بۆ باشتر ناسینی یەکێتی!

ئاسۆ حاجی
پێداچوونەوە بە بزاڤ و چالاکیەکانی یەکێتی لە یەک رۆژدا، بە دڵنیاییەوە هاوکار دەبێت لە باشتر ناسین و تێگەیشتن لەو حیزبە کە لەلایەن کوڕانی تالەبانیەوە بەڕێوەدەبرێت، لێرەدا بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەکان، تەنها بە پشت بەستن بە بیردانک(زاکیرە)ی خۆم ئەو هەواڵانە ڕیزبەند بکەم کە دەربارەی یەکێتی لە میدیا بەرچاوم کەوتوون:

-شاندێکی یەکێتی لە تارانە

-شاندێکی یەکێتی لە بەغدایە

-یەکێتی ڕێگای بازرگانی لەگەڵ هەولێر داخست

-یەکێتی بڕیاری دا ئەو وەزیرەی بڕیار بوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران داواکاریەکانیان بخاتە ڕوو، نەچێتە کۆبوونەوەکە.

-یەکێتی داوایەکی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و ڕێکەوتن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕەتکردەوە.

-یەکێتی سکاڵایەکی لە دژی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای بەغدا تۆمار کرد

-یەکێتی چاوەڕوانە سبەی دادگای فیدڕالی لە سەر سکاڵاکەی سۆران عومەر کە بە راسپاردەی یەکێتی لە دژی پەڕلەمانی کوردستان تۆماری کردبوو، لە دژی قەوارەی دەستوری کوردستان بڕیاری لێ بدرێت.

-یەکێتی سكالایەکی لە ڕێگای فراکسیۆنەکەی لە پەڕلەمانی کوردستان، لە دژی سەرۆکایەتی پەڕلەمان تۆمار کرد.

-یەکێتی لە دواین چالاکیدا، یەکێک لە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی لە ناو بازگەی قەمترانی نزیک ڕانیە کوشت.

هەموو ئەو بزاڤ و کارانەی یەکێتی ئەمڕۆ ٢/٥/٢٠٢٣ کردوونی تەنها بۆ یەک ئامانج بووە، هەوڵدان بۆ پەکخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان، کە دواین کاری بە کوشتنی فرسەت مەلەکی کادیری دیاری یەکێتی بەڵام لە باڵی لاهور جەنگی ئاماژەیەکی زۆر ترسانەک و ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کە یەکێتی ئامادەیە جارێکی دیکە شەڕی نەگریسی ناوخۆ هەڵگیرسێنێتەوە.

05/05/2023



وتارەکانی تری نوسەر