قائیمقامی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت" تا ئه‌م ساته حزبەکان متمانه‌یه‌كی وایان بە ژن نییه، ئه‌گه‌ر متمانه‌یان هه‌بوایه بۆنمونه له‌یه‌كێتی ئه‌وه‌نده ژنی به‌توانا و چاك پێشكه‌شی كردوه بۆ وه‌زیری، له‌گه‌ڵ رێزمدا له‌پیاوه‌كان زۆر زۆر باشتربون، به‌ڵام پیاوه‌كان دانراون".
نوخشه ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا، دەربارەی رۆڵی ژنان لە دامودەزگاکانی بەڕێوەبردنی حکومی‌دا دەڵێت" بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه باسی رۆلی ژن بكه‌ین له‌دوای دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌توانیین بڵێن له‌چاو ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه حكومه‌تێكی نوێ بوو دوای ساڵانێكی زۆر له‌سته‌م و زوڵم و زۆرداری حكومه‌تی به‌عس، له‌ئاستێكی باش‌دا بوو له‌چاوخۆیدا ئه‌م ئاسته ده‌بووایه زیاتر بووایه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه سیاسیانه‌ی كه له‌نێوان هه‌موو حزبه سیاسیه‌كان و دواتریش ئه‌و ناكۆكییه سیاسیانه‌ی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ ڕۆڵی ژن و ده‌ركه‌وتنی ڕۆڵی ژن هه‌م له‌كایه‌ی سیاسی و هه‌م له‌كایه‌ی حكومڕانیدا بۆیه ده‌توانیین بڵێن له‌دوای 2003 وه هه‌وڵدرا ژنان بهێنرێته پێشه‌وه به‌پێی توانا‌و چالاكیه‌كانی خۆیان، به‌ڵام ئێمه وه‌ك ژنان ئه‌و هێنانه پێشه‌وه‌ی ژنان هێشتا له‌ئاستی تموحی ئێمه‌دا نییه چونكه من وه‌ك خۆم هه‌میشه هه‌ستناكه‌م بڵێن ده‌بێت ژن به‌ئەندازەی پیاو بێت بۆ نموونه ئه‌گه‌ر 10 وه‌زاره‌ت هه‌بێت پێنجی ژن بێت و پێنجی پیاو بێت ده‌بێت به‌پێی توانای كه‌سه‌كان بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی چ ژن و پیاو مرۆڤن من ئاوا سه‌یری بابه‌ته‌كه ده‌كه‌م".
نوخشە ناسح روونیکردەوە، ئه‌گه‌ر بێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت خۆی بڕیاربدات بۆ نموونه ئه‌گه‌ر 10 وه‌زاره‌ت هه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌وه‌زاره‌ته پله‌باڵاكانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین پێنجی ژن بێت و پێنجی پیاو بێت ئه‌وكاته حزبه‌كانیش ناچارده‌بن له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومڕانی ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر رێكه‌وتنی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانه و به‌شداربوونیانه له‌حكومه‌تدا هەر بۆ نموونه كاتێك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان شه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت ئیجبار بكرێت كه‌سیانی هه‌رده‌بێت ژن بێت، من دڵنیام له‌سه‌رجه‌م حزبه‌كاندا ژنی زۆر به‌توانا زۆر لێهاتوو هه‌یه ئه‌زموونیشمان هه‌یه ژنانی پێشووتر كه‌وه‌زیر بوون یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بوون یان بریكاری وه‌زیر بوون چه‌ند به‌توانابوون و چه‌ند بێ كێشه بوون و توانیویانه جێ ده‌ستیان دیاربێت، واته تاقیكراونه‌ته‌وه، بەڵام ئەوەتا ده‌بینیین له‌هه‌موو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له‌كۆی 15-16 وه‌زاره‌تدا ته‌نها سێ ژن وه‌زیرن.
باشە حزبەکان متمانەیان بە ژنان نیە یان ژنان خۆیان هەوڵی بەشداریکردن لەپڕۆسەی سیاسی و حکومڕانی نادەن و ژمارەیان زۆر کەمە؟ لەوەڵامدا نوخشە ناسح وتی" تا ئه‌م ساته دیاره حزبەکان متمانه‌یه‌كی وایان نییه ئه‌گه‌ر متمانه‌یان هه‌بووایه بۆنموونه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌نده ژنی به‌توانا و چاك پێشكه‌شی كردووه بۆ وه‌زیری له‌گه‌ڵ رێزمدا له‌پیاوه‌كان زۆر زۆر باشتربوون به‌ڵام پیاوه‌كان دانراون وه‌ك وتم تا ئێستاش ئه‌م رێژه‌ی ژنانە کەبەشدارن له‌چاو تموحی ئێمه‌دا نییه ئینجا بابێنه خواره‌وه باسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه بكه‌ین واته ئێمه ئێستا له‌سنووری پارێزگای سلێمانی من ته‌نها ژنم كه قایمقامم له‌دوای منیشه‌وه دوو ژنی دیكه‌ش له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێردا كران به قایمقام بۆ ده‌بێت وابێت؟ بۆچی زۆر نه‌بێت؟".
