دوو پەرلەمانتار: ژیانی کەس لە کوردستان پارێزراو نیە و حوکمڕانی لە قۆناغێکی مەترسیداردایە

دوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنن" قسەکانی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی فشارەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئازادکردنی ئەو سێ کەسەی لەسەر هێرشکردنەسەر غالب محەمەد دەستگیرکران، ئاماژەیەکی مەترسیدارە و واتە، پارتی چی بوێت لە سلێمانی دەیکات و ئەمانیش ھیچ دەسەڵاتیان نیە". 

 

هەریەک لە عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و ئەبوبەكر ھەڵەدنی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاندووە" سێ ئەفسەر بەتۆمەتی ھێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیركران، لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆكی یەكێتی ھەموو حكومەت و بەتایبەت سەرۆكی حكومەت تۆمەتبار دەكات بەوەی فشاریان كردوە بۆ ئازادبوونیان!". 

ئەو دوو پەرلەمانتارە دەشڵێن" ئەم قسانە ئاماژەیەكی مەترسیدارە، واتە: سەرۆكی حكومەت بەرگری لە كەسانێك دەكات لە پشتی ھێرشكردنە سەر غالب محەمەدە!!، سەرۆكی حكومەت بۆ پێداگیرە لە ئازادكردنی ئەم سێ كەسە!! لاھور شێخ جەنگی، پێماندەڵێ: لە ژێر فشاری سەرۆكی حكومەتدا ئەم سێ ئەفسەرە بەردراون!!! ئەی ڕۆڵی ئێوە چیە؟ بە لێكدانەوەی قسەكانی ھاوسەرۆكی یەكێتی و ئازادبوونی ئەو سێ كەسە.. واتە: پارتی چی بوێت لە سلێمانی دەیكات و ئەمانیش ھیچ دەسەڵاتیان نیە!!".

 

ئاماژە بەوەشدەکەن" دەستگیرنەکردنی تاوانباری ھێرشکردنە سەر غالب محەمەدو پەیامی ھاوسەرۆک و وتەبێژی حکومەت ئاماژەی مەترسیداری تێدایە، ژیانی کەس لەکوردستان پارێزراو نیەو حوکمڕانی لە قۆناغێکی مەترسیداردایە، تائێستاش ئەم دوو ھێزە بێدەنگ بون لە تاوانی یەکتر!!". 

 

دەقی نوسینەکەی ئەو دوو پەرلەمانتارە:

ئاماژە ترسناکەکان  

سێ ئەفسەر بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیرکران، لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتی ھەموو حکومەت و بەتایبەت سەرۆکی حکومەت تۆمەتبار دەکات بەوەی فشاریان کردوە بۆ ئازادبونیان!!!  

ئەم قسانە ئاماژەیەکی مەترسیدارە، واتە: سەرۆکی حکومەت بەرگری لە کەسانێک دەکات لە پشتی ھێرشکردنە سەر غالب محەمەدە!!  

سەرۆکی حکومەت بۆ پێداگیرە لە ئازادکردنی ئەم سێ کەسە!!  

لاھور شێخ جەنگی، پێماندەڵێ: لە ژێر فشاری سەرۆکی حکومەتدا ئەم سێ ئەفسەرە بەردراون!!! ئەی ڕۆڵی ئێوە چیە؟  

بە لێکدانەوەی قسەکانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و ئازادبوونی ئەو سێ کەسە.. واتە: پارتی چی بوێت لە سلێمانی دەیکات و ئەمانیش ھیچ دەسەڵاتیان نیە!!  

وتەبێژی حکومەتیش، بەناوی ھەموو لایەنە پێکھێنەرەکانی حکومەتەوە بەیانێکی دەرکردوە.. کەیسی ھەردوو کۆچکردوو ئامانج بابانی و لانە خان و منداڵەکانی بە تیرۆر ناوبردوە! دەتانزانی تیرۆرە بۆچی تاوەکو ئێستا لێی بێدەنگ بوون!!! چی بە کەسوکاریانو ھاوڵاتیانی کوردستان دەڵێن! لە کوێی دونیا ھەبوە حکومەت بەرامبەر تیرۆری ھاوڵاتیانی خۆی بێدەنگ بێت!!  

دەستگیرنەکردنی تاوانباری ھێرشکردنە سەر غالب محەمەدو پەیامی ھاوسەرۆک و وتەبێژی حکومەت ئاماژەی مەترسیداری تێدایە، ژیانی کەس لەکوردستان پارێزراو نیەو حوکمڕانی لە قۆناغێکی مەترسیداردایە، تائێستاش ئەم دوو ھێزە بێدەنگ بون لە تاوانی یەکتر!!  

ئەم بێمتمانەی درەستکردنە لە ھەموو شت مەترسیدارترە!!  

دەبێت دەزگای ئەمنی لە سلێمانی ڕونکردنەوە بدات لەسەر بکەری راستەقینەی پشت ھێرشکردنە سەر غالب محەمەدو ئازادبوونی ئەو سێ کەسە..  

ھیوامان وایە، ھێزو لایەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی ھەڵوێستی جدیان ھەبێت.  

عەلی حەمە ساڵح      ئەبوبەکر ھەڵەدنی  



PM:10:10:03/03/2021