوایە یان نوێکردنەوەی ساڵانامە و مۆڵەت، دەبوایە دوو هەفتە خەریکی بی و دنیایەک وقستەشت کردبا، ئەوجا ژوو نەبوو بەر پەنجەرەکەی نۆرەیەکی دوور و درێژی لە پێش نەبیت، ئێستا هەمووی لە هۆڵێک کۆکراوەتەوە و بە کەمتر لە سعاتێک کارەکان رایی دەکرێن.
زۆرجاران توشی ئەو حالەتەی دەبووم، کاتێک برادەرێک لە دەرەوەی وڵات یان پارچەکانی دیکەی کوردستان پرسیاری چۆنیەتی وەرگرتنی ڤیزا یان ئیقامەیان دەکرد، دەبوا چەندین تەلەفۆن و پەیوەندی بکەم ئەوجا بە تەواویش وەڵامی پێویستم وەدەست نەدەکەوت، ئێستا کەس پرسیار ناکات، چونکە لە مۆبایلەلەی خۆی بە یەک دوو کلیک هەموو زانیاری و رێکارەکانی بۆ شی کراوەتەوە .
ئەوە ئاراستەی ئەو حکومەتەیە کە مەسرور بارزانی دەیەوێ بۆ 2025 هەموو خزمەتگوزارییەکان بە ئەلکترۆنی بکات و حکومەت لە کۆڵ کاغەز و هاوڵاتیش لە کۆڵ ئەو ژوور ئەم ژوور پێکردن بکاتەوە.

24/02/2023



وتارەکانی تری نوسەر