فراکسیۆنی گۆڕان بایکۆتی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی کرد

کەمێک پێش ئێسا فراکسیۆنی گۆڕان بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی کرد، هاوکات لەوبارەیەوە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند" بەهۆی لایەنداری سەرۆکی پەرلەمان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانمان کرد".

گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کە بەهۆی ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان لایەنداری کردووە و شیرین ئەمینی نەکردووەتە ژوورەوە بۆ هۆڵی پەرلەمان دانیشتنەکەیان جێهێشتووە و بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە". 

لە دانیشتنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان باسی لەئازادکردنی ئەو فڕۆکەوانە کرد، کە هەڵەبجەی کیمیاباران کرد و وتی" دوای ئەوەی ئەم وێنەیەی فرۆکەوانە دەربازبووەکەی کیمابارانی هەڵەبجەم بەرز کردەوە لە ناو هۆڵی پەرلەمان ئێستا ناهێڵن داخلی هۆڵی پەرلەمان ببم لە لایەن پۆلیسەکانەوە ڕێگریم لێ دەكرێت"، کە ئەمەش بووە هۆی نیگەرانکردنی پەرلەمانتارانی یەکێتی و هەوڵیاندا هێرشی بکەنە سەر.



PM:06:31:16/03/2021