لەبارەی ڤیدیۆی دانپێدانانەکانی چالاکوانان، کەجەکە وەڵامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دەداتەوە

کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایش دەداتەوە و دەڵێن" ئەو راپۆرتە ڤیدیۆیە و هەموو ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ بزووتنەوەكەمان بە تەواوی، رەتیان دەكەینەوە". 

 

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان- کەجەکە لە لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی دانپێدانانەکەی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دەداتەوە و دەڵێت" لە رۆژی 4 ئاداری 0202 دەزگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ژێر ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بێ‌لو كردەوە كە گەوایە چەن تاوانبارێك دان بەەودا دەنێن كە پەیوەندییان لە گەڵ PKK هەبووە و ویستوییانە، كاری تێكدەرانە بكەن. ئەم ڤیدیۆیە كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە لە یەكەم هەنگاودا زۆرینەی دامەزراوە پێكهێنەرەكانی، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان فەرمییبوونی ئەم راپۆرتە ڤیدیۆیەیان رەت كردەوە و بێ ئاگابوونی خۆیان لە راپۆرتێكی وەها راگەیاند".

 

ئەوەش هاتووە، هەرەوەها پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینانیش لە بواری مافناسی و دادەوەرییەوە بێ بنەما بوونی ئەو تۆمەتانەییان ئاشكراكرد. ئێمەش ئەو راپۆرتە ڤیدیۆیە و هەموو ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ بزووتنەوەكەمان بە تەواوی، رەتیان دەكەینەوە و رایدەگەینین كە ئەو ناو و گرتەی دەنگ و شتی دیكە كە بۆ تۆمەتباركردنی PKK بەكار هاتووە دروستكراون و دورن لە راستییەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

 

بۆ رای گشتی گەلی كوردستان

لە رۆژی 4 ئاداری 0202 دەزگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ژێر ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بێ‌لو كردەوە كە گەوایە چەن تاوانبارێك دان بەەودا دەنێن كە پەیوەندییان لە گەڵ PKK هەبووە و ویستوییانە، كاری تێكدەرانە بكەن. ئەم ڤیدیۆیە كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە لە یەكەم هەنگاودا زۆرینەی دامەزراوە پێكهێنەرەكانی، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان فەرمییبوونی ئەم راپۆرتە ڤیدیۆیەیان رەت كردەوە و بێ ئاگابوونی خۆیان لە راپۆرتێكی وەها راگەیاند.

 

هەرەوەها پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینانیش لە بواری مافناسی و دادەوەرییەوە بێ بنەما بوونی ئەو تۆمەتانەییان ئاشكراكرد. ئێمەش ئەو راپۆرتە ڤیدیۆیە و هەموو ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ بزووتنەوەكەمان بە تەواوی، رەتیان دەكەینەوە و رایدەگەینین كە ئەو ناو و گرتەی دەنگ و شتی دیكە كە بۆ تۆمەتباركردنی PKK بەكار هاتووە دروستكراون و دورن لە راستییەوە.

 

پێمان وایە كە ئەو ئازادیخوازانە لە سەر بیر و رای ئازاد و لەسەر كاری رۆژنامەگەری لە الیەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بە بارمتە گیراون و هەموو ئەو دانپێدانانە لە ژێر زەختی بەدروشتانەی دەزگای پاراستندا لەوان وەرگیراوە و ویژدانی ئاگای گەلەمەكان هیچ كاتێك بڕوا بەو سیناریۆیانە ناكات. دەزگای پاراستنی پارتی پێشتر رۆژنامەنووسانی بە جەستە تیرۆر دەكرد، ئێستا كە وەكو جاران ئەوەی پێی ناكری، هەوڵ دەدات تیرۆری كەسایەتییان بكات.

 

بەێ‌لم هەموو ئەمانە دەرەنجامی پێچەوانەی هەیە و ئازادیخوازانی بەبارمتەگیراوی بادینان زیاتر لە جاران لە دڵی خەڵكدا جێگای رێز و خۆشەویستین. ئەو ڤیدیۆی دانپێدانانە كە لە الیەن پاراستنی PDKوە بۆ تاوانباركردنی ئازادیخوازانی بادینان بێ‌لو كراوەتەوە لە بنەڕەتدا سەلمێنەری بێتاوانی ئەو ئازادیخوازانەیە و لە هەمانكاتدا بەبێچارەیی مانەوەی پارتی و پاراستن لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی ئاستی خۆشەویستی گەلی كوردستان و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو ئازادیخوازانە نیشان دەدات. هەموو ئەو دەنگ و نووسراوانەی كە لە ئەو ڤیدیۆیەدا هاتوون سیناریۆن و هیچ بنەمایەكی دادپەرەوەری و ئەخالقی و ئینسانی یان نییە.

