بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە.
بەپێی یەو خشتەیەی ئەمشەو پێنج شەممە ١٢ ی ئازار تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە ٣٨ تووشبوو لە نەخٶشخانەکاندا ماون، هەروەها ٧ تووشبووی نوێ داخڵکراون و ٣ کەس لە نەخۆشخانە دەرچوون و چاکبوونەتەوە.
دەربارەی ئەو نەخۆشانەی دۆخیان خراپە لە ژێڕ چاودێڕی چڕدان ٣ تووشبوون، هەرچی ئەوانەی لە ژێڕ ئامێڕی چڕدا ١٨ تووشبووە، هەرچی ئەوانەی لەژێر چاودێڕی ئامێڕی cpap دان ٥ کەسن..