نوخشە ناسیح، سەبارەت بەوەی ئایا لە رووی ئیداریەوە خەڵک هەڵسەنگاندنی بۆ کاروباری ژنەکان چۆنە بۆ نمونە ئێستا تۆ کە لەپۆستی قایمقامی و پێش تۆ کە پیاوێک قایمقام بووە ئایاپۆستەکانی تر بەگشتی؟ وەڵامەکەی قایمقامی هەڵەبجە بەمجۆرە بوو، من نامەوێ باسی شەخسی خۆم بکەم وەک وەسف بەڵام باسی قسەی خەڵکە، ئه‌وه‌ی كه‌گوێم لێبووه منیان زۆر زۆر به‌دڵتربووه له‌ئیشوكاری پیاوه‌كان لە پۆستی قایمقامیەت، چونكه نه‌ك من هه‌رچی ژنێك له‌پۆستی ئیداریدا بووه زانستیش هه‌روایه ژن به‌ته‌حه‌مولتره و وردتره و به‌ئارامتره له‌ئیشوكاردا واته ده‌توانێت ئیشه‌كان زۆر باشتر بكات له‌چاو پیاواندا ئەمه قسه‌ی ئێمه نییه به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستیه كه‌باسده‌كرێت من هه‌رگیز پێیان نه‌وتووم پیاوێك له‌تۆ باشتره باشاهێدی ئه‌وه بده‌م من حزبه‌كه‌ی خۆم پشتیوانی كردووم و گه‌یشتومه‌ته ئه‌و ئاسته وه‌ك وتم ده‌كرێت له‌بری قایمقامێك چوار قایمقام هه‌بێت له‌بری وه‌زیرێك پێنج وه‌زێر هه‌بێت.
نوخشە ناسح روونکردنەوەی زیاتری لەسەر قاسەکانی دا و دەڵێت" مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه پیاو چه‌ندبێت ژنیش ئه‌وه‌نده بێت، باژنه‌كان زۆرتربێت با له‌م كابینه‌یه‌دا ژنه‌كان زۆرتر بن هه‌روه‌ك ئه‌زموونێك بیانوتایه چۆنه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و وڵاته پێشكه‌وتوانه‌ی تر بكه‌ین له ئاستی ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌و وڵاتانه واتە ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ژن ده‌یبات به‌ڕێوه و زۆرترین وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ژنه خۆشگوزه‌رانی زۆرتر تێدایه و ئاسایشی زۆرتر تێدایه ده‌توانرێت سه‌یری ئه‌و وڵاتانه بكرێت ئه‌گه‌ر پێمان وابێت ئێمه ژنی وامان نییه له‌گه‌ڵ رێزمدا ژنانی ئێمه ده‌ئه‌وه‌نده‌ی ژنانی ئه‌وروپا به‌تواناتر و چالاكترن بۆیه ئێمه لێره‌شدا ناوه‌ستیین داواده‌كه‌ین و پێداگری ده‌كه‌ین كه‌مه‌به‌ستیشمان بۆخۆمان نییه به‌ڵكو توانای ژنان ده‌بینیین جگه له‌ئیشی ئیداریش ئێمه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا باسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌م رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له چالاكی رۆشنبیری‌دا له‌بواری ئیشی ده‌ستدا و له‌بواری توانا مرۆییه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی ژنی به‌توانامان هه‌یه پیاومان نییه ئه‌مه شتێكه له‌به‌رچاو ده‌بینرێت مه‌رج نییه هه‌ر بڵێین له‌بواری ئیداریدا ژن بهێنرێته پێشه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا له‌چالاكیه‌كانی تر له‌ئاستی بڕیارداندا".
قایمقامی هەڵەبجە ئەوەشی وت: "تائێستا ئێمه نه‌مانبینی سه‌رۆك وه‌زیرانێك ژن بێت، سه‌رۆك هه‌رێم ژن بێت ته‌نانه‌ت جێگره‌كانیشیان ژن دانانێن له‌به‌رئه‌وه ئێمه لێره‌وه داواده‌كه‌ین كه‌چاوێك بخشێننه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاو بخشێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌جومگه‌كانی ئیداره‌دانی زۆرترین ژنی تێدا بێت پێم وایه كارێكی زۆر باش ده‌كات ده‌توانرێت وه‌كو ئه‌زموونێك بزانرێت ئه‌و حكومڕانییه‌ی كه‌زۆرترین ژن بیبات به‌ڕێوه چۆنه ئه‌داكه‌ی چۆنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن تاوه‌كو به‌چاوی خۆیان به‌ته‌واوه‌تی بیبینن كه توانی ژنه‌كان چۆنه؟".
