بەوێنە..هەڵکەوت زاهیر کچە گۆرانی بێژێکی کورد بەسندریلای شاشەی كورد ناوزەد دەکات

ئاوازدانەری ناسراوی کورد هەڵکەوت زاهیر هونەرمەندی دەنگ خۆش لەیلای فەریقی بە سەندرێلای شاشەی کوردی ناودەبات.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەڵکەوت زاهیر هونەرمەندی ناسراو، وێنەیەکی نوێی خۆی و لەیلای فەریقی بڵاودەکاتەوەو لەنوسینێکدا دەڵێت" هونەرمەندی مه زن و گه وره ترین ئه ستیره ی دیاری گۆرانی له میژووی هونەری كوردا، خاتوو له یلا فه ریقی".

لەیلا فەریقی کە ماوەیەک بوو لەکاری هونەری دوورکەوتبووە، هەڵکەوت دەڵێت" به دەركه وتنی دڵی مللوێنه‌ها خۆشەویستان و لایە نگری له‌ کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی دڵخوش كرد به بریاری بەردەوامبوونی له كاری هونه ری".

ئەو ئاوازدانەرە کەچەندان کاری هونەریان بەیەکەوە هەیە، بەم شێوەیە وەسفی لەیلا دەکات" خاوەنی جوانترین سه لیقەیه له كارە هونەریەكانیدا هەر ئەوەشه سەرسامی جەماوەری خۆشەویستی كوردستان له ئاست مەزنی راقی بوونی هونەری".  

هەڵکەوت زاهیر سوپاسی خانەوادەکەی دەکات کە لەیلای فەریقیان هانداوە کە سەرلەنوێ بە جەماوەرەکەی شادبێتەوە. 



PM:03:01:21/07/2016