مستەفا کازمی: داوای گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەم بۆ رێککەوتنی عێراق و هەرێم

سەرۆک وەزیرانی عێراق کەمێک پێش ئێستا لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" داوای گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەم بۆ رێککەوتنی عێراق و هەرێم".

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و لەبارەی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند" داوای گفتوگۆیەکی ریشەیی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا". 

 

راشیگەیاند" لە بەردەم هەلێکی مێژویدان بۆ گێڕانەوەی رۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا".

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی" عێراق سوورە لەسەر ئەوەی، کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دەرەکی".

 

لەبارەی هێزە بیانییەکانیش کازمی ئاماژەی بەوەکرد" چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە لە ناو خاکی عێراق، بەپێێ رێکەوتن دەبێت".

 

لە كۆتایی وتارەكەیدا سەرۆک وەزیران سوپاسی پاپای ڤاتیكانی كرد وتی، قەداسەتی پاپا سوپاست دەكەم لەپای سەردانەكەت و هەموو ئەو نزایانەی بۆ گەلی عێراقتان كرد.

 

جەختیشکردەوە، نامەکەی پاپاش گەیشتە هەموو جیهان بەسەردانیکردنی شارەکانی عێراق بە ئومێد و خۆشەویستییەکەی گەورەوە.



PM:12:28:08/03/2021