ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا
ژنێک كه بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بهسهردا سهپێنرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.
بە گوێڕەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو ٢٧ی كانوونی دووهم، ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە دراوە.
تا ئێستا ناوی ئەو ژنە کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابووەوە ئاشکرا نەبووە.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم ژنە تا ئێستا لە لایەن دەزگاکانی راگەیاندنی حکوومەتی ئێران و سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
AM:09:11:30/01/2021