ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە ماوەی مانگی ڕابردوودا نزیکەی ١٦ کۆڵبەر بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان بوونەتە قوربانی

لەماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٥٦٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٩ کۆڵبەریش بریندار بوون، زۆرترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ١٠ حاڵەت بووە.

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون: 

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٩ حاڵەت (٣ کوژراو و ٦ بریندار) کە دەکاتە ٥٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٧ حاڵەت (٤ کوژراو  و ٣ بریندار) کە دەکاتەن ٤٤٪ی کۆی حاڵەتەکان

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:

پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت ( ٤ کوژراو).

پارێزگای سنە: ١٠ حاڵەت ( ٣ کوژراو و ٧ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت ( ٢ بریندار )


PM:02:38:02/03/2021