قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ناوبردنی ژمارەیەک كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی راگه‌یاند

لەمانگی رابردوودا، لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامیەتی سلێمانی‌ 49 تۆن كاڵاوشمەك و خواردەمەنی خراپ و ماوە بەسەرچووی بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوبردووە.

 

بەپێی راپۆرتی مانگانە، لیژنەی لەناوبردن كە ئاراستەی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی كردوە، هاتووە" بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان لەمانگی رابردودا لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی بەهاوكاری ئاسایشی ئابوریی‌ دەست بەسەر (49) تۆن كاڵاوشمەك و خۆراكی ماوەبەسەرچودا گیراوە‌". 

لەراپۆرتەكەیاندا، لیژنەی لەناوبردن ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنییانەی رونكردوەتەو‌ە كەلە (1.1 بۆ 2021.2.1) دەستیان بەسەردا گیراوە كە پێكهاتون له خواردن و خواردنەوەكانی‌ (برنج، هێلكە، ماست پەنیر، خامە، دۆ، شیر، جپس، شەربەت، گۆشتی ئاژەڵ، پسكیت، رۆنی بەرواری یٔێرانی، خواردنەوە گازییەكان و نەستەله ‌) پاككەرەوەكان (تایت، سابون، شامپۆ، سابون وە هەروەها بڕیكی زۆر مەوادی جوانكاری كە پێكهاتون لە (ماكیاژی خانمان، بۆنی خانمان و پیاوان، جێڵی قژ، جۆرەها بۆنی ناوماڵ، موعەتەری جلوبەرگ.

ئاماژەی بەوەشكردوە" بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون، سەرجەمی ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەیان‌ لەناوبردوە". 



PM:01:19:02/02/2021