ئەستێرەی بەناوبانگی توركی ئۆزجی جۆرێل كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
ئۆزجی جۆرێل لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی(Affet) بڵاودەكاتەوە و لەماوەیەكی كەمدا بینەرێكی زۆری بۆ خۆی كۆدەكاتەوە.
ئۆزجی جۆرێل ساڵی 1987 لە ئیستەمبوڵ لەدایكبووە و ساڵی 2012 وەك ئەكتەری دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و لەئێستاشدا وەك گۆرانیبێژ دەركەوتووە.