ڤیدیۆ..هونەرمەندێک بەکوردی‌و ئەڵمانی گۆرانی بۆ پێشمەرگە دەڵێت

خانمە هونەرمەندی كورد ئالین كلیپی گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە كە بە تایبەت بۆ پێشمەرگەی وتووە و گۆرانییەكەش بە هەردوو زمانی كوردی و ئەڵمانییە.

گۆرانییەكەی ئالین ناوی یەكێتی كوردانە و بە هەردوو زمانی كوردی و ئەڵمانی تۆماری كردووە و تێكستی بەشە كردس گۆرانییەكەش لەلایەن ئەدیب چلكی نوسراوە بەشە ئەڵمانییەكەشی ئالین خۆی نوسیوێتی، كاری موزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن ڕێناس میرانەوە ئەنجامدراوە و كۆمەڵێك میوزسیانی كورد و ئەڵمانیش بەشداری ژەنینی ئامێرە میوزیكییەكانیان كردووە.

كلیپی گۆرانییەكە لە كوردستان و لە ناو پێشمەرگەدا لە بەرەكانی جەنگ وێنەگیراوە و لەگەڵ بڵاوكردنەوەشیدا سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب هەزاران بینەری هەبووە.

لە كلیپەكەدا لە پاڵ ئاڵای كوردستان ئاڵای ئەڵمانیا دەردەكەوێت ئەو هونەرمەندەش ئەماژە بەوە دەكات ئەو كارە و تنی بەشێكی گۆرانییەكە بە ئەڵمانی وەك سوپاس گوزارییەكە بۆ ئەڵمانیا بەرامبەر ئەو یارمەتیانەی پێشكەشی پێشمەرگەی كردووە.



PM:01:31:20/07/2016