وادەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریده‌كرێت

پێشبینی دەكرێت رۆژی سێشەممە ١٣ی نیسان یەكەم رۆژی رەمەزان بێت لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەكان.

ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی فه‌توا و توێژینه‌وه‌ی ئه‌وروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" رۆژی ١٣ی مانگی داهاتوو دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، هاوکات ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش، ٢٣ی ئایار، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت، به‌وپێیه‌ بێت ئه‌و مانگه‌، ٣٠ رۆژه‌". 

ئاماژە بەوەش كراوە، لە رۆژی ١١ی نیساندا، مانگ بە تەلەسکۆب و چاوی سەریش نابینرێت، هەربۆیە بە دڵنیاییەوە ١٢ی ئەو مانگە نابێتە یەکەم رۆژی رەمەزان، واتە  ڕۆژی ١٣ی نیسانی ئەمساڵ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵانە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی رەمەزان كۆدەبێـەوە.

 

مانگی ڕەمەزان، مانگی نۆیەمە لە ڕۆژژمێری کۆچییدا، وە ئەم مانگە تایبەتمەندی جیاوازی ھەیە لای موسڵمانان لە مانگەکانی تر، مانگی ڕۆژووگرتنە، موسڵمانان لە ڕۆژەکانی ئەم مانگەدا بەڕۆژوو دەبن لە خواردن و خواردنەوە لە بانگی بەیانی تا خۆرئاوابوون. 



AM:12:01:14/03/2021