"من كه‌سی خۆم نزیكه‌ی یانزه ساڵ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی بووم كۆتا پۆستیشم له‌وێ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی بووم و ئه‌فسه‌ر بووم دواتریش حه‌وت ساڵیش له‌بیاره به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه بووم و ئێستاش چوار ساڵه قایمقامی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌م بێگومان هیچ ئیشێك له‌ژیاندا به‌بێ كۆسپ و به‌بێ گرفت نابێت ئه‌مه ته‌نها بۆ ژنیش نییه بۆ پیاویش هه‌یه، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌تایبه‌تی و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌گشتی گرفته‌كانی ژنه‌كان زۆرتر زه‌ق ده‌بێته‌وه یان زۆرتر باسده‌كرێت ئه‌گەرنا له‌بواری كارگێڕی و سیاسیشی و ئیداری و ته‌نانه‌ت له ماڵێكیشدا له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه گرفته‌كان هه‌یه چ بۆ پیاویش و چ بۆ ژنیش به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ژن و پیاوه چۆن بتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌م كۆسپه‌دا به‌تایبه‌تی"، نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە وایوت.
نوخشە ناسح راشیگەیاند: "من تائێستا هیچ گرفتێكی وا نه‌هاتووه به‌رده‌مم لەبەرئەوەی كه ژن بم خۆشبه‌ختانه له‌سنوره‌كه‌ی خۆشمدا من خۆم خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌م، خه‌ڵكه‌كه‌ی ئێمه‌ش له‌خوا به‌زیاد بێت زۆر زۆر كراوه‌یه زۆر پشتیوانیشیان كردووم بۆئه‌وه‌ی كه ئیشوكاره‌كانی خۆم بكه‌م ئه‌دای خۆم بكه‌م بگره هاوكارم بوون بۆئه‌وه‌ی كه بتوانم هه‌م خزمه‌تیش بكه‌م هه‌م خۆشم به‌ره‌وپێشه‌وه بڕۆم".
قایمقامی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد" پێم وایه هه‌موو حزبێك حه‌ز ده‌كات پێشه‌نگ بێت له‌پێشكه‌شكردنی كاری جوان له‌وه‌ی نموونه‌ی جوان له‌ناو حزبه‌كه‌یدا پێشکەش بکات، بۆ نموونه پۆستێك بدات به‌ژنێك كه‌توانای هه‌بێت به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌و ڕێگره سیاسی و ئیداریانه واده‌كات، ئێمه‌ش هه‌ندێكجار خه‌تای خۆمانی تێدایه كاتێك كه‌ژنێك كاندید ده‌كرێت بۆ پۆستێك پێویسته زۆرترین ژن پشتگیری بكات نه‌ك زۆرترین پیاو پشتگیری بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێداگیری بكرێت له‌سه‌ر ئه‌وكاره، ئێستا ئێمه نموونه‌یه‌كی جوانمان هه‌یه (ڕێواس خان) كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانه ئه‌مه نموونه‌یه‌كی جوانه هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌م بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هه‌رحزبێكی تریش بێت له‌ئاینده‌دا به‌هه‌مان شێوه بۆ وه‌زیره‌كانیش پێموایه ئه‌وان كاریان كردووه، به‌ڵام وه‌ك وتم تائێستا له‌چاو تموحی ئێمه ژنان و خانماندا نییه ئه‌گه‌رنا بڵێین كاریان نه‌كردووه بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ژنان ئه‌وه غه‌در ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌چاو ساڵانی پێشووتردا باشتره ئومێد ده‌كه‌ین له‌داهاتووشدا بۆ كابینه‌ی داهاتوو ژنی زیاتر هه‌بێت و تواناكانی ژنان بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه".
نوخشە ناسح لە کۆتایی وتووێژەکەدا وتی: "پێموایه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشه‌نگ بووه له‌وه‌ی كه‌ژن هێناوه‌ته پێش، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ژنه، وەزیری ژنی هه‌یه، بریكاری وه‌زیری ژنی هه‌یه، قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌یه من ته‌نها باسی حزبه‌كه‌ی خۆم ناكه‌م ئه‌گه‌ر باسی حزبه‌كه‌ی خۆم بكه‌م له‌وانه‌یه له‌هه‌موو حزبه‌كانی تر باشتر بێت، به‌ڵام باسی كۆی ئیداره‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م وه‌ك وتم ئه‌گه‌ر بكرێت به‌بڕیار چۆن به‌كۆتا بڕیاردراوه ژنان25% بن ده‌كرێت بۆ ئیداره‌دانی ئه‌م وڵاته‌ش ڕێژه‌یه‌ك دابنرێت ئه‌وكاته حزبه‌كان ناچارده‌بن بۆ نموونه له‌نێوان من و هاوڕێیه‌كی پیاودا ده‌توانرێت ئه‌وكاته به‌ئیجباری من دابنرێت له‌وانه‌یه تواناكانی هه‌ردووكیشمان وه‌ك یه‌ك وابێت، واته ئێمه مه‌به‌ستیشمان ئه‌وه‌یه كه‌ژن بێته‌پێشه‌وه خوانه‌خواسته بۆئه‌وه نییه كه‌هه‌ر ژن بێت هه‌ر چه‌ندایه‌تیمان ناوێت به‌ڵكو چۆنایه‌تیمان ده‌وێت توانای ژنمان ده‌وێت بتوانێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌خزمه‌تێكی باش به‌میلله‌ته‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌رنا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه هه‌ر ژن بێت و ته‌واو".