وادەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا

بەپێی پێشبینیە فەلەكناسیەكان، بڕیارە رۆژی ١٣ی مانگی داهاتوو وەكو یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریبكرێت.

 

ناوەندی (طقس العرب) بۆ لێکۆڵینەوەی کەشناسی و گەردوونزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" رۆژی ١٣ی مانگی داهاتوو دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان كەتا ئێستا تەنها پێشبینی كراوە و هیچ وڵاتێك بە ڕەسمی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیارینەكردووە".

 

ئاماژە بەوەش كراوە، لە رۆژی ١١ی نیساندا، مانگ بە تەلەسکۆب و چاوی سەریش نابینرێت، هەربۆیە بە دڵنیاییەوە ١٢ی ئەو مانگە نابێتە یەکەم رۆژی رەمەزان، واتە  ڕۆژی ١٣ی نیسانی ئەمساڵ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لیژنەیەک بۆ بینینی مانگ دیاریدەکات و بە هەماهەنگی و ناوچە جیاوازەکانی هەرێم مانگ دەبینرێت و دواتر یەکەم ڕۆژى مانگی ڕەمەزان دیاریدەکرێت. 



PM:02:41:06/03/2021