ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی هەولێر کەوتەوە

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی زانکۆی هەولێر کەوتەوە و لە ئێستاشدا هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە دەدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێک لە باڵەخانەی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر کەوتەوە.
 
لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەدان، بەڵام هۆکاری روودانی کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە.

PM:05:35:26/02/2021