بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز له قه‌زای سه‌رابی له پارێزگای ئازه‌رباینجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ژاند.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، کاتژمێر ٨:٤٧ دەقیقەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شووبات بوومەلەرزەیەك له قه‌زای سه‌رابی له پارێزگای ئازه‌رباینجانی ڕۆژهه‌ڵاتی له ئێران ڕوویدا.
ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن، بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٤.٤ پلە بووه.
لەبارەی زیانە مادی و گیانییەکانی هیچ هەواڵ و زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.