 

ئەگەر وەك ئەوەی كە لە ڤیدیۆیەكی پاراستنی PDKدا هاتووە وێنەگرتن لە گەڵ گەریال تاوان بێت، ئەوا بەرلە هەموو كەسێك بۆخۆیان سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوانبار دەكەن، چۆنكە ئەو نەك تەنیا وێنە، تەنانەت ڤیدیۆشی هەیە. ئەم تاوانباركردنە لە هەمانكاتدا سووكایەتیكردنە بە هەموو ئەو پێشمەرگانەی كە لە كاتی شەڕ داعشدا شان بە شانی گەریال شەڕیان كردووە و گەڵ گەریال، بە شانازییەوە، وێنە و سێلفی یان گرتووە. هەروەها سووكایەتیكردنە بە ئەو هەڤاڵە پیِشمەرگانەی كە لە گەڵ هەڤاێ‌لنی گەریال لە یەك سەنگەردا شەهید بوون. ئەم سیاسەتەی پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بنەڕەتدا پیالنێكی توركیایە بۆ شێواندنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی نەوەكانی داهاتوو. چۆنكە گەریال ناسنامەی خۆڕاگری نەتەوەی كوردە و هەركوردێكی نیشتمانپەرەوەر و هەر مرۆڤێكی ئازادیخواز شانازی پێوەدەكات.

 

لە راپۆرتە ڤیدیۆیەكەدا زۆر تانە و تۆمەتی بێ بنەما ئاراستەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستانیش كراوە. ئێمە بە جاران رامانگەیاندووە كە بە هیچ شێوەیەك لە دژی پێگەی هەرێمی باشووری كوردستان نین و ئەم پێگەیە و گەلەكەشمان لە مەترسیدارترین دۆخدا پاراستووە و لەمەو بەدواش دەیپارێزین. گەوەرترین مەترسی بۆ سەر پێگە و گەلی باشووری كوردستان و تەنانەت هەموو كوردستانیش سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە كە رێگا بۆ داگیركەر خۆش دەكات و پاكانە بۆ كۆمەڵكوژییەكانی دەكات. توركیا بە رێگەی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە باشووری داگیركردوە، ئابووری ئەم نیشتمانە تاێ‌لن دەكات و دەیڕۆخێنێت، سیاسەتێكی فەرهەنگی زاڵ كردووە كە كەلتوور و كۆمەڵگا و تاكی كورد هەڵدەوشێنێتەوە، ئێستاش خەریكە دەسەێ‌لتی دادوەری بەتەواوی تەسلیمی توركیا دەكات و لەسەر داوای توركیا رۆژنامەنووس و چاالكوانی مەدەنی دەگرێت. ئەو سیاسەتی ئەمنی، سەربازی، ئابووری و كەلتوورییەی كە ئێستا لە دژی گەلەكەمان لە باشووری كوردستان پەیڕەو دەكرێت، درێژكراوەی هەمان سیاسەتە كە دەسەێ‌لتی فاشیستی ئاكەپە و مەهەپە لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان لە دژی سیاسەتمەدار و چاالكوانانی كورد پەیڕەوی دەكەن.

 

رێكەوت نییە كە لە رۆژی ئۆپەراسیۆنی داگیركاری توركیا لە سەر هەرێمی گارێ مەسرور بارزانی چاالكوانانی بادینان بە سیخوڕ ناودەبات و لەو رۆژەی كە خائین و نۆكەری توركیا و قەسابی شەنگال و عەفرین و سەرێكانی )ناسر حەریری( لە كۆشكەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر لە سەر فەرشی سوور پێشوازی لێدەكرێت، ڤیدیۆی دانپێدانانی هەمان چاالكوانان لە الیەن مەسرور بارزانییەوە بێ‌لو دەكرێتەوە.

 

ئەم راپۆرتە ڤیدیۆییە بۆ پەردەپۆشكردنی هەموو ئەو تاوانە نەتەوەیی و ئەخالقییانەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامی دەدات. بۆ پەردەپۆشكردنی تیرۆری رۆژنامەوانان و ئازادیخوازان و پەرلەمانتارانە. بۆ پەردەپۆشكردنی پێشوازیكردنە لە قەسابی عەفرین و سەرێكانی و شەنگال )ناسر حەریری( لە كۆشك و تەالری پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر فەرشی سوور. بۆ پەردەپۆشكردنی شكستی مێژوویی توركیایە لە گارێ و لە حەفتانین. بۆ پەردەپۆش كردنی رادەستكردنەوەی سیاسەتمەداری كورد عومەر بارتانە بە دەوڵەتی توركیا. بۆ پەردەپۆشكردنی دزی و گەندەڵی و سیاسەتی هەژاركردنی خەڵكی باشووری كوردستانە.

 

لێرەدا بانگەوازی لە رای گشتی و هەموو هێز و الیەنە سیاسی و كۆمەێ‌لیەتییەكان دەكەین كە لە بەرامبەر پێشێلكردنی ماف و ئازادییەكان، زیندانی كردن و ئەشكەنجەكردنی ئازادیخوازان، چەواشەكردنی راستییەكان و سووكایەتیكردن بە بەها نیشتمانییەكان ئەرك و بەرپرسیارێتی دیموكراتی خۆیان بە جێ بهێنن.

 

لەگەڵ رێزدا

 

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK



PM:03:10:05/03/2021