بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سه‌رجه‌م بەڕێوەبەری قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه 16ى 3، پاره‌ی وانەبێژی بۆ مانگی 10ی ساڵی 2020، بۆ ماوەی 3 ڕۆژ دابەش دەکرێت لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان.
په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، پێویسته وانەبێژان ئاگادار بکرێنەوە کەوا خۆیان ئامەدەبن بۆ وەرگرتنی بره پاره‌كه‌یان، لە گەڵ ھێنانی (ناسنامەی کەسیەتی) بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی.