لە یەكەم ڕۆژی نەورۆز بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆ هەشت کەس بوونە قوربانی

لە یەكەم ڕۆژی مانگی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکى شەقڵاوە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل هەشت کەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی سۆرك- شەقڵاوە ڕوویداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی لێ‌ كەوتۆتەوە. 

بەهۆی ڕووداوەکەوە هەشت کەس بریندار بوون، کە برینی دوانیان سەختە، لە ئێستاشدا بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر. 

لەلایەن تیمی هاتوچۆی شارەدێی شەقڵاوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردوە.


PM:12:49:21/03/2021