لە ویلایەتی گوجرات لە ڕۆژئاوای هیندستان پزیشکەکان سەرکەوتوو بوون لە کێشانی ٧ ددانی مندالێکی یەک مانگە.
میت راماتری کە پزیشکێکی ددانە و نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە دەڵێت "ئێستا دۆخی منداڵەکە باشە و نەشتەرگەرییەکە بە دوو قۆناغ ئەنجامدراوە، سەرەتا چوار دانی منداڵەکە دەرهێنرا و دواتر سێ دانەکەی دیکەی".
دایک و باوکی منداڵەکە دەڵێن دوای چەند ڕۆژ لە لەدایکبوونی منداڵەکە ئەوکات تێگەشتوون منداڵەکەیان ددانی هەیە.
دکتۆر راماتری دەڵێت "ددانەکانی منداڵەکە وەک ددانی ئاسایی دەرهاتبوون، تا ئێستا ئێمە حاڵەتی لەو شێوەیەمان نەبینیووە و دڵنیاین کە حاڵەتەکە ئاسایی نییە و پێمان وایە هۆکاری ئەو حاڵەتە پێشکەوتنی زووتری گەشەی ددانی منداڵەکەیە و دەبێت لەوە بکۆڵینەوە کە چۆن بەم شێوەیە ئەو گەشەیە پێشکەوتووە".