كەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە

كەشناسی هەرێم پێشبینی كەشوهەوای بۆ رۆژی هەینی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكە ئەگەری بارینی باران و بەفر هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەى ڕۆژى هەینى پێشبینى دەکرێ ئاسمانى باکورى هەرێم هەوری تەواو بێت لە گەڵ دابارینى کەمێک باران و بەفر لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و ناوچە سنوریەکانى هەولێر هەروەها ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچەکانى ئیدارەی ڕاپەڕین.

بەپێی راگەیەنراوەكەی کەشناسی هەرێم، خێرایی با لە دوای نیوەڕۆوە (10-20)کم/س دەبێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم پلەکانى گەرما دادەبەزێت بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆدا بە تایبەت لە ناوچەکانى باکور.

ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتى هەرێم، بەپێی پێشبینییەكانی کەشناسی، پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.

ئەوەشخراوەتە روو، لەماوەى 12 کاتژمێری ڕابردووشدا 0.8 ملم لە بامەڕنێ و 0.2 ملم لە حاجى ئۆمەران و 0.2 ملم باران لە کانى ماسى باریوە.


AM:12:06:19/03/2021