بەرۆکی سلێمانی بەردەن..!

شوان محه‌مه‌د

نە حوکمڕانی پێش ٨ تەموزی ٢٠٢١ تان جوان بوو، نە حوکمرانی دوای ٨ ی تەموز.. هەر ماوەیەک و لە ناو شاری سلێمانی و لە سنوری پارێزگاکە بارگرژییەک دروستدەکەن، رۆژێک هەڵدەکوتنە سەر خۆپیشاندەر، رۆژێکی تر هەڵدەکوتنە سەر کادیرێکی خۆتان، رۆژێکی تر هەڵدەکوتنە سەر سەرمایەدارێک، کرۆکی کێشەکەش شەڕی دوو ئامۆزایە لەسەر میراتی دەسەڵاتی یەکێتی.. ئێوە دوای مام هیچتان نەتانتوانیووە نمونەیەکی جوانی حکومڕانی پێشکەش بکەن، زیادەڕۆیی نییە ئێوە ناشیرینترین حوکمڕانی سەردەمی دوای راپەڕینتان پێشکەش کردووە، کرۆکی کێشەکەش ئێوە هەردووکتانن، چیتر بەسە بارگرژی لەم شارەدا دروستمەکەن، یان رێکبکەون، یان هەرچۆنێک بێت چارەسەری کێشەکانتان بکەن.. زۆر بە راشکاوانە: بەرۆکی ئەم شارە بەردەن و هێندەی تر کاولی مەکەن..!!

23/07/2022



وتارەکانی تری نوسەر